08/09/2025 - 05:54 PM
18 بینراو

وەرگرتنەوەی پارەی بارمتە بە زیاتر لە رێژەی خۆی

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێكی كە دەپرسێ : ئێمە لە كۆمپانیایەك مۆبایل دەھێنین بە جوملە جا بەپێی فرۆشتنی ئێمە كەمتر  دەفرۆشین بۆیە دیارە ئەم بەڕێزە لەگەڵ كۆمپانیایەك كۆمپانیاكە گەورەیە ئیتیفاقی وایە كە مۆبایلی بۆ ساغ دەكاتەوە پرسیارەكە وا لێیتێدەگەم دەڵێت (20) وەرەقە زەمانمان داناوە لە كۆمپانیاكە، ئێستا دەمانەوێت پارەكە وەرگرینەوە دیارە ئێستا مۆبایلەكە فرۆشی كەمە، ئەم بەڕێزە دەیەوێت پارەكەی وەرگرێتەوە دەڵێت كەمترین فرۆشمان ھەبووە، دەڵێت پێشنیاریان بۆ كردوین واتا كۆمپانیاكە پێشنیاری بۆ كردون لەبەر ئەوەی قازانجێكی وامان نەكردووە لەبری (25) وەرەقەكە (30) وەرەقە وەرگرینەوە، ئایا ئەمە دەچێتە قاڵبی ڕیباوە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر بەڕێزەكانم ئەمە 《مەكرەمەیە》 واتا ئەمە بەخشینێكی خاوەن كۆمپانیاكەیە بە تۆ، ئەم پارەیەیی تۆ لە موعامەلەدا نەبووە، وە قەرز نەبوە، تۆ پارەیەكت وەرگرتووە، بە زەمان بۆیی ئەم مۆبایلانە بێنیت ساغی بكەیتەوە، ئێستا كابرای خاوەن كۆمپانیاكە دەزانێت تۆ پارەیەكی وات دەستنەكەوتووە، وە لەوانەیە تۆ لە زەرەدا بیت وە لە پیاوەتی خۆی دەڵێت كاكە ئەو (5)وەرەقەی تر بۆخۆتان خەرجی بكەن، ئەمە لە پێشتردا نە بە مەرج وەرگیراوە، واتا تۆ لە پێشتر مەرجێكی وات نەبووە، كە پێتبدات، وە ئەمە لە خانەی قەرزدا نەبووە، كە  پارەی زەمان بووە، لە دانراوە وەك و ڕەھنێك دانراوە، وە دواتر كە تۆ وەریدەگریتەوە كەسی بەرامبەر وادەزانێت كە مەغدوری لە موعامەلەكەدا،(5) وەرەقەت دەداتێ ھیچ حەرام نیە, وە شەرعیە ماڵی كابرای خاوەن كۆمپانیاكە ئاوەدان بێت كە ھاوكاریت دەكات تۆش  دەتوانی وەریگری .

لینک