06/09/2025 - 04:33 PM
24 بینراو

كڕینی كاڵا نیوه‌ی قیست و نیوه‌ی به‌ حازر

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێك دەپرسێت: ئەگەر بت هەوێت سەیارە لەکەسێك بکڕی نیوەی پارەکەت پێبێت لەسەر نرخێك ڕێك بکەون نیوەی ئەو نرخەی پێبدەین و تەسلیمی بکەین بەڵام نیوەکەی تر لە ماوەی ساڵێك یا دوو ساڵدا بخەینەوە وەکو قەرز هیچ ئیشکالی هەیە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر هیچ ئیشکالێکی نیە، سەیارە لە کۆدا بە قیست بکڕێ یا بڕێکی بکەوێتە قیستەوە هیچ گرفتێکی شەرعی درووست ناکات، ئێمە دەڵێین: ئەگەر سەیارەیەك بای دەفتەرێك بێت، ئێستا 《50》 وەرەقەی پێ بدەین 《50》 وەرەقەی بمێنێ بۆ 《6》 مانگی تر مانگانە بڕێك پارە بدەینەوە هیچ گرفێتکی شەرعی نیە وە دروستە . خوای گەورەش زاناتره

لینک