06/09/2025 - 04:48 PM
14 بینراو

پێدانی قه‌رز به‌ دینارو شكاندنه‌وه‌ی به‌ دۆلار

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکی کە  دیارە دەپرسێت: دەڵێت: من (  7350000 )لە مووقابیلی (5) هەزار دۆلار  وەرگرتووە لە باوکم, بۆ ئەوەی کە سەیارەی پێبکڕم بۆ ئەوەی بە قیست نەیکڕم، باوکم هاوکاری کردنی باشە، دەڵێت: باوکم ڕەزامەندی دەربڕیووە بەوەی من (5) هەزار دۆلار   قەرزارم,  وە مانگانە (500) دۆلار  بدەمەوە واتە ( 7350000) داوەتێ، ئەم بۆی شکاندۆتەوە، بە (5) هەزار دۆلار    وە مانگانە  دۆلاری بداتەوە، ئایا حەرام دەبێت  بەم شێوازە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڵێ بەدڵنیایەوە  "حەرام دەبێت" چونکە شکانەوەی پارە وەك گۆڕینەوەی وایە٫  باوكت ( 7350000)  داوە بە تۆ بە قەرز لە هەمان کاتدا بۆی شکاندویتیەوە کە بۆی شکاندویتەوە  ئەوکات بۆی هەیە بیشکێنێتەوە  کە تۆ دۆلارەکە  حازر بێت، بیدەیتەوە واتە با بڵێین ئەو(  7350000 ) هەزار قەرزە لەسەر تۆ بە دینار سەری مانگ کە دێی دەڵێی باوە گیان (500)دۆلارم پێیە بت دەمەوە، ئەو کاتە تەلەفون دەکەین بۆ بازاڕی دۆلارەکە، دەڵێین کاکە ئێستا گەڵا  بە چەندە ،هەموو مانگێک کە (500)دۆلارەکەی  دەدەیتێ نیسبەی دینارەکە بای (500)دۆلار لێ دەکڕیتو  دەیشکێنیتەوە، پارەکەی دەدەیتێ ئەگینا کۆی قەرزەکە بشکێنرێتەوە لە ئێستادا کە تۆ پارەکەت نیە بیدەی  ڕیبایەکی 《صەڕیحە》 چونکە شکانەوەی پارە دەجار وتوومانە شکانەوەی پارە واتە گۆڕینەوەی لە گۆڕینەوەی  پارەیشدا دەبێ هەر دوو پارەکە حازر بن، ئەو جا درووستە، بۆیە ئەم معامەلەی  بدەینێ، جەنابت و باوكت دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە، تۆ بە دینار قەرزاری، هەموو سەری مانگێک ئەگەر دۆلارت هێنایەوە،بۆ جەنابی باوکت ئەوکاتە تەلەفون دەکەین، بۆ بازاڕی دۆلارەکە، دەڵێین گەڵا بە چەندە دەڵێین گەڵا بە وەندەیە دەڵێی باوە گیان ئەمە (500)دۆلار دەکاتە ئەوەندە دینار، ئەوەندە دینار  غەصب دەکەین لە قەرزەکەو   (500)دۆلارەکەی دەدەیتێ بۆ هەموو مانگێك  دەبێت ئەم عەمەلیە بکرێت، ئەگەر بڕیار بێ دۆلاری بدەیتێ،  وە ناکرێ یەك ڕۆژ، یەك سەعات پێش  ئەوەی کە تۆ پارەکەت پێبێ وە حازربی لای باوکت دینارەکە بشکێتەوە بە دۆلار . خوای گەورەش زاناترە

لینک