08/09/2025 - 06:13 PM
24 بینراو

مامەڵەکردن بەدراوی گریمانەیی usdtییەوە

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێک دەپرسێت: من بە (ئێکس چەینج) پارە وەردەگرم لەدەرەوەی وەڵات جا من کاریان پێ ناکەم واتە بە (usdt) دێتەوە من یەکسەر دەیکەم بە کاش کێشەیەکم  بۆ دروست دەبێت، من (ئیکس چەینجەکە) بەکار دێنم و دەمەوێت بیگۆڕم نمونە لە دوکانیک ئیکس چەینجێکی تر هەیە نمونەی باینەنس دێنن یان ئۆکیکس(okkex) کە پارەکە بەکار دێنێت لەو بەینە تۆڕ هەیە پارەکە ئاڵوگۆڕ دەکەن  هەرچەندێک بێت پارەکە یەک دۆلار دەبەن …

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەوە شەرعی نیە، چونکە ئەو مامەڵەکردنە بە دراوی گریمانەیی هەموو ئەو مەنەصانەی باسی دەکات لە باینەنص و ئۆکیکس و ئەو دراوانەی کەلە پرسیارەکە باسی دەکات هەمویان مامەڵە بەدراوی گریمانەیەوە دەکەن، لەبەر ئەوە ئێمەش گوتومانە دراوی گریمانەیی هەتاکو ئێستا یەک دراوی گریمانەیمان نیە شەرعی بێت، مامەڵە پێ کردنی کەواتە (usdt) کە ئەو باسی دەکات خۆی لە دۆلاری گریمانەی و ئەلیکترۆنیە شەرعی نیە مامەڵە پێوە کردنی لەو شێوازەش ئەو باسی دەکات لەو مەنەصە ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و دێت و دەڕوات کۆینەکات دواتر دەبنەوە دۆلار مامەڵە پێکردنیان شەرعی نیە.

لینک