كڕینی ئۆتۆمبێل لە به‌ریتانیا بە قیست
به‌ڕێزێكی كه دەپرسێت: به‌رێزان ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی دیارە ئه‌م برا به‌رێزه له به‌ریتانیا موقیمه (6) سه‌رخێزانن ده‌ڵێت ئێمه سه‌یاره‌یه‌كی (5) نه‌فه‌ریمان هه‌یه دیاره الحمدالله منداڵه‌كانی گه‌وره بون و منداڵه‌كانیان له مه‌كته‌بن ده‌ڵێت له‌وێ رێ نادرێ كه سه‌یاره‌ی (5)نه‌فه‌ری (6) نه‌فه‌ر سه‌ركه‌وێ دیار‌و رۆژێ پۆلیسی هاتوچۆ رایگرتون و موحاسه‌به‌ی كردون، كه ئه‌مه موجازه‌فه‌یه، وه ئه‌ڵێ توشی گرفتی یاسایی دەبین پرسیاره‌كه‌ی به كورتی ئه‌وه‌یه ده‌ڵێ توانا‌مان نیه سه‌یاره بكرین به پاره‌ی حازر واتا سه‌یاره‌ی (7) نه‌فه‌ری ئایه ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌یاره بكرین به‌قیست ئه‌و پاره زیاده‌یه‌ی دەچێته سه‌ری ڕیبایه یا نا؟ نمونه‌كه‌ی لێره‌دا به‌وه دێنێته‌وه ئه‌ڵێ سه‌یاره‌یه‌ك هه‌یه به حازر به 《22000》پاوه‌نده به قیست به 《25000》پاوه‌نده ئایه دروسته؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام:هیچ موشكیله‌ی نیه معامه‌له‌ی قیست، موعامه‌له‌ی قیست كابرا كاتێ پێمان دەڵێت: ئه‌م سه‌یاره‌یه به حازر ده‌فته‌رێك، به‌قه‌رز به قیست ده‌فته‌رو نیوێك، ئێمه وا به كراوه‌یی نایهێڵینه‌وه ده‌ڵێین ئێمه به حازر نامانه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی نەبێته 《البيعتين في بيعة》 ئێمه وه‌ره با معامه‌له‌ی قیست دهكه‌ین، وه قیسته‌كه‌ی به‌چه‌نده وه قیسته‌كه‌ی به دوو ده‌فته‌ره ئێمه ده‌ڵێین باشه قیسته‌كه‌مان قبوڵه، به‌و دوو ده‌فته‌ره كه‌واته زیادكردنی پاره له بیدایه‌تی موعامه‌له‌وه له موقابیلی درێژكردنه‌وه‌ی مودده‌ی قیسته‌كه هیچ ئیشكالێكی شه‌رعی نیه،وه دروسته له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م برا به‌رێزه به‌ڵێ دروسته ئه‌و سه‌یاره‌یه‌ی كه ئه‌ڵێ به 《2500》پاوه‌نده بروا مه‌عمه‌له‌ی بكا‌و وه معامه‌له‌ی قیسته‌كه‌ی بكا‌و به قیسته‌كه بیكرێ. خوای گەورەش زاناتره
لینک