08/09/2025 - 06:07 PM
18 بینراو

بەکارهێنانی پارەی قەرز وەک دەسمایەی مامەڵەو بازرگانی

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکی کە ئەپرسێ  دەڵێت: ئێمە مەعاشمان بە دۆلارە، دیارە کەسێکی نزیکی خۆیان، بە دۆلار پارەی لێ وەرگرتوون، بە قەرز ، لەبەر ئەوەی دۆلار بەرزە زیاتر دا دەبەزێت، بۆ ئەوەی زەرەر نەکەین، خۆیان بە عێراقی پارەکەیان هەیە ئایە خۆت پارەت پێبێت و قەرز بکەی ناچێتە بابی قۆرغ کردنەوە لەبەر ئەوەی زۆر نزیکە و لە بەر خزمایەتی لە ڕومان نایە قسە کە بکەین هەست دەکەم حەرام بێ ؟؟

وەڵام

: بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:  ئێمە ناڵێن ئەم پارەیە  قەرزە "حەرامە"چونکە بۆ ئەو هەست دەکات تۆ پێویستت پێی نیە، وە تۆ پارەیەکت داوەتێ ئەو پارەکە ئێستا دیناری لایە، لەبەر بابەتی  دۆلارەکە کە زۆر زۆر بەرزە نای هەوێ دینارەکە بگۆڕێتەوە، لەبەر ئەوە جەنابت ئەگەر موتەضائیقی بەم مەوضوعە پێی بڵێ بۆ ئەوەی کە حاڵەتەکە لە ڕووگیری بڕواتە دەرەو،  وە قەرزەکە لای ئەویش کە پارەکەی گرتووە، لەوانەیە ئێستا زۆر زەرەر دەکات، بە تۆدا  دەفەرمووێ کە ئەم پارەیە کاتێك بۆت بگێڕێتەوە کە ئەو زۆر زەرەر نەکات، لە شکاندنی دینارەکە  ئەگەر ئەش زانی بۆ تۆ زۆر نارەحەتە، پێی بڵێ بەڵام تا تۆ پێی نەڵێی ئێمە پێی ناڵێین،کارەکەی "حەرامە" چونکە وەکو عەڕزم کردی تۆ خۆت قسە ناکەی٫ ئەویش دەزانێ تۆ پارەت هەیەو لەوانەیە ئەم پارەیە کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر داهات و دەسمایەی تۆ دروست نەکات، بۆیە نایداتەوە، بەڵام ئەگەر ئەمە بچێتە حاڵەتێکی چۆن دەڵێی گشتگیرەوە، واتە خەڵکانێك هەن بە پارەی خەڵك مامەڵە دەکەن قەرزیان لە خەڵك وەرگرتووە، بۆ ئەوەی خەڵك خۆی نەزانێ بەچ مامەڵە بکات، لە بازاڕدا دەچن بە پارەی خەڵك مامەڵە دەکەن، پارەی خەڵك دەگرن، قەرزەکە ئەمە "حەرامە" بەڕێزان ئەمە لەم حاڵەتە دەچێتە دەرەوە چونکە ئەمە باسی مەعاشێك دەکا مەعاشێك پارەکە ئەوەندە نیە، بەڵام ئەگەر ئێمە بڕۆین پارەی قەرز لە خەڵك وەرگرین و قەرزی خەڵك بگرین و خەڵك خۆی بێ دەسمایە بێ و ئێمە بە دەسمایەی خەڵکەوە مامەڵە بکەین، ئەمە بە هیچ شێوازێك شەرعی نیە، وە ئەمە کارێکی "حەرامە" چونکە وەکو عەرزم کردن ئێمە ئەگەر ئەو خەڵکە داواشمان لێ کاتەوە بەیانی  دڵمان عاجز دەبێت، وە خۆیشمان ناچین ویژدانمان هەبێ بیان دەینەوە، یا بەلای کەمەوە بچین بڵێن کاکە وەرە با ئەم پارەیە بە شەراکەت بیگێڕین،  ئێ بەلای کەمەوە تۆ پارەی خەڵکە پێت، بچۆ بە خاوەن پارەکە بڵێ بڵێ کاکە ئەم پارەیە هەر هی تۆیە بەمن من حەز دەکەم بێیت شەریك بین لەم مامەڵەیە ئەویش لەوانەیە ئەوکات دڵی زۆر ئەزیەتی نەبێت، کە تۆ بە پارەی ئەوەوە مامەڵە ئەکەی وە کارەکە حەرام نەبێ .

لینک