06/09/2025 - 03:38 PM
12 بینراو

موچه‌ی فه‌رمانبه‌ری بانك

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێکی کا دەپرسێت: من فەرمانبەری بانکم ئایا مووچەکەم حەرامە یا حەڵاڵە؟ چونکە سیستەمی بانک 《سیستەمێکی ڕیبەوییە》 ئایا ئێمە کە لەو ناوەندەدا ئیش دەکەین مووچەمان حەرام نابێت؟  بەئەرک نەبیت وەڵامێکی دەقیقم  لە بەڕێزتان دەوێت،

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان:  بەڕێزان یەعنی بابەتی مەعامەلەکردن، وە مۆزەفەبوون لە بانق، ئێمە گرفتێکی شەرعیمان هەیە، لێی کۆی کارە خزمەتگوزارییەکان، ئەرکە وەزیفییەکانی خۆمانە، ئەویش ئەو بۆیە پێغەمبەری خوا  (ﷺ) حەدیثێکە کە باس لە "گرنگی حوکمی ئیسلامی دەکات" ئەفەرموێت: 《  لتنقضن عرى الإسلام عروة عروة، فكلما انتقضت عروة تشبث الناس بالتي تليها، فأولهن نقضا الحكم، وآخرهن الصلاة 》       دەفەرموێت: بە پایە بە پایە حوکمی ئیسلامی لە دەست دەچێت، دەفەرموێت: یەکەم شت کە لە دەستی لە موسڵمانان  《حوکم》 لە دەست دەچێت، وە  ئاخر شت کە لەناو موسڵماناندا نوێژ نامێنێت،   دەفەرموێ هەر کاتێک موسڵمانان شتێکیان لە دەست دەچێت باوەشدەکەن بە شتەکەی دوای ئەوە، دوایی لەویشیان خاوەبنەوە، وەك ئەویشیان هەر لە دەست دەچێت، ئەم بابەتە ئێمە ئێستا ئەگەر بمانەوێ ئیشێك، پیشەیەك سەد لە سەد بڵێین حەڵاڵن زۆر زۆر زەحمەت بووە،حەڵاڵ یانی هەموو سێکتەرەکانی ژیان وای لێهاتووە، تۆ مۆزەفی بانکی ئیشکالی هەیە٫ مۆزەفی زراعی ئیشکالی هەیە، خوێندکاری زانکۆی ئیشکالی هەیە، مامۆستای زانکۆی گرفتی هەیە. پیشەوەرێکی ئاسایی بۆ؟ چونکە حکوومەت حکوومەتێکی شەرعی نەماوە، حکوومەت ڕێکاری شەرعی جێبەجێ ناکات، لەهیچ کارێکەوە لە هیچ شوێنێکەوە، ئەوەی ئەو ڕەچاویدەکات، بریتییە لە داهات، بریتییە لە دەستمایە، بریتییە لە لەوەی کە خۆی پێی دەڵێت: بەناو ئازادییەکی  بریق و باق، کە ئەمە لە ناوەڕۆکدا وجوودی نییە،  ئێمە ئێستا بێین ئەگەر بڵێین مووچەی مۆزەفی بانک "حەرامە" ئەی مۆزەفەکانی تر ڕاستە بانک بە ڕیبا مامەڵە دەکات، بەس خۆ هەموو موعامەلەکانی بانک ڕیبەوی نین، بەڕێزان وە ئێمەش گوتومانن هەر دەسەڵاتێك، هەر خاوەنکارێك، هەر کۆمپانیایەك ئەگەر داهاتەکەی، سەرچاوەی داهاتەکەی، تێکەڵ بوو ئەوکاتە کارمەندەکان یا ئەو کەسانەی کە لەم شوێنە مووچە وەردەگرن، دروستە مووچەوە دەڵێین بەڵێ بۆ؟ چونکە ئەرکێکی شەرعیان هەیە، لەسەر خاوەنکارەکە، کە دەبێت، مووچە وەربگرن، مادام داهاتەکە تێکەڵە سرف ڕیبانییە، ئەوکاتەی ئێمە دەڵێین لەبەشی حەڵاڵەکی مووچەمان وەرگرتووە، هەر وەکو چۆن لەگەڵ ڕێزمدا دەڵێین: دەگر کاوێک سەرۆکی عایلەیەک دزی بکا وە مووچە خۆریش بێت  ماڵ و مناڵەکەی دروستە نەفەقەی لێ وەربگرێ؟ دەڵێین: بەڵێ بۆ؟ چونکە ئەوان لە مووچە حەڵاڵەکە دەخۆن نەک لە دزیەکە، بەڵام کەی ئەم کارە حەرام دەبێت، ئەگەر هاتوو ئێمە ئەم کۆمپانیایە ئەم دامەز براوەی کە کاری تێدا دەکەین سرف کارەکەی حەرام بێت، بۆ کۆمپانیای کۆبەرهێنانی عێراق ئەو کاتە بە هیچ شێوازێک دروست نییە، یا کۆمپانیایەک هەر کارەکەی لە ئەساسە مەبنی بێت لەسەر سوو ئەو کاتە دەڵێین ئەمە بە دڵنیایەوە یا کەسێک داهاتەکەی هەمووی دزی بێ ئەو کاتە دەڵێین بە دڵنیاییەوە وەرگرتنی پارە لەمانە "حەرامە" بەڵام ئەو کارمەندە بەڕێزانی بانک هەوڵبدەن ئەوانەی کە حیساب بۆ حوکمی حەڵاڵ و حەرامدەکەن لەشەرعدا  خۆیان لەو شوێنانە بە دوور بگرن، کە بەرکەوتەی ڕاستەوخۆی ڕیبای تێدایە، بۆ نموونە مەسائیلی تەوفیر، بۆ نموونە حساباتی ڕیبەوی 《قەرزی ڕیبەوی》 ئەو مۆزەفانەی کە حیساب بۆ حەڵاڵ و حەرامەکەن خۆیان لەو شوێنانەی بپارێزن شوێنەکانی تر گرفتی تێدانییه والله اعلم خوای گەورەش زاناتره

لینک