خواردنه‌وه‌ی شله گازیه‌كان
ئایه خواردنه‌وه گازییه‌كان به‌گشتی وه‌ك:《 كۆلا، پیپسی، فانتا مێرندا》 له‌ڕووی دینی ئیسلامه‌وه حه‌رامه یا حه‌ڵاڵ كاتێک نازانین ئه‌م شله‌مه‌نیه‌ی كه له‌م پێكهاتەدایه چیه به حه‌رف یا به‌كۆد نوسراوه یاخود هه‌ندێ به‌رهه‌می گازی تر هه‌یه هیچ ماده‌یه‌ك نابینم كه نوسرابێ تیایدا وه له دینی ئیسلامدا حه‌رام بێت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئه‌م بابه‌تانه بابه‌تێكن ده‌كرێت ئێمه له‌ڕووه ته‌ندروستیه‌كه‌یه‌وه قسه‌مان له‌سه‌ر حه‌رامی و حه‌ڵاڵی هه‌بێت، نه‌ك له‌روه شه‌رعیه‌كه‌یه‌وه بۆ؟ چونكه له‌ڕووی شه‌رعیه‌وه ئه‌م بابه‌تانه هیچ گرفتی شه‌رعیان نیه، ئه‌وه‌ی گرفتی شه‌رعی بێت له‌م بابه‌تانه‌دا ئه‌وه‌یه ئێمه هه‌ركات یه‌كێك له‌م شله‌مه‌نیانه، ئه‌گه‌ر رێژه‌ی زیان گه‌یاندنی زۆر بو وه‌رێژه‌ی ریسكێكی زۆری دروست كرد، ئه‌وكاته ئه‌گه‌ر پزیشكه به‌رێزه‌كان گوتیان ئه‌مه ریسكی زۆره، بۆسه‌ر ژیانی خه‌ڵك، وه مه‌ترسی زۆر دروست ده‌كات، ئه‌وكاته ده‌ڵێین: حه‌ڕامه به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه موشكیله‌ی نه‌بێ ئه‌وكاته‌٫ ئه‌مانه چونكه مه‌وادی كحولیان تێدانیه‌٫ بێهۆشكه‌ر نین٫ له‌به‌ر ئه‌وه ئاساییه به‌كاربێت، ئه‌گه‌ر نسبه‌یه كه‌میش زیانیان تێدابێت چاوپۆشی كێ ده‌كرێت، وه دەبێت وه‌ك ئه‌و نیسبه‌ی كافایین له قاوه‌دا هه‌یه، یا بۆنمونه ئه‌و نسبه‌یه‌ی له چادا هه‌یه، هه‌ندێك مه‌واد هه‌یه كه له‌وانه‌یه جۆرێك له مه‌وادی موخه‌دیر بن، به‌ڵام به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م كه زیان به‌خشن له پێكهاته‌یه‌كی وه‌كو: قاوه كه ئارام کەرەوەیە، یا 《چا》 ئه‌مانه ده‌ڵێین گرفتێكی شه‌رعیان نیه‌و وه دروستن.له‌به‌ر ئه‌و ئه‌م مه‌شروباتانه‌ش تا ئێستا نه‌سه‌لمێندراوه كه زیانێكی سه‌ره‌كیان هه‌بێ كه مه‌ترسی دروست كه‌ن، وه‌كو 《جگه‌ره》 بۆسه‌ر ژیانی خه‌ڵك له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ڵێین ناتوانین به موطله‌ق بڵێین "حه‌رامه" هه‌ركاتێ سه‌لمێندرا به‌وه‌ی كه ئه‌م زیانانه‌یان زۆره وه مه‌ترسی جددی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵكی دروست ده‌كه‌ن ئه‌وكاته ئه‌توانین بڵێین "حه‌رامه" خوای گەورەش زاناتره
لینک