شێوازی دەرکردنی زەکاتی پارەی سولفە
به‌رێزێك ده‌پرسێت: پرسیاری ده‌رباره‌ی زه‌كات هه‌یه، ده‌ڵێت: من سولفه‌یه‌كم كردوه ماوه‌ی ساڵ و نیوێك ده‌خایه‌نێت، به‌ڵام من یه‌كه‌م كه‌س سولفه‌كه‌م وه‌رگرتوه، كه ده‌كاته (نیصابی زه‌كات) من له‌و رۆژه‌ی وه‌رم گرتوه حیسابی بكه‌م یا چاوه‌رێ بكه‌م تا سولفه‌كه ته‌واو ده‌بێت ئینجا ساڵێك تێپه‌رێ وه زه‌كاتی بده‌م؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:به‌رێزان بابه‌تی سولفه ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رێزه هیچ پاره‌یه‌كی تری نه‌بێت، خه‌یری سولفه‌كه ئه‌م له‌و رۆژه‌ی كه سولفه‌كه‌ی وه‌رگرتوه واتا ئه‌م هیچی نه‌بوه پێشتر كه پاره‌ی بكاته زه‌كات له‌و رۆژه‌ی كه سولفه‌كه‌ی وه‌ر گرتوه پاره‌كه‌ی گه‌یشتۆته حه‌ددی زه‌كات ساڵێكی كه له‌م رۆژەدا كه پاره‌كه‌ی گه‌یشتۆته حه‌ددی زه‌كات زه‌كاتی پاره‌كه ده‌دات، كه‌واته یانی ئه‌م پاره‌یه‌ی كه وه‌ریگرتوه ئێستا زه‌كاتی ناكه‌وێ، راسته گه‌یشتۆته رێژه‌ی زه‌كات، به‌ڵام ئه‌م پاره‌ی تری نه‌بوه به‌پێی قسه‌كانی وا دیاره كه ئه‌م پاره‌ی تری نه‌بوه، وه پاره‌ی سولفه‌كه‌ی هه‌یه، كه ده‌گاته رێژه‌ی زه‌كات، له‌و رۆژه‌ی كه پاره‌كه‌ی وه‌رگرتوه، كه ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ر بوو، ئه‌وكاته زه‌كات واجب ده‌بێت، له‌م پاره‌ی سولفه‌یه‌ی كه وه‌ریگرتوه، بۆ ساڵێكی كه ئه‌م كاته كه زه‌كات دەدا پاره‌ی سولفه‌كه چۆن حیسێب ده‌كه‌ین به‌رێزان؟ ئه‌و ئێستا ئه‌م پاره‌یه‌ی وه‌ر گرتوه، به‌ڵام بڕێك له‌م پاره‌یه قه‌رزی سولفه‌كه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌م ماوه واته ئه‌م پاره‌یه‌كی وه‌رگرتوه به مۆڵی، به‌ڵام مانگانه ده‌بێ له‌م پاره‌یه بداته‌وه، ساڵی داهاتوو ئه‌م كاته كه دەیه‌وێ زه‌كات بدات و كه پاره‌كه‌ی گه‌یشتۆته حه‌ددی زه‌كات حیسێب دەكه‌ین، بزانین چه‌ند گوژمه‌ی سولفه‌كه‌ی لا ماوه، تۆ بڵێین (10) گوژمه‌ی (100000) لا ماوه كه‌واته ملیۆنێك له‌م پاره‌یه ده‌رده‌كات، زه‌كات باقی پاره‌ی سولفه‌كه ده‌دا به عموم پاره‌ی زه‌كاتی سولفه به‌م شێوازه‌یه به‌رێزان، یانی ئێمه كاتێ سولفه‌یه‌كمان كردوه، بۆ نمونه با بڵێین ئێمه (10)كه‌سین بۆ كه‌سی یه‌كه‌ممان ده‌رچوه، ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌م به‌رێزه ئه‌و كه‌سه‌یه ساڵێكی كه ئه‌م به‌رێزه ئه‌م كاته كه پاره‌كه‌ی گه‌یشتۆته حه‌ددی زه‌كات زه‌كاتی پاره‌كه‌ی ده‌دات، دواتر ئێمه بزانین قه‌رزی سولفه‌ی له‌سه‌ر ماوه ،ئه‌گه‌ر نه‌یماوه زه‌كاتی كۆی پاره‌كه ده‌دا ئه‌گه‌ر ماوێتی چه‌ند گوژمه‌ی پاره‌ی سولفه‌كه ماوه ئه‌وه‌نده‌ی لێ ده‌رده‌كات، وه‌كو قه‌رز له باقی پاره‌كه زه‌كاتی پاره‌كه ده‌دا، ئه‌گه‌ر دوای ده‌ركردنی قه‌رزه‌كه هه‌ر پاره‌كه له رێژه‌ی زه‌كاتدا مابوو كه‌واته زه‌كاتی سولفه به‌م شێوازه یانی ئه‌وه‌ی كه هه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه قه‌رزاری ئه‌مه لێك ده‌رده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بۆ نمونه ئێستا ئه‌م به‌رێزه وه‌ری نه‌گرتبا به‌ڵام خۆی پاره‌ی هه‌یه حیسێب ده‌كه‌ین با بڵێین سولفه‌كه چه‌ند كه‌س تیایدا به‌ژداره، با بڵێین ئه‌م به‌رێزه نازانین كه‌ی بۆی ده‌رده‌چێت، به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه به‌پێی رێژه‌ی مانگه‌كان ئێمه ده‌توانین قیاس بكه‌ین، یانی چه‌ند له پاره‌ی سولفه‌كه ئێستا هاتۆته سه‌ر حیسابی ئه‌م، چونكه به‌پێی مانگه‌كان ئه‌م مانگانه ئه‌و پاره‌یه حیسێب ده‌كه‌ین، كه هاتۆته‌وه سه‌ر زیمه‌ی ئه‌و ئه‌وه‌شی حیسێب دەكه‌ین، كه لێی ده‌رچوه، واتا نۆ مانگی هاتۆته‌وه سه‌ر زیمه ، سێ مانگی ماوه هێشتا پاره‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتوه، ئێمه حیسێب ده‌كه‌ین نۆ مانگی پاره‌ی ئه‌م سولفه‌یه ده‌كاته چه‌ند ئه‌م سێ مانگه‌ی كه ماوێتی لێی ده‌رده‌كه‌ین، زه‌كاتی ئه‌وه‌نده ده‌دا كه پێی گه‌شتوه،تۆزێك ورده بابه‌ته‌كه به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه پاره‌ی سولفه وه‌ك پاره‌ی قه‌رز وایه كه تۆ هه‌ته له‌سه‌ر خه‌ڵك و پاره‌ی قه‌رزیش هه‌یه له‌سه‌ر تۆ لێی ده‌ره‌كه‌ی مه‌قاسه‌ی پێ ده‌كه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه زه‌كاتی ئه‌وه ده‌ده‌ی. خوای گەورەش زاناترە
لینک