لەباربردنی ئەو منداڵانەی بەرهەمی داوێنپیسین
به‌رێزێكی ده‌پرسێت: ئه‌گه‌ر كه‌سێک ئیغتسابی ئافره‌تێكی كرد، وه ئافره‌ته‌كه سكی پڕبو ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه له‌م بابه‌ته خۆی ده‌رباز كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی مافی منداڵ و دایكه‌كه له‌به‌رچاو بگیرێ له‌ڕووی ماددی و مه‌عنه‌وی ئه‌پرسێت ئایه ده‌كرێت ئه‌ومنداڵه له‌بار ببرێت؟
وەڵام
وه‌ڵام:سه‌ره‌تا به‌رێزان زینا بۆخۆی جه‌ریمه‌یه‌كی قورسه، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سه‌ی زیناكه‌ی كردووه 《ژندار》 بوه رۆژێك له رۆژان ئه‌مه تاوانه‌كه‌ی كوشتنه كه 《اغتسابی》 كردوه جه‌ریمه‌كه‌ی دوقاته، یانی ئه‌م هاتوه ئافره‌تێكی به‌زۆر ناچار كردوه كه ئافره‌تێك داوێن پیسی له‌گه‌ڵدا بكات، زۆره‌كه ماددی بووه یا مه‌عنه‌وی هه‌ر بابه‌تێك بوه ئه‌مه ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو جه‌ریمه‌ی كردوه، یه‌كه‌م: زینایه‌كی كردوه. دووه‌م: هاتوه ئیغتسابی ئافره‌ته‌كه‌ی كردووه ئه‌م ده‌بێ سه‌ره‌تا عقوبه‌ی شه‌رعی بۆخۆی وه‌ربگرێت، وه ئه‌م ئافره‌ته بێتاوانه كه (موغتسه‌به‌یه)یانی ئه‌م ئافره‌ته كه به‌زۆر وای لێكراوه، هیچ تاوانێكی نیه منداڵه‌كه‌ی سكیشی تاوانی نیه، كه‌سی تاوان كار ئه‌و كه‌سه‌یه به‌زۆر ئه‌م تاوانه‌ی كردووه له‌بار بردنی منداڵه‌كه هیچ پاساوێكی شه‌رعی نیه، خوای په‌روه‌ردگار دەفه‌رموێت:(وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ)هیچ منداڵێک به پاساوی ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌می په‌یوه‌ندیه‌كی ناشه‌رعیه نابێ بكوژرێت، پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ئه‌و ئافره‌ته‌ی هاته خزمه‌تی گوتی (یا رسول الله》 گوتی من سكم پڕه له زینا پێغه‌مبه‌ر ﷺ عقوبه‌ی نه‌دا گوتی بڕۆوه تا منداڵه‌كه‌ت دادەنێی نه‌ی فه‌رمو تۆ زینات كردوه، وه‌ره له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ت با بتكوژین، له‌ناوت به‌رین ، نا فه‌رموی برۆ با منداڵه‌كه له‌دایك بێ، پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ئه‌سڵه‌ن نه‌ی ئه‌ویست ئافره‌ته‌كه بێته‌وه دوای ئه‌وه ئه‌م ئافره‌ته خۆی كه منداڵه‌كه‌ی بوو هاته‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) فه‌رموی بڕۆ تا منداڵه‌كه له شیر ده‌بڕێته‌وه، مه‌یه‌وه نه حه‌ره‌سی بۆ دانا ، نه حیمایه‌ی بۆ دانا، نه سجنی كرد. فه‌رموی برۆ منداڵه‌كه‌ت كه‌ی له شیر بڕایه‌وه ئه‌وكات وه‌ره‌وه هه‌ر ده‌یویست، ئافره‌ته‌كه نه‌یەته‌وه دوای ئه‌وه ئافره‌ته‌كه هاته‌وه دوای دوو ساڵ له ته‌واو بونی شیر پێدانی منداڵه‌كه له‌تێک نانی دابووه ده‌ست منداڵه‌كه، گوتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) ئه‌وه منداڵه‌كه به ده‌می خۆی نان ده‌خوات، پێویستی به من نه‌ماوه كه‌واته ژیانی منداڵه‌كه كه ئه‌م منداڵه ژیانی پیرۆزه، وه پارێزراوه، ناكرێت ئێمه هیچكات به پاساوی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر دایكه‌كه‌ش تاوان بار بێ گریمان له حاڵه‌تی (اغتسابدا) نه‌بوو له حاڵه‌تی زینایه‌كدا بوو كه ئافره‌ته‌كه خۆی به‌حه‌زی خۆی كردبووی هه‌ر نابێ منداڵه‌كه باجی تاوانی ئه‌و بدات، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه بابه‌تێكه گرینگه ئاگاداربین، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی تووشی زینا ده‌بن، به‌هیچ پاساوێك، به پاساوی پاراستنی ژیانی خۆیان با نه‌یه‌ن ژیانی منداڵه‌كه بكه‌ن به قوربانی بڵێن: ئێمه ئه‌گه‌ر كه‌شفبێ حه‌ملمان بۆ دروست بوه دوایی ئێمه له‌ناو ده‌چین یا دەكوژرێین، ئێوه تاوانێك كه كردوتانه خۆتان لێی به‌رپرسیارن منداڵه‌كان پێویست ده‌كات باجی هه‌ڵه‌و تاوانی كه‌سی تر نه‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه به هیچ شێوازێك كوشتنی منداڵ به پاساوی ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌می په‌یوه‌ندیه‌كی ناشه‌رعیه. شه‌رعی نیه، وه ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی منداڵه‌كه شه‌ش هه‌فته‌ی ته‌واو كردبێ ده‌چێته خانه‌ی کوشتنەوە، وه‌ك ئه‌وه وایه تۆ ئینسانێكی بێتاوانت كوشتبێ له‌به‌ر ئه‌وه نه‌خێر ئه‌و پرسیاره‌ی كه كردوته به‌هیچ شێوازێك شه‌رعی نیه خوای گەورەش زاناترە
لینک