كڕینی پشكی خه‌سته‌خانه‌ی خێرخوازی به‌پاره‌ی زه‌كات
ئایه ده‌كرێ به‌زه‌كات پشكێك بكڕی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی خێر خوازی یا له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام : ئه‌مه بۆخۆی گرفتێكه چونكه نه‌خۆشخانه تایبه‌تییه‌كان پاره‌ی زه‌كات 《استسماری پێ ناكه‌ی》 بۆخۆت پاره‌ی زه‌كات حه‌قی خه‌ڵكی فه‌قیره, ده‌بێت بیده‌ی به خه‌ڵكی فه‌قیر، دەبێت بگاته ده‌ستی خه‌ڵكی فه‌قیر، كه‌واته تۆ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی خێرخوازی به زه‌كات ده‌كه‌ی خۆ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه خێرخوازیه‌كان ته‌نها خه‌ڵكی فه‌قیر سوودمەند بن لێی "هیچ گرفتێكی شه‌رعی نیه" پاره‌ی زه‌كات بده‌ی به نه‌خۆشخانه‌یه‌كی خێری كه ئه‌م نه‌خۆشخانه خەیریه خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كا به‌بێ به‌رامبه‌ر، یا به‌رامبه‌ر پاره‌یه‌كی زۆر زۆر ره‌مزی، ئه‌مه‌یان ئیشكالێكی شه‌رعی نیه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان تایبه‌ت بن ئه‌وكاته ئیشكالی شه‌رعی دروست ده‌كات له پاره‌ی زه‌كات، چونكه نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت (ایستیسمارین) واتا ته‌وفیری پاره ده‌كه‌ن دروست نیه‌٫ پاره بدرێ به نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت هه‌ر وه‌ك نه‌خۆشخانه حوكمیه‌كان وان٫ به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كه خەیری بێ وه ته‌نها بۆ خه‌ڵكانی فه‌قیرو هه‌ژار بێ بۆ نمونه نه‌خۆشخانه‌یه بكه‌نه‌وه تایبه‌ت به هه‌تیوان تایبه‌ت به خه‌ڵكانی بێ ده‌ره‌تان٫ تایبه‌ت به خه‌ڵكانی ئاواره‌و نه‌بوو٫ ئه‌وكات ده‌ڵێین به‌ڵێ دروسته زه‌كات بدرێ به‌مانه، به‌ڵام به كه‌رتێك كه خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ن و فه‌قیر وه‌ك یه‌ك موسته‌فید بن لێی ئه‌ڵێین نه‌خێر شه‌رعی نیه خوای گەورەش زاناترە
لینک