گۆڕینهوهی تمهن له نێوان تاران و سلێمانیدا
پرسیاری بەڕێزێك دەپرسێت دەڵێ من لە تاران خوێندکارم بۆ ئاڵوگۆڕی دراو، هاوڕێیەکم هەیە لە سلێمانی ئەم هاوڕێیەم بازرگانە و کەسی هەیە لە ئێران پەیوەندیان هەیە پێکەوە هەرکاتێك پێ ویستم بە تمەن بێت لە تارانەوە بە نامەیەکی دەنگی داوای لێ ئەکەم بای (500)دۆلار تمەنم بۆ بخاتە سەر حسابەکەم ئیتر من (500) دۆلارەکە حساب دەکەم برادەرەکەشم نامەیەك دەنێرێت، بۆ کەس وناسیاوەکەی لە ئێران ڕەقەم حسابی منی بۆ ئەنێرێ ئەڵێ بە نرخی ئەوکاتەی من داوام کردووە بای (500) دۆلار تمەن دەخاتە سەر حسابەکەی من، هەڵبەت هەمیشە ئەم کردارە سەعاتێك یا دووی پێ دەچێ بەڵام لە کۆتاییدا ئێمە ئەم (500)دۆلارە حساب دەکەین وەکو قەرز لەسەر من هەرکاتێ کە گەڕامەوە بۆ سلێمانی (500)دۆلارەکە دەگەڕێنمەوە بۆ هاوڕێکەم ؟هەندێ تێبینی نووسیووە بەهۆی ئەوەی کەنرخی تمەن زۆر ناجێگیرە من ناتوانم بڕێکی زۆر تمەن ئاڵو گۆڕ بکەم دووەم: من چونکە مووچە خۆرم ئەوکاتە داوای تمەنەکە دەکەم پارەکەم ڕاستەوخۆ پێنیە بیدەم، بە هاوڕێکەم بۆیە هاوڕێکەیشم خۆی دەزانێت وەکو قەرزێکی کاتی ئەم هاوکارییەی من ئەکات سێیەم: ئەو تمەنەی کە لە ئێران بۆم دەنێرێ من پێم وابێ هەر خۆی هی هاوڕێکەی سلێمانی یا واتە دۆلارەکەو تمەنەکە هی یەك کەسە هی هاوڕێکەمە چونکە وەك لەسەرەوە نووسیومە کە هاوڕێکەم بازرگانەو تمەنی خۆی هەیە لە حسابی ناسیاوەکانی ئێران دا ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم معامەلەیە بەڕێزان ئەمە گرفتی شەرعی تێدایە ،بۆچی گرفتی شەرعی تێدایە ،چونکە ئەم بەڕێزە تمەنی کڕیووە بۆ ئەم تمەنی بۆ حەواڵە کردووە، کە تمەنی کڕیووە بۆ ئەم ئەو دۆلارەکەی حازر نەبووە کە بیکڕێ حەلی ئەمثەل بۆ ئەم بەڕێزە بۆ ئەوەی لەم مشکیلەیە ڕزگاری بێ بادائی مەن بڕێك پارەی نووستووی لای ئەم پیاوە بەڕێزە هەبێ کە وەکیلەکەی سلێمانیەتی (500)دۆلاری هەبێ ئەم (500)دۆلارە ئیحطیات بێ هەرکاتێ تەلەفونی بۆ کرد گوتی کاکە (500)دۆلارم بۆ بنێرە ئەو بەڕێزەی کە نوسینگەی حەواڵەکەی هەیە (500)دۆلارەکەی بۆ دەگۆڕێ (500)دۆلاری کەسەکە خۆی بۆ دەگۆڕێت،بە تمەن بۆی حەواڵە دەکات، ئەمە هیچ گرفتێکی شەرعی نیە، بەڵام ئەگەر ئەم بێ ئەم(500)دۆلارە بۆ ئەم بکا بە تمەن باشە ئەوکاتە ئەمە پێی دەگوترێ 《عەمەلیەی صەڕف》 لە حەواڵە دەردەچێت، ئەم عەمەلیەی صەڕفە ئەو (500)دۆلارەکەی حازر نیە، ئەویش تمەنەکەی پێ فرۆشتووە بای(500)دۆلار تمەنی بۆ کڕیووە, ئەمە گرفتی شەرعی درووست دەکات، چونکە تۆ بە پارە تمەنێکت کڕیووە، کە پارەکەیت پێ نەبووە بۆ ئەوەی بەم بەڕێزە لەم گرفتە لەم حاڵەتە نەجاتی بێت، چی بکا باشە ئەم نوسینگەی حەواڵەیە تمەنی خۆی بۆ حەواڵە نەکات، مادام برادەریەتی بڕوا بە (500)دۆلاری کاش لە کەسێکی تر نەك تمەنی خۆی بۆ بشکێنێتەوە لە کەسێکی تر تمەنی بۆ بکڕێت، وە تمەنەکەی بۆ حەواڵە بکا ئەوکاتە ئەڵێ من چووم بای(500)دۆلار تمەنم بۆ کڕیوی بە کاش باشە تۆ (500)دۆلار قەرز لایە هەرکات هاتیتەوە بم دەرەوە ئەگەر پارەکە قەرز بوو ئەو نەی بوو لەلای ئەو دایبنێ بەڵام ئەم نوسینگەیە ئەگەر بچێ (500)دۆلار تمەنی خۆی پێ بفرۆشێت، ئەمە دەبێ بە عەمەلیەی صەڕف عەمەلیەی صەڕفەکە (500)دۆلار ەکە حازر نیە، دوای تەسلیم دەکرێت، لەبەر ئەوە ئەمە دەبێت، بە "سوو" ڕیبایەك درووست دەکات، کە پێی دەگوترێ 《ڕیبای نەسیئە》 لەبەر ئەوە "حەرامە" تۆ دوو حەلت لەبەر دەستایە یان بە 《تەئمین》 (500)دۆلار ی لابێ با پێش گۆڕینەوە یا ئەوەتا ئەم بەڕێزە تەکلیفێکی لێ بکا مادام دۆست و ناسیاوی خۆتە بڵێ بچۆ تمەنەکەم بۆ بکڕە بە پارەی کاش لە کەسێكی تر بای(500)دۆلار تمەنم بۆ بکڕە ئەچی ئەیکڕێ (500)دۆلار بەکاش ئەی کڕێت، تمەنەکەت بۆ حەواڵە دەکات، بەم دوو ڕێگە چارەیە تۆ تووشی حەرام نابی بەم شێوازەی کە خۆت باست کردووە "حەرامە"
لینک