08/09/2025 - 09:55 PM
19 بینراو

کارکردن لە مارکێتێکدا کە جگەرە دەفرۆشێت

گشتی

 بەڕێزێکی کە دەپرسێت: دەڵێت من لە مارکێت کاردەکەم مارکێتەکە (جگەرە) ئەفرۆشێ ئایا دروستە من کار بکەم لەو مارکێتەکە پارەکەی بۆ من "حەرامە؟  

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم بەڕێزە دیارە باسی ئەوەیش دەکات لە درێژەی پرسیارەکەیدا کە کاتی خۆی ئەم پیاوە وەعدی داوەتێ خاوەنی مارکێتەکە بۆ ئەوەی جگەرەکان لابات، جگەرە نافرۆشێت بەڵام ئێستا دیارە وەعدەکەی جێبەجێ ناکات، وە جگەرەکان هەر دەفرۆشێت، ئەمیش دەڵێ من تازە ئیشێکی ترم هەر بۆ ئیشەکەم لە دەست چووە، ئێستا ئەم ئیشەم هەیە تا ئەم ئیشە دەگۆڕم ئیشێکی تر پێ دەکەم پێی دەچێت، من بێ ئیش دەبم بێ کەسابە دەبم مەعیشەتم ژیانم ناڕوا ئایا دروستە لەم مارکێتەدا ئیش بکەم؟ بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:  ئەگەر مارکێتەکە تایبەت بێ بە فرۆشتنی جگەرە بەڕێزان نەکرد دروست ئیشی تێدا بکات، چونکە پێشتر گوتومانەو دەیشیڵێینەوە کە فرۆشتن و مامەڵە پێوکردن و بازرگانی کردن بە جگەرە "حەرامە" لە بەرزیانە زۆرەکانی بەڵام ئەگەر جگەرە لەوانەی ئایتمێک بێت لە پێنج سەد ئای تم یا لە هەزار ئایتم کە لەم مارکێتەدا ئەفرۆشرێ ئەو کات هیچ گرفتێک بۆ ئەم، بە مەرجێك ئەم لەسەر ئەو بەشە نەبێ کە جگەرە دەفرۆشێت، یانی ئەم شاگردە لە مارکێتەکە هەموو شتێک کە دەفرۆشێت، مارکێتەکە ئەوەی کە ئەمڕۆ لە عورفی مارکێتدا ئێمە دەیبینین ودەیزانین عەینەیەکی هەیە، واتە ئایتمێکی هەیە، پێ دەگوترێ (جگەرە) ئەم بەڕێزەی کە شاگردە لەسەر ئەو ئای مە ئیش ناکات، واتە ئەم تایبەت نییە بەساغکردنەوەی جگەرەکە ، جگەرەکە جوزئێکی زۆر زۆر بەسیتە یان بەشێکی زۆر زۆر کەمە لە کۆی ئایتمەکانی مارکێتەکە، هیچ گرفتێکی شەرعی بۆ ئەم دروست ناکات، لەبەر ئەوە ئیشەکەی بەمە حەرام نابێت، وە ئاساییە لەو مارکێتە ئیش کا وە ئەگەر ئیشێکی بێ غەشتری دۆزییەوە لەم کارە، باشتر وایە ئیشەکەی بگۆڕێ بەڵام لە ئێستا ئەم ئیشە حەرام نییە، وە داهاتەکەیشی بۆ ئەم حەرام نییە . خوای گەورەش زاناتره

لینک