مەرجەکانی ئافرەت کە قوربانی بکات)
به‌رێزێكی كه ده‌پرسێت: مه‌رجه ئافره‌ت قوربانی بكات؟ وه‌ك پیاو نابێ 《موو نینۆک》 له‌خۆی بكاته‌وه، له‌سه‌ره‌تای نۆمینه‌ی حاجیانه‌وه، تا قوربانیه‌كه‌ی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نێ ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:به‌ڵێ به‌رێزان هه‌ر به‌رێزێك كه قوربانی ده‌كات، نیه‌تی وایه قوربانی بكات، بۆخۆی، وه بۆ خانه‌واده‌كه‌ی پێویسته ئه‌م كه‌سه وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) كه ده‌فه‌رموێت:(إذا رأيتم هلال ذى الحجة، وأراد أحدكم أن يضحي فليمسك عن شعره وأظفاره.)دەفه‌رموێت:" ئه‌گه‌ر یه‌كێک مانگی ذوالحجه تان بینی واتا سه‌ره‌تای مانگی ذوالحجه‌٫ وه كه‌سێك نیه‌تی هه‌بوو قوربانی بكات، با ده‌ست له موی به‌ده‌ن و وه نینۆكه‌كانی نەدات)، ئه‌م حوكمه عامه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) دەفه‌رموێت: (من)هه‌ركه‌سێك بەشێوەیەکی گشتی، كه‌واته هه‌ر كه‌سێك ویستی ئه‌م كاره بكا بۆی نیه له موی له‌شی، وه نینۆكه‌كانی لێ بكاته‌وه، دەمێنێته‌وه ئه‌وه‌ی كه ئینسان له‌كاتی خۆشۆردندا یا سه‌رداهێناندا هه‌ندێك موو دەوه‌رێ یا نینۆك به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه ده‌وه‌رێت، ئه‌مه هیچ گرفتێكی شه‌رعی نیه، كه‌واته هه‌ركه‌سێك قوربانی دەكات بۆی نییە، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی قوربانی بۆ كراون ؟یانی بۆنمونه پیاوێك له ماڵه‌كه‌یدا قوربانی ده‌كات ئێمه گوتومانه قوربانی پیاوه‌كه قوربانیه بۆ هه‌موو ماڵه‌كه بۆ خێزانه‌كه‌شی، ژنه‌كه خۆی قوربانی ناكات، مێرده‌كه‌ی ده‌یكا به‌ر ئه‌ویش ده‌كه‌وێت، له‌م حاڵه‌ته‌یان ژن و منداڵه‌كانی ده‌بێ ده‌سكاری موی لاشه، وه نینۆكه‌كانیان نه‌كەن؟ نه‌خێر چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) دەفه‌رموێت: (من اراد ان یضحي)هه‌ركه‌سێك دەیه‌وێ ئه‌مان قوربانی بۆ كراون قوربانی كار نین، كه‌واته ئه‌مان پابەند نین ته‌نانه‌ت وه‌كیلیش پێویست ناكات پابه‌ند بێ به‌مه‌وه، یانی بۆنمونه ئێمه به كه‌سێك ده‌ڵێین زه‌حمه‌ت نه‌بێ تۆ له فڵان شوێنی من بۆخۆم قوربانیم بۆ ناكرێت، تۆ قوربانیم بۆ بكه، ئه‌و قوربانیه‌كه بۆمن ده‌كات، ئه‌و وكیله (اصیل)نیه كه قوربانی بۆمن ده‌كات، ئه‌و مه‌رج نیه پابه‌ند بێت به‌وه‌ی كه موی سه‌رو ریش‌و وه موی به‌ده‌نی لا نه‌با ، وه نینۆك نه‌كا له‌و (9) رۆژه‌دا كه‌واته ئه‌م حوكمه تایبه‌ته به‌و كه‌سه‌ی كه خۆی قوربانیه‌كه له‌خۆی ده‌گرێت، وه‌خۆی قوربانیه‌كه ده‌كا بۆیه ئه‌م خوشكه به‌رێزه كه خۆی قوربانیه‌كه ده‌كات، به‌ڵێ پێویسته پابه‌ند بێ وه ئه‌گه‌ر مێردەكه‌ی قوربانی ده‌كات وه ئه‌م یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌جری قوربانیه‌كه‌یان به نسیب دەبێت، ئه‌وكاته ده‌ڵێین هیچ كێشه‌ی نیه، سه‌باره‌ت به حوكمی ئه‌وه‌ش كه ئایه موو لێكردنه‌وه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه قوربانیه‌كه ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ی زۆر به‌لاوه قورسه، وه پێی جێبه‌جێ ناكرێت ئه‌مه به‌رێزان ئێمه ناڵێین "واجبه" زانایان خیلافیان هه‌یه له‌سه‌ری كه ئایه حورمه‌تی ئه‌مه تا چه‌ندێكه ئیمامی نه‌وه‌وی ده‌فه‌رموێت: (وختلف العلما‌ء فی من دخلت علیە عشر ذی الحجة واراد ان یضحي )ده‌فه‌رموێت: عوله‌ما خیلافیان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌و 《10) رۆژه‌دا ویستی قوربانی بكات، وه مووی به‌ده‌نی لێ بكاته‌وه، ده‌فه‌رموێ سه‌عیدی كوری موسه‌یەب و ره‌بیعه‌و ئیمامی احمد اسحاق داودو هه‌ندێك له ئه‌صحابی ئیمامی شافعیش ده‌ڵێن: ( یحرم علیه اخذ شی‌ء من شعره وأظفاره حتی یضحي فی وقت الاضحیة) (هو مكروه كراهة تنزيه ولیس بحرام)ده‌فه‌رمون ته‌نها باش نیه،كه‌واته ئه‌م بابه‌ته نه له‌سه‌ر خۆمان نه‌له‌سه‌ر خه‌ڵكی زۆر قورس نه‌كه‌ین ، ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه هه‌ر ئه‌یویست موه‌كان لێكاته‌وه مه‌ڵێ كاكه ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌ی حه‌رامێكت كردوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر قورس كه‌ین دڵی له‌سه‌ر قوربانیه‌كه سارد كه‌ینه‌وه، ده‌شێ قوربانی نه‌كات، با بڵێین باشتر وایه كه ئه‌مه نه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر كردی ده‌ڵێین ئه‌وه به‌جێی خۆی ، به‌ڵام قوربانیه‌كه (ان شاءالله) خوای په‌روه‌ردگار قبوڵ دەكات، وه انشاءالله له ئه‌جری قوربانیه‌كه كه‌م ناكاته‌وه به‌ڵام باشتر وایه تا ده‌توانین پابه‌ند بین به شه‌رعه‌وه ئینسان له‌و (10)رۆژه موی به‌ده‌نی لێ نه‌كاته‌وه‌و نینۆك نه‌كات، ئه‌گه‌ریش هه‌ر مه‌سه‌له‌ن بۆ نمونه ریشێتی كه پێی ئیزعاجه كورتی بكاته‌وه موسی لێ نه‌دا له‌و رۆژانه‌دا خۆ له پێش ئه‌وه‌ش هه‌ر "حه‌رامه" به‌ڵام دەڵێین با له‌و كاته‌دا كه حه‌رامیه‌كه‌ی ئه‌مرێكی تر زیاد ده‌بێت بۆی با له‌و كاته‌دا پابه‌ند بێ نه‌یكات. خوای گەورەش زاناتره
لینک