ڕاکێشانی پارە لە بانکی ڕافیدەین بۆکڕینی خانوو
:بەڕێزێکی کە دەپرسێت ڕاکێشانی پارە لە بانکی ڕافیدەین گوژمەکەی (100)ملوێنە بەڵام ڕاستەوخۆ (25) ملوێن دەگێڕنەوە، ئەو مەبلەغەی کەدەیداتە من (75) ملوێنە بۆ ماوەی (20) ساڵ مانگانە (420) هەزار وەك قیست دەیدەمەوە, هەڵبەتە دکتۆر ئەو پارە ڕاکێشانەم بۆ کڕینی خانووە من دەمەوێ لە کرێ چیەتی ڕزگارم بێ ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: من هەمیشە گوتوومە ئەو پارەیەی کە بانق وەری دەگرێت، ئەگەر مەصاریفی فیعلی بێ واتە ئەم پارەیە بانق بیەوێ بۆ مەصاریفی فیعلی کێشەی نیە، بەس ئەم پارەیە زۆر زۆرە والله أعلم دەبێ بەڕیبا لە بەر ئەوە دروست نیە، ئەم پارەیە وەر بگیرێت، چونکە بۆ هەر مەبەستێك بێ ئێمە گوتوومانە خانوو پێداویستیە نەك ناچاری بەڕێزان ڕیباش بۆ پێداویستی حەڵاڵ نابێ بەهیچ شێوازێك کەواتە ئەم پارەیە حەرامە وەرگرتنی وە (25) ملوێن مەبلەغێکی زۆر زۆرە گێڕانەوەی وە وەرگرتنی وەك و زیادە لەسەر قەرز خوای گەورەش زاناتره
لینک