فرۆشتنەوەی ڕصید بەکاش لە فاست پەی
:بەڕێژێكی كە دەپرسێ، بابەتی فاستپەی تەواو نابێت،دەڵێت من ھەژماری فاستپەیم ھەیە, لەكاتی وەرگرتندا پارەی تێدەكەم دواتر بۆ كاروباری مۆبایل و ئینتەرنێتی خۆم سودی لێوەردەگرم، ئایا لە شوێنێك پارەی وشکەم پێنەمێنێ، ئەگەر بمھەوێت پارەی فاستپەی بكەمەوە بە دیناری عێڕاقی بەڵام كەسەكە بڵێت دەبێ (55) ھەزارم بۆ بنێری ئینجا (50) ھەزارت دەدەمێ، ئایا حوكمی ئەو مامەڵەیە بۆ كڕیار و فرۆشیار چۆنە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە ڕیبایە بەڕێزان یەكێك لە ئیشكالەكانی ئێمە ئەوەیە لە كاتی كردنی كاش بە ڕەسید وە ڕەسید بە كاش، ئەم پارەیە زیاد و كەم دەكات، ئەمە بە ھیچ ئیعتیبارێك شەرعی نیە، وەك ئەوە وایە من بچمە بانك پارەیەكم لە بانك داناوە كە بە بانك دەڵێم پارەكەم بدەوە بانك بڵێت من (25) ھەزار لە پارەكە دەبڕم یان (5) ھەزار لە پارەكە دەبڕم، یان بە عەكسەوە كە دەچم پارەیەك لە بانك دادەنێم بانك بڵێت ئەوە (5) ھەزار كەمترت بۆ داخڵ دەكەم، ئەم بابەتە بەڕێزان لەكاتێكدا ئەگەر بانكی شەرعی ھەبێت بۆ ئەم موعامەلەیە، چونكە تۆ ئیداع دەكەی لە بانك وە بانك پارەكە دەپارێزێت، باشە وە گوتومە بانك بۆی ھەیە لە موقابیلی ئیداعدا پارە وەربگرێت، بەس كەسێك جزدانێكی ئەلیكترۆنی فاستپەی ھەیە لە موقابیلی چی پارە وەردەگرێت، كەواتا ئەمە 《ڕیبایەكی صریحە》 فرۆشتنەوەی پارەیە بە پارە بە مەبلەغی زیاد و كەم بە ھەمان دراو، بەڵام پێشتریش گوتومانە ئەگەر كەسێك تەنھا بە پارەی فاستپەی نەك جزدانی ئەلیكترۆنی بۆی دروست بكات، بە پارەی فاستپەی شت بكڕێت، وەك كارتی مۆبایل ، وەك كارتی ئینتەرنێت گوتومانە ئەمە گرفتێكی نیە، بەڵام بەمەرجێك خۆی سیستەم و شێوازەكە بەكار نەھێنێ ئەم حەرامانەی پێدەكرێت.
لینک