سوێند خواردن به تهڵاق
بەڕێزێك ئەپرسێت بەڕێزان دەڵێت: من "سوێندێکم خواردووە" گوتوومە بە تەڵاقم ئەو سناپەی تۆم نەکردۆتەوە، وەسوێند بەخوا ئاگام لێ نیە، بۆ کراوەتەوە کە خۆم دڵنیام کە خۆم نەم کردۆتەوە ، وە سناپەکە دڵنیام کچە بچووکەکەم کردویەتیەوە،چونکە ڕەمزی نابێ بچێتە سەر سناپ دەکرێتەوە ئێستا نازانم ئەم تەڵاقەی من کەوتووە ؟ زۆر سوپاس بۆ جواب دانەوەت
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر بەڕێزەکەم ئەم تەڵاقە نەکەوتووە، وە وە خۆیشی لە مشکیلەکە ڕزگارکردووە، چونکە قسەکەی تۆ ڕاستە کە گوتووتە ئەو سناپەم نەکردۆتەوە، تۆ نەت کردۆتەوە کچەکەت کردوویەتیەوە، تۆ نەت گوتووە من ئەو سناپەم نەکردۆتەوە، بۆ نمونە لە تەڵاقەکەدا نەت گوتووە ئاگایشم لێی نیە، بەڵام دەڵێی دوایی سوێندم خواردووە کە بە خوا ئاگام لێی نەبووە، کراوەتەوە، تەواوە یانی قسەکەی تۆ دەقیقە لە بەر ئەوە هیچ ئیشکالێکی شەرعی نیە، نە سوێندەکە کەوتوو، نە تەڵاقەکەش بەڵام لەوانەیە دواتر بۆت ڕون بووبێتەوە کە کچەکەت کردبێتیەوە ئەوە هیچ پەیوەندی بەتۆە نیەو وە ئاگایشت لێ نەبووە کە کچەکەت کردویەتیەوە، بەڵام ئەگەر کچەکەت بە پرسی تۆ کردبێتیەوە تۆ پێت گوتبێت بیکەوە ئەو سوێندەت کەوتووە کە گوتووتە ئاگام لێ نیە، کراوەتەوە تۆ ئاگات لێ بووە کەکراوەتەوە، بەڵام تەڵاقەکەت لەسەر ئەوە خواردووە کە خۆت نەت کردۆتەوە تەڵاقەکەت نەکەوتووە . خوای گەورەش زاناترە
لینک