زیادو کەم کردنی پارەی کۆمپانیا لای کارمەند.
به‌رێزێكی كه ده‌پرسێت ده‌ڵێت: من له شه‌ریكه‌یه‌ك كارده‌كه‌م، پاره‌یان بۆ كۆ ده‌كه‌مه‌وه‌و سه‌رفی ده‌كه‌م ٫ له‌كاتی ئیشكردنه‌كه‌مدا پاره زیاد و كه‌م ده‌كات،جا به‌هۆی دۆلار‌و دیناره‌وه یا هه‌ر شتێكی تر هه‌ندێك جار نازانم بۆ زیادو كه‌م ده‌كا خاوه‌ن ماڵ ئاگاداری زیادو كه‌م كردنی ئه‌و پاره‌یه نیه‌٫ كه هه‌یه به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵێ كه ئه‌و پاره‌كه زیاد بێ یا كه‌م پاره‌ی خۆی ئه‌وێ ئه‌گه‌ر پاره زیاده‌كه ببه‌یت حه‌رام ده‌بێت؟ واتا بۆنمونه ئه‌م مه‌ندوبه ئه‌م وه‌كیلی كۆمپانیایه‌كه، پاره‌یان بۆ وه‌ره‌گرێته‌وه، لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌كار به‌رن، یا ساغ كه‌ره‌وه‌ی كاڵاكانی كۆمپانیان ، كۆمپانیا به‌پێی ئه‌و وه‌سڵو داتایانه‌ی كه هه‌یه‌تی ئه‌و پارانه‌ی كه له بازاڕدا هه‌یه‌تی له‌م موحاسیبه، له‌م به‌رێزه كه ژمێریاره پاره‌كانی ده‌وێته‌وه، ئه‌م ده‌ڵێت ئه‌م پارانه له‌كاتی ده‌ستاو ده‌ست كردن جا گۆرینه‌وه‌ی دۆلاره به دیناره دینار به دۆلاره یا هه‌ر هۆكارێكی سه‌هو كردنه هه‌یه له هه‌ژماركردنی پاره‌كاندا پاره‌كه زیادو كه‌م ده‌كات، كۆمپانیا پاره‌ی كاشی خۆی ده‌وێته‌وه، به‌و وه‌سڵانه‌ی كه هه‌یه‌تی، ئه‌م به‌رێزه ئه‌گه‌ر پاره‌یه‌ك زیاد بێت بۆی هه‌یه بیبا؟چونكه هه‌ندێ جار ده‌بێت ئه‌م بیژمێرێ بۆ كۆمپانیا
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:ئێمه ده‌ڵێین نا به‌رێزه‌كه‌م وا مه‌كه تۆ بۆنمونه ئه‌و پارانه‌ی كه كه‌مه‌و خۆت ده‌یكه‌یته سه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌و پارانه‌ی كه زیاده‌و وه‌ری ئه‌گری تۆ مه‌قاسه‌ی پێ بكه، واتا له كه‌مه‌كان زیاده‌كان پڕ بكه‌وه ، تۆ ماوه‌ی ساڵانه بۆنمونه ساڵانه تۆ ئه‌م حیسابه‌ی خۆت راگره، ئه‌گه‌ر له‌دوای ساڵه‌كه زیادت له‌لا ما بیگێره‌وه بۆ كۆمپانیا، ئه‌گه‌ر كه‌م بوو له زیاده‌كانی داهاتو پری بكه‌وه، بۆیه به هیچ شێوازێ زیادی كۆمپانیا به‌تۆ ناشێ، وه تۆ ئه‌و زیاده‌یه‌ی كه ده‌كه‌وێته‌وه لات راسته‌وخۆ مه‌یگێره‌وه، بۆ كۆمپانیا وه‌كو ئه‌مانه‌تێك له به‌ینی خۆت . خوا هه‌ڵی بگره، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موو كورتیانه‌ی كه له حیسابی كۆمپانیا دروست ده‌بێت، له جاره‌كانی داهاتوو كه‌ی پاره‌كه ته‌واو بوو موقاسه‌ت پێكرد واتا زیاده‌كان كه‌مه‌كانت پێ پر كرده‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌م بوو پری كه‌وه جارێكی تر له‌و زیادانه‌ی كه دروست ده‌بێت جارێكی تر ئه‌گه‌ریش زیاد بوو له دوای ساڵه‌كه بیگێره‌وه، بۆ كۆمپانیا وه بڵێ ئه‌م پارانه كه‌وتۆته لای من زیاده به‌ڵام به هیچ شێوازێك به جه‌نابت ناشێت خوای گەورەش زاناترە
لینک