مامەڵەکردن بە traddingviwe
بەڕێزێکی کە دەپرسێت لەسەر بابەتی کۆمپانیای مامەڵەکردن لەگەڵ (trading view) ئایا ئیشکردن تیایە دروستە کە مامەڵەکردن لە بۆرسە وە دراوی ئەلکترۆنی تێدا بەکار دەهێنرێت؟ ئایا کارکردن لەم پێگەیە یا لەم مەنەسە ئەلیکترۆنیە دروست ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: دروست نیە مەنەسەی ئەلیکترۆنیە، مەنەسەیەکە )trading view) لە ئەسڵدا بۆ کاری بۆرسە وە زانینی نرخی پشک، وە مامەڵەکردن بە سەر نەدات و ئەسهومی مالی ، وە دراوی گریمانەیی هەموو ئەمانە و بازاڕی کردنی ئاڵتون و ئەم بابەتانە لێرە دەکرێت، سووقێکە واتە بازاڕێکە بۆ تەعلیلی موئەشیراتی مالی ساڵی(2011) دامەزراوە، بەڕێزان ئەم بازاڕە مامەڵەکردن تیایە شەرعی نییە، بۆچی شەرعی نییە؟ چونکە زۆرێک لەو مامەڵانەی کە لە ڕێگەی ئەم مەنەسە ئەلیکترۆنیەوە دەکرێ هەر وەکوو فۆرێکس(forex) کە فۆرێکسیش بەشێکە لەم مەنزومەیە وە لێردا کارەکە کاری حەرام تێدا دەکرێت، وە تەعامولی بە سەنەداتی مالی تێدا کە "حەرامە" وەتەعامولی بە دراوی گریمانەیی تێدا دەکرێ کە "حەرامە" وە تەعەمولی ئۆپشنی تێدا دەکرێت، یانی (خیاراتی شیرائی)تێدا دەکرێت، بەوەی کە کڕینەکان بۆ ماوەی مانگێک، بۆ ماوەی ڕۆژێک، بۆ ماوەی چەند سەعاتێک ئۆپشناتی ئەم کارانە هەمووی بەڕێزان "حەرامە" لەبەر ئەوە ئەم بەڕێزانە پێویستە خۆیان لەم جۆرە کار و مامەڵانە بپارێزن، وە خۆیان تووشی حەرام نەکەن، لەم کارانەیە بازاڕی تر هەیە بازاڕی بۆرسە مەعروفە ئەوە بازاڕێکە کە بەعام بە دراوی ڤیزیکی تیا دەکرێت، وە تەعامولی بە ئاڵتون تێدا دەکرێت، وە ئەم تەعامولانە تەعامولاتی حەقیقین، تەقابوڵیان تیا دروست ئەبێ لە کاتی کڕینی سەنەداتی مالی کە خۆی سەنەداتی مالی مشکیلەیە زۆر زۆر هەر سەنەداتی مالی خۆی بۆ خۆی موعامەلەیەکی "حەرامە" چونکە بەیعی (ذیممەیەکی مالییە بە قەرز)لەبەر ئەوە ئینسان خۆی لەمانە بپارێزێ وە خۆی تووشی حەرام نەکات بۆ هۆی ئەم جۆرە کارانەوە خوای گەورەش زاناتره
لینک