ئیشی تەکسی لە ئەوروپا
:برێزێك ده‌پرسێ ئیشی ته‌كسی له ئه‌وروپا حه‌ڵاڵه یاخود نا
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام: ئه‌وروپا بۆخۆی كیشوه‌رێكه شێوازی كاركردن، سیسته‌می كاركردن، هه‌موو ئه‌مانه ده‌بێت ڕوون بێت، له پرسیاره‌كه‌دا ئیشی ته‌كسی خۆی بۆخۆی "حه‌ڵاڵه" هیچ گرفتێكی شه‌رعی نیه، له ئه‌وروپا بێ یان لێره بێ هیچ گرفتی نیه‌٫ باشه كه‌سێك كرێیه‌ك كار ده‌كات، هه‌ر وه‌ك چۆن كه‌سێك دوكانێكی هه‌یه، سه‌رچاک ده‌كات، كه‌سێک دوكانێكی هه‌یه شتده‌فرۆشێت، كاری ته‌كسیش كاری كرێیه، هیچ گرفتێكی نیه، خۆی له خۆیدا ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رێزه چی له مه‌وزوعی ئیشه‌كه‌ی خۆیدا شك ده‌بات؟ له‌هێنانی ته‌كسیه‌كه به پاره له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه تاچه‌ند مه‌شروعه؟ له شوێنی كاركردنی ته‌كسیه‌كه بۆنمونه كابرا ته‌كسیه‌ك رابگرێت له‌به‌ر (دیسكۆیه‌ك) له‌به‌رده‌م نادیه‌كدا خه‌ڵكی سه‌رخۆش بێنێ و به‌رێت خه‌ڵكی له‌شفرۆش بێنێ و به‌رێت، ئه‌مانه ئیشكالی شه‌رعی دروست ده‌كه‌ن به‌ڵام خودی كاری ته‌كسی كێشه‌یه‌كی نیه تیایدا كار بكرێت.
لینک