گۆڕینی نرخی کاڵاکان بەپێی ڕۆژ
بەڕێزێکی کە ئەپرسێ ئێ ئێمە مەندوو بین،جاری هیوا هەیە، دەڵێت، ئێمە دەچین بۆ دووکانەکان مەوادمان پێیە، خاوەندووکان دەڵێن: نرخی چەندە، بۆ نموونە ئێمەش دەڵێین 《10》 دۆلار واتە ئەو کاڵایانەی کە پێیان عەرزی دەکەن بۆ خاوەن دووکانەکان نرخەکەیان پێ دەڵێن، دەڵێت: جاری وا هەیە ئەو ڕۆژە دووکاندارەکە نایەوێت، دەڵێت هەفتەیەکی تر بۆم بێنەرەوە، جا پرسیارەکە ئەوەیە کاتێک دوای هەفتەیەکی تر مەوادەکەی بۆ دەبەینەوە، ئێمە بۆمان هەیە نرخەکەی بگۆڕین، بۆ نموونە پێشتر پێی گوتووە بە 《10》 دۆلار ئێستا پێی بڵێ بە 《9》دۆلار یا هەنرخێکی تر چونکە ئەو ڕۆژەی کە نەیویست هیچ مامەڵەیەک نە کراوە، تەنها نرخەکەی پرسراوە، گوتوویەتی هەفتەیەکی تر بۆم بێنە، جاری واش هەیە بیرم نامێنێ چ نرخێکم پێ گوتووە، بە تەواوی، چونکە ڕۆژانە دەیان دووکان دەکەین، بیرمان نامێنێت،
وەڵام
هیچ گرفتی نییە، بەڕێزان من ئەمڕۆ عەرزی کاڵایەکم کردووە، بۆ خاوەن بۆ نموونە مارکێتەکە یان کۆمپانیاکە پێم گوتووە ئەم دەبەی زەیتە بە 《4》 هەزارە دەتەوێ گوتویەتی نامەوێ، هەر بەیانی بۆی بێنمەوە، دەتوانم بڵێم بە 《10》هەزارە بەیانی بیهێنمەوە دەتوانم بڵێم بە 《1000》دینارە چونکە دوێنێ هیچ عەقد و ئیتفاقێک نەبووە، لە بەینماندا، بە کڕین و فرۆشتن وەعدیشمان پێ نەداوە، گوتومانە ئەم کاڵایە هەیە گوتیەتی نامەوێ ڕۆژێکیکە بیهێنێ، ڕۆژێکی کە ئەیهێنمەوە، نرخی ڕۆژێکیکەی پێ دەڵێم لەبەرئەوە ئەم هیچ گرفتی نییە گۆڕینی نرخ لە گۆڕینی کاتەکانە خوای گەورەش زاناترە
لینک