پێدانی پاره‌ی زه‌كات به خه‌سته‌خانه‌و دامه‌زراوه گشتییه‌كان)
:به‌ڕێزێك ده‌پرسێت: ئایه ده‌كرێت به پاره‌ی زه‌كات پێداویستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حوكمی بكڕدرێت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ)و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:كڕینی پێداویستی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی حوكمی ئه‌مه كارێكی خراپه به‌پاره‌ی زه‌كات، بۆ خراپه؟ چونكه كه‌رتی ته‌ندروستی خه‌سته‌خانه، كارمه‌ندی ته‌ندروستی، ئه‌مانه كه‌رتی تایبه‌ت نین، ئه‌مامه كه‌رتی گشتین، ئه‌مانه هی حوكمه‌تن و حوكمه‌ت وه‌زاره‌تی هه‌یه پێی دەگوترێت، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌ر بودجه‌ی حوكمه‌ت بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، واجبه حوكمه‌ت له‌م بودجه‌یه پاره‌ی خه‌سته‌خانه‌و كارمه‌ندی ته‌ندروستی وئامێره‌كانی خه‌سته‌خانه به‌كار بێنێت، وه پاره‌ی بۆ دابین بكات، ئه‌گه‌ر ئێمه برۆین فه‌توا بده‌ین به‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زه‌كات بده‌ن به خه‌سته‌خانه‌و مامۆستای مه‌كته‌ب و به پێشمه‌رگه یه‌كه‌م خه‌ڵكی هه‌ژار په‌كی ده‌کەوێت، چونكه هه‌ژار چاوی له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌مه‌نه‌كان و زه‌كاته‌وه‌یه، له‌ولاشه‌وه حوكمه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی كه ڕۆ ده‌چێت له گه‌نده‌ڵیه‌كانی خۆیدا بۆ ؟ چونكه ئێمه خه‌ڵكانی ده‌وڵه‌مه‌ندمان هان داوه كه برۆن كه‌م و كوڕیه‌كانی حوكمه‌ت چاك بكه‌ن، جاده‌ی بۆ دروست بكه‌ن، به زه‌كات بۆ حوكمه‌ت خه‌سته‌خانه‌ی بۆ دروست بكه‌ن به زه‌كات بۆ حوكمه‌ت بچن مه‌عه‌سكه‌ری بۆ بكه‌نه‌وه، به زه‌كات بۆ حوكمه‌ت بچن سه‌یاره‌ی بۆ بكرن، به زه‌كات، بۆ حوكمه‌ت ئه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار چیبكا به‌رێزان له‌به‌ر ئه‌وه نه‌خێر ئێمه ده‌ڵێین ده‌وڵه‌مه‌نه‌كان شه‌رعی نیه، به زه‌كات بچن ئه‌مانه بكه‌ن چونكه له‌م ڕوه‌وه ئه‌مه مه‌ترسیه دووەم: پاره‌ی زه‌كات به خه‌ڵكی فه‌قیرو هه‌ژار ده‌شێت ئه‌گه‌ر ئێمه ئامێرێكمان كڕی بۆ خه‌سته‌خانه‌یه‌ك دامان نا خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌م ئامێرانه به‌كار دێنن، یا به‌كاری ناهێنن به‌دڵنیایه‌وه به‌كاری دێنن، ئه‌گه‌ر به‌كاریان هێنا ئایه ئه‌م زه‌كاته به‌ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌شێت؟ "ناشێت" كه‌واته زه‌كاته‌كه ده‌رنه‌چو٫ له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ده‌ڵێین: ئه‌گه‌ر شوێنێك تایبه‌ت بێ به فه‌قیرو هه‌ژار، وه كه‌رتی حوكمی نه‌بێ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی خێری بێ، بۆنمونه هه‌ژاره‌كان سودمه‌ند بن لێی وه‌ته‌نها خه‌ڵكی هه‌ژار بچن خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ن پاره بدا ئه‌گه‌ر بچێ بۆ ئه‌م شوێنه تایبه‌تانه زه‌كات دروسته پێی بدرێ ئه‌وكات ده‌بێ ده‌وڵه‌مه‌ندو فه‌قیر خۆیان جیا بكه‌نه‌وه، یا ده‌بێت جیا بكرێنه‌وه، به‌ڵام بۆ كه‌رتی حوكمی كه هه‌موو خه‌ڵكێك لێ موسته‌فیده، به فه‌قیرو ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه، وه بگره ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند سودمەندە لێی لەوە ده‌چێت خه‌ڵكی فه‌قیر سوودمەند نه‌بێت لێی، ئێمه ده‌ڵێین به هیچ شێوازێك 《شه‌رعی نیه》 ئه‌ركی حوكمه‌ت خۆیه‌تی پێداویستیه‌كانی كارگه‌و فه‌رمانگه‌كانی خۆی دابین بكات، وه حوكمه‌ت نابێ ئه‌و بودجه‌و داهاته‌ی كه هه‌یەتی به گه‌نده‌ڵی خه‌رجی بكات، دواتر چاوه‌رێ بكا خه‌ڵك به زه‌كات پاره‌ی بۆ به‌رێ خوای گەورەش زاناترە
لینک