پڕكردنهوهی فۆڕمی حیزبی بوون لهژێر فبشاردا
بەڕێزێکی کە دەپرسێت: ئێمە لە دائیرەیەکی حکوومی کاردەکەین بە حەقی خۆمان دامەزراوین، بەڵام هەموو ساڵێک فۆرمێکی حیزبی بە سەرماندا دابەش دەکەن، بۆ ئەوەی پڕی بکەینەوە، داوای زانیاریی حیزبی دەکەن، جا ئێمە چی بکەین نازانین سبەی ڕۆژ تووشی گێچڵ دەبین یان نا ئێمە هەرگیز حیزبی نین، حەز بە پڕکردنەوەی فۆڕمی حیزبیش ناکەین، وە بەشدارییەکی حیزبی ناکەین، ئایا لە ڕووی شەرعەوە ئێمە دەبێت چی بکەین؟ ئەگەر تەنها بۆ چاوبەستی ئەوان پڕی بکەینەوە، حەرام نییە؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەمە کارێکی نائەخلاقیە کارێکی نایاساییە، کارێکی نادەستوورییە، تۆ بە زۆر فۆڕمی حیزبایەتی بە خەڵک پڕ بکەیتەوە، ئێمە باسی بنەمەکانی دیموکراتیەت و ئازادی بیر و ڕاو مافی مرۆڤدەکەین، ئێمە لەسەدەی بیست و یەکدا دەژین، ئەم حاڵەتی دیکتاتۆریەتە چییە،تۆ تا ئێستا بە خەڵک مومارەسەی دەکەی ئەم کلتووری بەعسیزمبوونە تاکەی لەناو کورددا بمێنێت، یەعنی تۆ خەڵک بە زۆر بکەی بە حیزبی، فەرمانبەر کە لە کەرتێکی گشتیدا کاردەکات، کە کارمەندێکی حیزبی نییە، نا ئەندام می لقەنە ئەندامی کۆمیتەیە تۆ بەچی حەقێکێک فۆرمی حیزبی بە سەردا دابەش دەکەی؟ لەبەرئەوە ئەم دەسەڵاتە حەقە ئەم عەقڵیەتیەی بگۆڕێت، بەڕاستی خۆ تۆ ئەوەتا خۆی لە لە وەڵامەکەدا پێت دەڵێت ئێمە چاو بەستت لێ دەکات، فێڵت لێ دەکات، ئەوە ئەگەر فۆرمەکەشی پڕکاتەوە بڵێ حیزبییە، بە عەقڵی تۆ گاڵتە دەکات، هەڵت دەخەڵەتێنێ، بە کوردی و بە کورتی واز لەم کلتوورە بێنە ئەو فەرمانبەرە بەڕێزانەش کە دەزانن لەوانەیە مەعیشەتیان، وە مووچەکەیان وە پێگەکەیان بکەوێتە مەترسییەوە، ئەگەر تەنها فۆرم پڕکردنەوە بێت، وە ئەوان بە هیچ شێوازێک بە دڵ لەگەڵ یاندا نەبن، چالاکیان بۆیان نەبێت، وە بەشداری زوڵم و ناحەقەیەکانیان نەکەن، هیچ گوناهبار نابن، ئەوە جۆرێکە لە ئیکراهێک کە ئەم کارەکەی بەوە بەڕێ دەکا فۆرمێک پڕ دەکاتەوە، بەڵام یەکەم ئەمە نابێ بە ڕەغبەت بێت، وە دووەم: نابێت تۆ بەشداری کارێکی حەرام بکەی، بە هۆی ئەم فۆرمەوە یان ئابوونی حیزبیان پێ بدەی، بۆ ئەوەی ئەم فۆرمو وەی تۆ ئەگەر لەگەڵ ئەم حیزبەیت ئەوە بۆ خۆت کێشەت نیە و بڕۆ لەگەڵی ئەگەر لەگەڵیشی نیت نابێت، بەشداری ئەو کارانە بکەی کە تۆ بە حەرامی زانی وەکو و لایەنی حەڵاڵ و حەرام لەبەر ئەوە ئەو بەڕێزانەی کە دەکەونە ژێر ئەم فشارە دەروونییە، ئەم فشارە مادییەوە، ئێمە دەڵێین ئەگەر نەتتوانی، وە ئەگەر بۆ نموونە ئاسایی نەبوو خۆت قوتارکەی لەمە، وەکوو ئیبن تەیمیە دەفەرموێت: 《ئەگەر ئینسانێک لە کۆمەڵگایەك بوو دەیزانی موخالەفە کردنیان سەرپێچی کردنی عاداتی زاهیریان کێشەی بۆ دروست دەکات، لە ڕووی شەرعیەوە دەفەرموێت: بۆ ئەوەی هەیە موخالەفەی عەداتی زاهیدیان نەکات، ئەوە ئەمە دەستی فەتوای ئیبن تەیمیە هەیە》 ئێمەش وا دەڵێین ئەگەر ئەم بەڕێزانە ئەمانە عادەتی زاهیریان وای کردووە بۆ ئەوەی کە دەبێ ئەمانە فۆرمیان هەبێت، ئاساییە فۆرمێك فڕ بکەیتەوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە 《 إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالْإِيمَانِ》(سورة النحل آیة 106) ئەم بەڕێزانە بە دڵ لەگەڵ زوڵمدان نەبن، بەدڵ لەگەڵ ناحەقی نەبن، بە دڵ لەگەڵ بێدینی نەبن، وە پەرێزیان پاک بێت، لە سنوورەکانی شەرع و خوای پەروەردگارەوە، گرفتێکی نیە ئەگەر تەنها ئیمزایەک بێ لەبەر مەعیشەت و مەترسی ژیان و بۆ نموونە گوزەرانی خۆیان. خوای گەورەش زاناترە
لینک