06/09/2025 - 04:51 PM
36 بینراو

نه‌زر كردن و له‌بیر چونه‌وه‌ی

گشتی

پرسیاری 130 ئەڵقەی 9 بەڕێزێکی کە دەپرسێت: ئایا چەند کەسێک چەند جار خێر بە خۆی بگرێت٫ یەعنی هەندێجار مەبەستی ئەوەی نەزر بکا بۆ ئەوەی لە بەڵایەک ڕزگاری بێت، هەندێک جار بڵێت جوانەگایەکم خێر بێت، وە هەندێک جار بڵێت جوانەگایەکی قەڵەوم خێر بێت، وە هەندێک جار مریشکێک بۆ خۆی بگرێت، بۆ خێر بەڵام نەزانێ چەند جار خێری بۆ خۆ گرتووە، ئایا چۆن دەتوانێت ئەو خێرانە بکات لە خوای گەورە داواکارم خێر و بەرەکەت بخاتە تەمەنتەوە.

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر( ﷺ )و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان ئەمە "نەزرە" یەعنی ئەم بابەتە دەبێت ئەم برادەرە یەک بە یەک جوانەگاکان بنووسێت،لای خۆی چەند جوانەگا و نەزر کردووە و چەند مریشکێ نەزر کردووە، دەبێت بینوسی لای خۆت، ئەمە قەرزێکی خوایە، ئەم قەرزە بە هیچتان پاک نابێتەوە، یەعنی ئینسان کە مرد قەرزاری قاپی خوا دەبێت، یا نەزر مەکە یا کە نەزردەکەی بینووسە، لای خۆت ئەگەر نیتە، بۆیە ئەگەر مردیشی لە میراتیەکەم منداڵەکانت  بۆت دەرکەن، چونکە ئەم قەرزە تەنها بە ئەدا لەزیمەی ئینسانەکەدەوێت، تۆ خۆ قەرزاری خوای گەورە کرد،  کە تۆ گوتووتە من جوانەگایەکم خێر بێت، خێری فڵان بابەت نەتکردووە، جوانەگا بوو بە قەرز، دوایی جوانەگای کە تۆ لەوانیە جەڵەبێک قەرزدار بیت، کەواتە  ئێمە دەڵێین: هەر بەڕێزێک نەزری کرد،  《 نەزر》 بەڕێزان بۆ مەعلوماتی بەڕێزتان نەزر کارێکی باش نییە٫ پێغەمبەری خوا  (ﷺ) دەفەرموێت: 《   أَنَّهُ نَهَى عَنِ النَّذْرِ، وَقَالَ: «إِنَّهُ لَا يَأْتِي بِخَيْرٍ، ».      دەفەرموێت: نەزر خەیری تێدا نییە، بەڵام دەفەرموێت:  (وَإِنَّمَا يُسْتَخْرَجُ بِهِ مِنَ الْبَخِيلِ)  دەڵێت: خێر خوا چۆن دەڵێی لەگیرفانی ڕەزیلەکانی دەردەکات،   بە زۆر، چونکە خەڵک هەیە دەڵێت خوایە تۆ ئەوەم بۆ بکە منیش ئەوە بۆ دەکەمەوە، دەڵێی خوایە ئەو نەخۆشەم بۆ چاو بکەوە من حەیوانێکت بۆ دەکەم بەخێر، ئەگەر خوا چاکی نەکاتەوە حەیوانەکە ناکەی بەخێر، ئەمە ئەو پەڕی ڕەزیرییە، لەگەڵ خوا، "وامەکە" تۆم بەم شێوازە مەکەی بڵێ خوایە ئەمە حەیوانی خێر بێت،  وە دوعاش بکە، خوایە تۆش نەخۆشەکە چارەسەرکەی، ئەمە جوانەگایە خێر بێت، خوایە  ئەم بەڵایەم لەکوڵکەیتەوە، ئەمە "شەرعیە،" بەڵام ئێمە بڵێین خوایە تۆ ئەوەم بۆ بکەم منیش ئەوەت بۆ دەکەم ئەمە ئیللا خەڵکی بەخیل  خەڵکی ڕەزیر ،لەگەڵ خوا ئەم جۆرە کارە دەکات، وە ئەم کارە بۆ خۆی لە خۆیدا کارێکی باش نییە، ئەگەر کرا دەبێت بە 《فەرز》 لەسەر ئینسانەکە٫ دەبێت بیکات، ئەم بەڕێزەکە باسی ئەم حاڵەتە دەکات، بەم شێوازە بە ڕاستی ئەم بەڕێزە من دڵنیام لەوەی کە تووشی حەرام بووە، وە لەوانەیە نەزرێکی زۆری لە خۆی گرتبێت، وە ئێستا بینی لە ماوە نەزرە کانی چییە، دەبێ هەوڵ بدات، ئەوەندەی لە توانایدا هەیە بیر بکاتەوە پابەند بێت بە نەزرەکانیەوە ئەگینا قەرزاری قیامەت دەبێت. خوای گەورەش زاناترە

لینک