08/09/2025 - 09:57 PM
18 بینراو

وردەکاری کڕینی ئۆتۆمبێل بە قیست لە بەریتانیا و لە ڕێگەی بانکەوە.

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکی کە دەپرسێت: ئەڵێ من لە بەریتانیا دەژیم پێم وایە ئەم پرسیارە جارێکی کە وەڵاممان دایەوە بەڵام ئیزافەیەکی هەیە، ئێوە سەیارە بکڕێت، لە زۆر پێویستم بە سەیارەیە توانای حازرم نییە، بیکڕم لە ئێستادا، بەڵام بە قیست زیادی دەچێتە سەر ، وە سیستەمی دواکەوتنی قەرزدانەوەکەی نییە واتە شەرتی جەزائی تێدا نییە بە پێی ئەم قسانەی کە دەیکا چونکە ئەوان لە ڕێگە ڕەقم حسابی دەکەم مانگانە پارەکە دەبن بەڵام بۆ کاتەکەی بە دەستی خۆتە، ئەگەر بە ساڵێک پارەکە بدەیتەوە، بڕێکە ئەگەر بە دوو ساڵ بێت بڕەکە زیاد دەکات، ئەگەر من سەیارەیەک بێنم بۆ ساڵێک بڕێکەوە دەبێت، لەو ساڵەدا کۆتایی بێت، لە ڕێگەی حیساب بانکەکەمەوە، پارەکەی خۆیان دەبەن

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:  لێرە ئەم بەڕێزە لەم پرسیارەیانە ئاماژە بە دوو شت دەکات کە ئیزافەن لە پرسیاری پێشووانە بۆ یەکەم ئەم کە ئاماژە بەوە دەکا دەڵێ شەرتی جەزائی نییە، ئەم دەڵێ شەرتی جەزائیەکە ئەوان بۆ خۆیان پارەکە لە ڕەقم حسابیەکە دەبەن، بەڵام دەبێ ئاگای لەوە بێ ئەگەر لە عەقدەکەدا شەرتی جەزائی هەبێت، با بەم میکانیزمەش ئەوان پارەکە وەرگرن و هەر عەقدەکە "حەرامە" وە ڕیبایە، یانی ئەگەر کۆمپانیا بڵێ هەر کاتێک ئەم پارەیە دوا بکەوێت، لە دانەوەی بۆ نموونە ڕۆژی (10) دۆلار یا (5) دۆلار یا (1) دۆلار غەرامەیەکە ئەو کاتە ئەم عەقدە "حەرامە"وە کڕینی سەیارەش بەم عەقدە "حەرامە"  دەڵێت: ئەگەر بۆ نموونە بڵێ بە ساڵێک ئەوەندە دوای بیکەی بە دوو ساڵ زیاد دەچێتە سەر ئەمەش "حەرامە"بەڕێزەکەم ئێمە گوتمان ئەبێ مەعامەلەکە ببڕێنیتەوە تۆ سەرەتا واتە دەڵێی من ئەم سەیارەیەم، بە قیستی ساڵێک دەبێ دوای ساڵێکە تۆ مەفروزە هەموو قیسەکانی دابێتەوە، نەک ئەگەر نەتبووبێ دوای بڵێی کاکە قیستەکەم بکەم بۆ بکەن بە دوو ساڵ، وە پارەکەم لەسەر زیادکەن ئەمە دەبێ بە ڕیبا تۆ یەکەم جار بڕیار دەدەی، وە موازەنەی خۆ دەکەی بزانی بە چەند پارەی قسەکانت پێ دەدرێتەوە، ئەگەر هاتوو تۆ بە ساڵێک پێ دەدرێتەوە ئەو سەیارەیە بکڕە بە قیستی ساڵێك، بە مەرجێک ئەو شەرتی جەزائی تێدانەبێت، ئەگەر دوا بکەوی لە دانەوەی خستەکان پارەی زیادی بچێتە سەر باشە، چونکە ئەوەی تا بێ "حەرامە" وە ئە ئەگەریش دەزانی لە تواناتدانییە بە دوو ساڵ پارەکەت پێ دەدرێتەوە، داوای کڕینی سەیارەکەم کە بە دوو ساڵ واتا معامەلەکە لەم سەرەوە ببڕێنەرەوە، لە ناوەڕاستی معامەلەکەدا، تۆ داوای درێژکردنەوەی موددە بکەی، لە بەرامبەر زیادکردنی پارەیە ئەمە موعامەلەکە دەکا بە (ڕیبا) وە ئەمە کارێکی ناشەرعییە،. خوای گەورەش زاناترە

لینک