تەڵاق خواردن بەبێ مەبەستی تەڵاقدان
بەڕێزێکی تر پرسیار دەکات دەڵێت: من تەڵاقم خواردووە بەس نەکەوتووە، وە شتەکەش لا ئیرادی بوو، وەکو شەخسی خۆم تەڵاق بە کار ناهێنم، بەڵام لەگەڵ کەسێ بووم کە دوو سێ جار ئەو وشەی تەڵاقی بەکارهێنا ،ئەو زەواجی نەکردووە، هەر وەکو شتێکی ئاسایی دەیگوت ئەو قسەیە ڕۆیشتە مێشکمەوە بە لای ئیرادی کە ویستمان پارە بدەین، تەڵاکقێکی خوارد، منیش لەو دەقەیە تەلەفۆنم لەگەڵ بوو مێشکم مەژغوڵ بوو، هەر بە لای ئیرادی تەڵاقێکم خوارد، بەڵام بە ڵەفزی کەوتن نا گوتم تەڵاقم ئیتر تەواوم نەکرد وە پارەکەیشم دا لە ترسی ئەوەی بکەوێت ،وە پاشان لە سەیارەکە باسی بەنزیرمان کرد ویستم بڵێم بەنزینی سەیارەکە وە دیسان خەریک بوو تەڵاقی لەسەر بخۆم، بەڵام هەر گوتم تەڵاقم، وە تەواوم نەکرد، ئەوەی یەکەم دەزانم نەکەوتووە، چونکە پارەکەم داوە، ئەوەی دووەم قەلەقی کردم دووەم: بەڵام نیەتی من تەڵاقدان و تەڵاق خواردن نەبووە، چونکە خێزانی خۆم خۆش دەوێت و شتێکیش نییە لەسەر دەمم بێت هەر بە لای ئیرادی هات بە دەممدا، بە دەست خۆم نەبوو کە بڵێم بە ئەنقەز گوتومە وە یەکسەریش دەمی خۆمم گرتووە و نەمهێشتووە، قسەکە تەواو بێت
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئەم تەڵاقە جارێ ئەو بۆ لایەنی ئەم کارە، کارێکی زۆر زۆر خراپە تۆ برادەرێکت هەیە، خۆی ژنی نییە و تەڵاقەکە خوا بە (موفرەد)بە (جوملە) ئەو موشکیلەی نییە، تەڵاقی هەر نییە تا بکەوێ بەڵام تۆ بۆچی تەقلیدی ئەودەکەی بۆ لاسایی ئەوەدەکەی؟ ئینسان چۆن کەسێک شتێکی گوت، ئەو لاسایی بکاتەوە، ئەم حاڵەتە حاڵەتێکی خراپە، وە جەنابت دەبێ ئاگات لە لەفزەکانت بێت، ئاگات لە لێکەوتەی لەفزەکانی خۆت بێت، ڕاستە ئەم تەڵاقانە هیچیان نەکەوتن، چونکە تەڵاقی یەکەم ئەو پارەکەی داوە تەڵاقی تۆ هەر تەواوت نەکردووە، ئەساسەن هیچ تەڵاقێکیان نەکەوتووە، بەڵام ئەمە کارێکی خراپە لەبەر ئەوە تەڵاق بە هیچ شێوازێک ئینسان نابێ بەکاری بێنی، وە تەڵاق تەنها دەستەواژەیەکە پەروەردگار دایناوە، بۆ حوکمێکی شەرعی، کە دەبێ ئەم "تەڵاقە بۆ ئەو ئامانجە شەرعییە بەکاربێنێ ئەم جۆرە بەکارهێنانە شتێکی خراپە"وە لێکەوتەی خراپی لێ دەکەوێت و هەندێک جار ئینسان بە هۆی ئەمانەوە تەڵاقێک ئەوێ تۆ خۆ دەڵێت من خێزانیەکەم خۆشدەوێت، تەڵاق بۆ بەینی تۆو خێزانەکەتە، ئەگەر کێ پەیوەندی بە بەینی تۆ خێزانەکەتەوە نییە، بۆچی ئەم دەستەواژەیە بەکاردێنی، بۆچی بەو شێوازە ماڵی خۆت وێران دەکەی؟ لەبەر ئەوەی ئەم تەڵاقە نەکەوتووە، بەڵام پێویستە ئاگامان لەوە بێت، جەنابت دەمی خۆت بگریتەوە، وە هەر بەڕێزێکی تریش تەڵاق بە هیچ شێوازێک بۆ هیچ بابەت و مەبەستێکی تر بەکار نەیەنێت، بەڵام 《حوکمێکی شەرعییە》ئەم بابەتە نابێت، بە سوعبەت وە نابێت، بۆ شتی لاوەکەی بەکاربێ، پێویستە بۆ مەبەستە شەرعەکەی خۆی بەکاربێ، کە جیابووینەوەی هاوسەرەکانە، هەر کاتێک کەسێک لەگەڵ خێزانەکەی کێشەی هەبوو گەشتە ئەو قەناعەتەی کە ناتوانێ لەگەڵ خێزانەکەی بژی، ناتوانێ لەگەڵی هەڵبکات، بەردەوامی بەم پرۆسەیە با ئەوکات ئەم ئەم دەستەواژەیە بۆ هەڵوەشان، ئەوەی گرێبەستەکەی نێوان خۆی و خێزانی بەکاردێنێ و بۆ جیابوونەوە بەکاردێنێ لەبەر ئەوەی ئەم تەڵاقانە لە ئێستادا نەکەوتووە بەس بەکاری مەهێنە. خوای گەورەش زاناترە
لینک