08/09/2025 - 05:58 PM
17 بینراو

لابردنی خاڵی دەموچاو

بەڕێزێكی تر دەپرسێت: دەربارەی ئەوەی كە دەڵێ من ھەر لە لەدایك بوونەوە ھەندێك خاڵ لە دەموچاومدا ھەبووە، خاڵی ڕەشی ئاسایی مەبەستم كە زۆر كەس ھەیەتی ئەگەر لایانبەرم گوناھبار دەبم؟ و لە ئێستادا بەھۆی تیشكی خۆرەوە خاڵی تر دروست بووە لە دەم وچاومدا ژمارەی خاڵەكان زیاتر بووە ئایا ئەوانەش كە لە گەورەیمدا بەھۆی تیشكی خۆرەوە دروست بووە ئەوانیش ھەر گوناھبار دەبم لابردنیان؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئێمە دەڵێین: ئەم بابەتانە ئەگەر ئەم خاڵانە ڕێژەكەیان زۆرە ، وە ئەگەر بوون بە مایەیی ناشیرن كردنی كەسەكە٫ ئەوكات ھیچ گرفتی شەرعی نیە، ئەگەر ئەم خاڵانە لە ئەنجامی زۆر بوونیان، وە كاریگەری نەرێنیان لەسەر ڕوخساری كەسەكە ھەبوو، بە ھیچ شێوازێك حەرام نیە، لاببرێن لەبەر ئەوە ئێمە بەو بەڕێزە دەڵێین ئەمە ناچێتە خانەی جوانكاری، وە ناچێتە خانەی گۆڕانكاری لە 《 خەڵقی خوا》 وە دەچێتە خانەی گێڕانەوەی "خەڵقی خوا بۆسەر سروشتی تەبیعی خۆی" كەواتە ئێمە دەڵێین جیاوازە لە (وەشم)وەشم بریتیە: لە خاڵ كوتین ئەمە خاڵكوتین نیە. لابردنی خاڵی كوتراو نیە، وە  خاڵێكی سروشتیە بووە بە مایەیی ناشیرن كردنی ڕوخساری كەسەكە، بۆی ھەیە ئەم خاڵانە لابەرێت ئەگەر بوون بە مایەیی ناشیرن كردن، بەڵام ئەگەر خاڵێكی ئاسایی بن ئەگەر ھەندێك جار بە عەكسەوە ئەم خاڵانە ئەگەر دەگمەن بن، ئەگەر دانەیەك، دوان بوون،  دەبێتە سەرچاوەی جوانكردنی كەسەكە، وە جۆرێك لە ھونەر و شاعیران بەم جۆرە خاڵانەیان ھەڵداوە كەواتە ئەمە جوانین بۆ مرۆڤ بەڵام ئەگەر ئەمە لە دەرئەنجامی زۆر بوونیان بووبوون بە مایەیی ناشیرن كردنی كەسەكە، ھیچ كێشەی نیە لاببرێن و وە لابردنیان لەعنەتی لەسەر نیە و وە لەعنەتیشی لەسەر نیە. خوای گەورەش زاناترە

لینک