ئهو كاتهی نوێژكردن تێیدا باش نییه
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: دەڵێت: ئەگەر نەتوانی نوێژی عەسر لەکاتی خۆیدا بکەی لە دەرەوە بیت و جلەکانت نەگونجاو بن یا نەتوانی دەسنوێژ هەڵگری کاتێ بتوانی کە (20)دەقە بۆ (15) دەقەی مابێت بۆ بانگی ئێوارە, لەو کاتەدا نوێژی عەسرەکە بکەی گوناهبار دەبیت؟ مە بەستم لە دواخستنی نوێژەکە نیە نەوەك هیچ باش نیە نوێژ دوا بخرێت، خۆی دەزانێت ئەم بەڕێزە مەبەستم وام بیستووە کە نزیك بانگی ئێوارە نابێ نوێژی تێدا ئەنجام بدرێ ئایە حوکمی نوێژەکە چیە ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: خۆی دەزانێت ئەم بەڕێزە وە پێویستە هەمووشمان بزانین کە دواخستنی نوێژ بە بێ پاساو، بە تایبەتی بۆ ئەوکاتەی کە نوێژەکەی تر نزیك دەبێتەوە، شەرعی نیە، دوو نوێژ دوابخەی شەرعیەتی تێدایە ئەگەر بە کۆمەڵ بمانەوێ دوای بخەین، نوێژی نیوەڕۆ لەکاتی زۆر گەرمادا کە پێغەمبەر (ﷺ)فەرموویەتی (أبریدوبها)تۆزێ فێنکی بکەنەوە سەعات یەك ئەویش ئەگەر هاتوو مزگەوت هەموومان لە گەڕەکێکدا واڕێك کەوتین کەنوێژی نیوەڕۆ دوابخەین، ئەگینا خەڵك هەمووی بڕوا بۆ جەماعەت و تۆ بڵێی من تطبیقی حەدیثەکە دەکەم و نوێژەکە بەتەنیا دەکەم ئەمە شەرعی نیە، کارێکی خراپت کردووە، لەبەر ئەوە نوێژی نیوەڕۆ بۆ کاتی زۆرگەرما دروستە کەمێك تاخیری بکەی، وە نوێژی عیشاش ئەگەر کەمێك تەئخیر بکرێت، نەك تەئخیری کەی بۆ نیووە شەو،کەمێك تەئخیر بکرێت، لە کاتەکەی خۆی ئەمیش درووستە، ئەگەر بە مەرجێك نوێژی بە کۆمەڵ ئەو مەنتیقەیە هەموویان ڕێك بکەون کە نوێژی عیشا (2)سەعات دواتر بکەن کە بانگی دا یا بۆ نمونە نوێژی نیوەڕۆ لە غەیری ئەم دوو نوێژە باشترین نوێژ ئەو نوێژەیە کە پێغەمبەر( ﷺ) فەرموویەتی:(أفضلُ الأعمالِ الصَّلاةُ علي لوقتِها) کەپرسیاری لێ دەکەن باشترین کردەوە ئەوەیە ئینسان نوێژەکانی لەکاتی خۆیدا بکات، باشە ئەم بەڕێزە کە بۆی ناکرێ ئەوکاتە ،یەکەم پێویستە ئەمە عادەت نەبێ واتە کەسێ خۆی ڕابێنێ هەموو کاتێ (10)دەقەی مابێت بۆ نوێژی مەغریب، نوێژەکەی بکات، ئەوە "حەرامە" وە دەبێت ئینسان موعالەجەی ئەم حاڵەتەبکات، لەدەرەوە جلە کانت نەشیاوە، تاقمێکی نوێژ دوو پارچەیە بیخەرە جانتاکەتەوە، هیچ ڕێ ناگرێت یەعنی جانتایەك لەوانەیە دنیایەك مەیك ئەپ و سوراو و سپیاوی تێدایە، با ئەو دوو پارچە قوماشی نوێژیشی تێدابێت نوێژەکەتی پێوە بکەیت، بەڵام ئەگەر ئەمە لە ساڵێکدا دوو جار ئەم خوشکە دەچێتە بازاڕ مەسەلەن جارێك ئەم حاڵەتە ڕوودەدات، ئەمە گرفتی شەرعی نیە ،بە نیسبەت ئەو سێ کاتەی کە پێغەمبەری خوا (ﷺ)باسی ئەوەی تێدا دەکا کە نوێژ تێدا مەکروهە :(دوای نوێژی بەیانی تا خۆر هەڵاتن تا ئەوەندەی بەقەد گوریسێك بەرز دەبێتەوە، یا بابڵێین مێزەیەك بەرز دەبێتەوە، -ئەوکاتەی کە خۆر لە ناوەڕاست ئاسمانایا واتە دە دەقە پێش بانگی نیوەڕۆ -لەگەڵ کاتی دوای نوێژی عەسر تا وەکو نوێژی مەغریب )ئەم سێ کاتە زانایان ئەفەرموون: نوێژی "سوننەتی موطلق تیایدا مەکروهە" بەڵام نوێژێك کە سەبەبی هەبێ هیچ کێشەیەکی نیە٫نوێژی سوننەتی موطلق وەك ئەوە وایە تۆ بڕۆی دوای نوێژی عسر دانیشتووی قورئان دەخوێنی، یا هەرکارێکی تر دەکەی بڵێی با دووڕکات نوێژی سوننەتیش بکەم، سوننەت لەدوای نوێژی عسر تا نوێژی مەغریب "مەکروهە" بەڵام زانایان دەفەرموون: نوێژێك کە سەبەبی هەبێ مەکروهنیە لەم سێ کاتەدا نوێژی سەبەب چیە؟ ،بۆنمونە تۆ دەستنوێژت گرتووە ئاساییە دووڕکاعەت سوننەت بکەی، با دوای نوێژی عەسریش بێت، چونکە ئەم نوێژە سەبەبی هەیە، چویتەتە مزگەوت بەرلەوەی دابنیشی، دوای نوێژی عەسر، چووی عیبادەت کەی، بەرلەوەی دابنیشی دوو ڕکات سوننەت دەکەی چونکە ئەم نوێژە سەبەبی هەیە، لەبەر ئەوە هەر نوێژێك سەبەبی هەبوو ئەم نوێژە نوێژی واجبە تۆ نابێ بڵێی کەوتۆتە کاتێکەوە کە نوێژ تیادا "مەکروهە" نا ئەم نوێژە واجبە دەچێت دەبێت بیکەیت، لەو کاتەدا لەو کاتەدا هەتا سوننەتیش ئەگەر سەبەبی هەبێت، ئاساییە بکرێت، لەبەر ئەوە ئەو سێ کاتەی کە نوێژ تیادا "مەکروهە" تەنها ئەو نوێژانەن کە هیچ سەبەبێکی شەرعیان نیە٫وە سوننەتی موطڵەقن، ئەگەر سەبەبیان هەبوو یەعنی بۆ نمونە کەسێك بۆ نوێژی بەیانی خەبەری نەبۆتەوە، ئێستا خەبەری بۆتەوە، چارەگێکی ماوە، بۆ ئەوەی خۆر لە دەم کەل بێتە دەر، دروستە نوێژی بەیانی بکات، بەڵێ بەدڵنیایی واجبە بیکا ئەگەر نەیکا نوێژەکەی دەچێت، ئێستا نوێژەکەی نەچووە، بۆ نوێژی عەسرەکەش هەر وایە ئەوکاتە خوای گەورەش زاناتره
لینک