دانانی غەرامە لەسەر خاوەن پڕۆژەکان لە ئەگەری دواکەوتنی پڕۆژەکانیان
به‌ڕێزێك ده‌پرسێت من پێشتر پرسیارم ناردوه، وه وه‌ڵامت داومه‌وه سه‌باره‌ت به " سو‌و"كه من شوقه‌یه‌كم كریبوو فێڵیان لێ كردم كه گوایه پاره‌ی زیاده‌ی نایاته سه‌ر عه‌قدی شوقه‌كه ئاوایی كه مانگی ١٢/٢٠٢٣ ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نی كۆمپانیاكه هه‌ڵهاتوه ئێستا كۆمپانیایه‌كی تر هه‌ستاوه به ته‌واوكردنی شوقه‌كه، به‌و هۆیه‌وه شوقه‌كه تا دوو سێ ساڵی تر ته‌واو نابێ، هه‌ندێ له خزمه‌كانم ده‌ڵێن كه ده‌توانم سكاڵا له كۆمپانیا بكه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوقه‌كه‌ی له كاتی خۆی ته‌واو نابێت، مافی ئه‌وه‌م هه‌یه داوای ئه‌و پاره‌یه بكه‌م كه له عه‌قده‌كه نوسراوه، كه ده‌بێ بم درێتێ من گوتم كه ئه‌مه ریبایه‌و پاره‌ی زیاده‌یه‌و من ئاماده نیم وه‌ری بگرم ، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن كه ئه‌مه نابێت به "سو‌و" چونكه ئه‌گه‌ر شوقه‌كه له‌كاتی دیاری كرا‌و ته‌واو بوایه ئه‌وه له‌جیاتی ئه‌وه كرێم وه‌رده‌گرت٫ ئایه داوای ئه‌و پاره‌یه بكه‌م له‌دوای مانگی ١٢ وه‌ری بگرم ئه‌وه ریبایه یا نا؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:نه‌خێر ئه‌مه ڕیبا نیه ئێمه له‌به‌ینی كه‌سی خاوه‌ن كار وه‌كه‌سی كار بۆ كرا‌و، دوو په‌یوه‌ندیمان هه‌یه, كه‌سی خاوه‌ن كار بۆنمونه به‌ڵێنده‌ره‌كان پاره‌یان لای خاوه‌ن كاره‌كانه، یانی بۆنمونه ئه‌م كه‌سه كۆمپانیاكه‌ی هه‌یه كه ئه‌بوو ئه‌م شوقه‌یه‌ی ته‌واو كردایه، ئه‌مه باشه خاوه‌ن كۆمپانیایه كه‌سێكی كه هه‌یه خاوه‌ن شوقه‌كه‌یه خاوه‌نی كۆمپانیا چی لای خاوه‌ن شوقه‌كانه خاوه‌نی كۆمپانیا پاره‌ی لای خاوه‌ن شوقه‌كان كه ده‌بێت ئه‌وان پاره‌ی بده‌نێ خاوه‌ن شوقه‌كانیش كاریان لای خاوه‌ن كۆمپانیاكه‌یه، كه‌واته ئه‌وان پاره‌یان لای خاوه‌ن كۆمپانیا نیه، كاریان لای خاوه‌ن كۆمپانیایه خاوه‌ن كاره‌كان یان خاوه‌ن شوقه‌كان بۆیان هه‌یه غه‌رامه‌ی كۆمپانیا بكه‌ن، وه شەرتی (جزائی له‌سه‌ر كۆمپانیا دابنێن)، ئه‌گه‌ر هاتو كۆمپانیا له‌كاتی خۆیدا كاره‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد، ئه‌مان بۆیان هه‌یه داوای پاره بكه‌ن له خاوه‌ن كۆمپانیا ئه‌مه ناچێته بابی ریباوه بۆ ؟ چونكه ئێمه قه‌رزمان لای خاوه‌ن كۆمپانیاكه نیه تا بڵێین (كل قرض جر نفعا)ئێمه كارمان لایانه ئه‌وان پابه‌ند نه‌بوون به ته‌واوكردنی شوقه‌كان له‌كاتی خۆیاندا، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه بۆمان هه‌یه پاره له‌وان وه‌ردەگرین، به‌س ئه‌گه‌ر ئێمه دواكه‌وین له پێدانه‌وه‌ی قیسته‌كاندا ئه‌وان پاره‌یان لای ئێمه‌یه، ئێمه قه‌رزی پاره‌مان لایه ئه‌وكات ئه‌وان بۆیان نیه داوای زیاده بكه‌ن. ئه‌گه‌ر داوای زیاده بكه‌ن ده‌بێ "به‌سوو" كه‌واته پێویسته ئه‌م دوو خاڵه جیا بكه‌ینه‌وه ته‌نانه‌ت حكومه‌ت بۆنمونه كه پڕۆژه ده‌دات به خاوه‌ن كۆمپانیاكان كه خاوه‌ن كۆمپانیاكان ته‌نده‌ر پر ده‌كه‌نه‌وه حكومه‌ت بۆی هه‌یه شه‌رتی جه‌زائی له‌سه‌ر ئه‌وان دابنێت ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا كاره‌كانیان ته‌واو نه‌كرد، حوكمه‌ت غه‌رامه‌یان كات، به‌ڵام ئه‌وان بۆیان نیه كه داوای گوژمه‌ی پاره‌كان ده‌كه‌ن له حوكمه‌ت یا له هاوڵاتی ئه‌گه‌ر حوكمه‌ت له پێدانی پاره‌كان دواكه‌وت، ئه‌وان بۆیان نیه غەرامه‌ی حكومه‌ت بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م دوو خاڵه جیاوازن به‌ڵێ بۆت هه‌یه جه‌نابت ئه‌گه‌ر كۆمپانیا پابه‌ند نیه به مه‌رجه‌كانی خۆیه‌وه، وه كاره‌كه‌ی له كاتی خۆیدا ته‌واو نه‌كردوه تۆ بۆت هه‌یه بڕی ئه‌و مه‌بله‌غه‌ی له‌سه‌ری رێك كه‌وتون كه ئه‌گه‌ر كۆمپانیا كاره‌كه‌ی دواكه‌وت تۆ غه‌رامه‌یان بكه‌ی بۆت هه‌یه به‌س به عه‌كسه‌وه ئه‌گه‌ر تۆ له پێدانی پاره‌كه‌دا دوا بكه‌وێت، كۆمپانیا بۆی نیه غه‌رامه‌ی تۆ بكا چونكه ئه‌وه ئه‌بێ به ریبا. خوای گەورەش زاناترە
لینک