08/09/2025 - 06:01 PM
20 بینراو

کڕینی کارتی مۆبایل بە حازرو فرۆشتنەوەی بەقەرز

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکی کە ئەپرسێ من دووکانم هەیە  ئەڵێ ئیشەکە قیستی موبایلە، بە شێوەی داواکاری هەتا کەسێك داوای کارتی موبایل نەکا من نایکڕم هەر  کاتێ   کەسێك دیارە کارتی موبایلی مەبەستە داوای کارتی موبایلی کرد بۆ کارتی موبایل دەڵێت بۆ نمونە بای (٤٠) وەرەقە  دوای ڕێکەوتن لەسەر بڕی پارەو چۆنیەتی دانەوەی قیستەکان من دەچم کارتەکان دەکڕم بەشێوەی قیست پێی دەفرۆشم  بە (٦٠)وەرەقە مانگانە، وە ئەگەر کڕیارەکە پەشیمان بوویەوە، لە کڕینی کارتەکان هیچ نابێتە گرفت ئایە ئەم مەعامەلەیە دروستە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:  ئەمە موڕابەحەیە، وە لە چەندین پرسیاری تردا من وەڵامی ئەمەم داوەتەوە،  بەڕێزان ئەمە هیچ گرفتێکی شەرعی نیە، 《موڕابەحەیەکی شەرعیە》 بەتایبەت ئەگەر تۆ کڕیارەکە  مولزەم نەکەی بەوەی کە دەبێ ئیلا کارتەکانی بووێ بەڵێ دەڵێین موعامەلەکە شەرعیە، دواتر کە تۆ کارتەکانت کڕی کابرا  بانگ دەکەی دەڵێی 《کارتەکانم کڕیوە》 وەرە لێم بکڕەوە کارتەکانی پێی دەفرۆشیتەوە،بەو نرخەی کە لە سەری ڕێك کەوتوون .

لینک