حه‌ج كردن به ڤیزه‌ی بازرگانی
به‌ڕێزێكی كه ده‌پرسێت: ئایه دروسته 《ڤیزه‌ی ساڵ》 《ڤیزه‌ی بازرگانی》 مه‌به‌ستی ده‌ربهێنی به 《5》 گه‌ڵا وه‌له كاتی حه‌جدا برۆیت, بۆ حه‌ج له‌كاتێكدا خه‌ڵك به 《40》گه‌ڵا سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن، وه راسته‌وخۆ نا‌توانیت بچیته 《مه‌كکه》 له‌پێشدا دەچیته 《ئه‌رده‌ن》 به‌نهێنی دێیته ناو حاجیانه‌وه‌و وه ره‌نگه خۆشت ئاگادار بیت
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: به‌ڵێ ئاگادارم له‌م بابه‌ته ئه‌م ڤیزه‌یه 《ڤیزه‌ی تیجاریه》به‌رێزان 《ڤیزه‌ی استیسماره》وه ئه‌م ڤیزه‌یه به‌كارێكانانی بۆ حه‌ج كارێكی نامه‌شروعه بۆچی نامه‌شروعه؟ یه‌كه‌م :له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه كاتێك بۆ نمونه قسه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌مان هه‌ركه‌س بێت 《مه‌سیحی》بێت 《جوله‌كه》 بێ حوكمه‌تێكی زاڵم بێ خه‌لافه‌تێكی ئیسلامی بێت، ئێمه ده‌بێت راستگۆ بین له‌گه‌ڵ كه‌سی به‌رامبه‌ر درۆكردن، دزی كردن، فێڵكردن، چاوبه‌ست كردن، له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌رامبه‌رێكدا ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵێكدا "حه‌رامه" ئه‌وجای تۆ بگره به‌وه‌ی بۆنمونه حوكمه‌تێك بێت، ئێمه به‌م حوكمه‌ته ده‌ڵێین: ئێمه ڤیزه‌یه‌كمان هه‌یه بۆ بازرگانی كردن٫ حكومه‌تی سعودی خۆی زۆر لای رێك و رونه به‌وه‌ی ڤیزه‌ی بازرگانی٫ له‌گه‌ڵ 《ڤیزه‌ی حه‌ج و عومره》 جیاوازن ڤیزه‌ی حه‌ج و عه‌مره لێی نوسراوه باشه بۆ وەرزی "حه‌ج ڤیزه ده‌دا" وه بۆ عومره‌ش ڤیزه‌دەدا، عه‌مره‌كردن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆنمونه زۆر كاته‌كه‌ی دیاری كرا‌و نیه‌و کاتەکەی کراوەی له‌ماوه‌ی ساڵه‌كه‌داو ئینسان ئاساییه به ڤیزه‌ی استیسماره‌وه، بچێت، عومره بكات، به‌ڵام ڤیزه‌ی 《حه‌ج حه‌جكردن》 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌موومان له ساڵێكدا له ماوه‌یه‌كی دیاری كراودا له شوێنێكی دیاری كرا‌و، روبه‌رێكی جوگرافی دیاری كرا‌و ئه‌م عیباده‌ته ده‌كرێت، ده‌بێت دەبێت هەوڵدەین ته‌نزیمێكی بكه‌ین، له‌و كاتانه‌دا لۆد له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌وێ دروست نه‌بێت، ئێمه ئه‌و شوێنه بۆنمونه كه ئه‌و شوێنه شوێنێكی پیرۆزه، تۆ پێویست ده‌كات، رۆژێكمان هه‌یه "هه‌موو حاجیه‌كانی ئه‌وساڵه له‌كێوی عه‌ره‌فه وجودی هه‌بێ" ئێباشه كێوی عه‌ره‌فه چه‌ندێكه خۆ ڕوبه‌رێكی دیاریكراوی هه‌یه، پێویست ده‌كات، له《 مینا》 كۆ ببنه‌وه‌٫ ئه‌م حاجیانه پێویستیان به‌وه هه‌یه له رۆژێكدا ته‌وافی 《ئیفاظه》 بكه‌ن٫ وه له رۆژێكدا 《سه‌عی سه‌فاو مه‌روا》 بكه‌ن وه له رۆژێكدا سەرچاک بكه‌ن، وه له رۆژێكدا 《ره‌می جه‌مه‌رات》 بكه ، به‌رێزان ئێمه سوپاس بۆخوا 《دوو ملیار‌و نزیكه‌ی سه‌د ملیۆن 》مسوڵمانمان هه‌یه له جیهاندا٫ ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م زه‌وابیتانه تێپه‌رێنین بڵێین:ئه‌مانه هیچ زه‌وابیتی شه‌رعی نین و جاكه‌ی ئه‌مه ده‌قی له‌سه‌ره‌و كه‌ی پێغه‌مه‌به‌ی خوا (ﷺ) وای فه‌رموه‌و ده بیهێنه پێش چاوت خۆت با (10)ملیۆن كه‌س با (15)ملیۆن كه‌س حه‌ج بكات، به‌م ڤیزه قاچاخه‌٫ كه‌ئه‌مرۆ هه‌یه ئه‌وكات چی روو دەدا؟ چی ده‌گوزه‌رێ؟ فه‌وزا ده‌گوزه‌رێ، كاره‌سات دەگوزه‌رێت، خه‌ڵك ده‌بێت 《به‌ژێریه‌وه 》《خه‌ڵك ده‌خنكێت》 خه‌ڵك توشی 《مه‌شه‌قه‌ت ده‌بێت》 ئێ ئه‌و به‌رێزانه‌ی ئه‌م شوێنه‌یان بینیوه دەزانن چ لۆدێك دروست، دەبێ له‌وكاتانه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه ئێمه پابه‌ندین به‌وه‌ی ته‌حه‌مول له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا ده‌كه‌ین، ده‌ڵێین: ئاوا دێین هه‌تا نه‌ك بۆ سعودیی و حه‌ج هه‌تا بۆ ئه‌وروپا٫ كه‌ده‌چی بۆ ئه‌ورپا تۆ كاتێك وه‌عد ده‌ده‌ی، به (حوكمه‌تێكی ئه‌وروپی) كه ئیشی ره‌ش ناكه‌ی "ئیشی ره‌ش بكه‌ی حه‌رامه" كاتێك پێی دەڵێی كاكه من (كه‌یسه‌كه‌م بریتیه له‌مه) بۆنمونه من كێشه‌ی سیاسیم هه‌بوه‌٫ له وڵاتی خۆمدا من كێشه‌ی دوژمنایه‌تیم هه‌بوه، له وڵاتی خۆمدا ئه‌گه‌ر درۆت كردبێ له‌مه‌دا ئه‌م كاره‌ی كردوته "حه‌رامه" چونكه ده‌چێته خانه‌ی درۆوه، له‌گه‌ڵ حوكمه‌تی سعودیش، هه‌ر وایه تۆ پێشبینی بكه خه‌ڵكی مه‌كکه كه دانیشتوانی مه‌كکه خۆیان بۆیان نیه به‌بێ تصریح حه‌ج بكه‌ن، غه‌رامه‌ی له‌سه‌ره، وه عقوبه‌ی حه‌پسیشی له‌سه‌ره ،ئه‌گه‌ر ئه‌هلی مه‌كکه بۆی نه‌بێ به‌بێ ته‌صریح حه‌ج بكات، ئه‌ی یانی چی تۆ له سلێمانی، كابرا له ئه‌فریقیا، ئه‌ویكه، له صین ئه‌ویكه له ئه‌نده‌نوسیا، بۆی هه‌یه به‌بێ ته‌صریح حه‌ج بكات ،بۆی هه‌یه له‌ژێر په‌رده‌ی ئه‌م ڤیزه قاچاغه‌دا حه‌ج بكات، به‌دڵنیاییه‌وه نا، كه‌واته ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی درۆكردنه‌وه، خاڵێكی تر كه گرفته ئه‌م به‌رێزانه بۆ ئه‌وه‌ی كه دڵنیابن كاره‌كه‌یان ناشه‌رعیه، هه‌ر وه‌ك ئه‌م له پرسیاره‌كه‌دا ده‌ڵێت: تۆ پێویست دەكات، به‌بێ ئیحرام برۆیته مه‌كکه بۆ؟ چونكه به ئیحرامه‌وه بچی جێی پرسیاره له‌وانه‌یه داوای تصریحت لێبكه، تصریحت پێ نیه، كه‌واته ئه‌م به‌رێزانه ده‌چن له( ریاز )دوای له ریازه‌وه دێنه جدده یا له ریازه‌وه بۆ نمونه دێنه مه‌كکه باشه به‌بێ ئیحرام دێن دوایی له مه‌كکه ئیحرامه‌دەبه‌ستن، دەچنه مزگه‌وتی خاتوعائیشه، ده‌چمه ادنی الحیل》 له‌وێ ئیحرامدەبەستن و دێنه‌وه حه‌جه‌كه‌یان ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئێوه ته‌صریحتان پێیه به‌وه‌ی كه ئه‌م ڤیزه‌یه بۆ حه‌ج ده‌شێ ئه‌م قاچاغ و فێڵ و فه‌ره‌جه بۆچی ئه‌كه‌ن بۆچی ئه‌م پینه‌و په‌رۆیه دەكه‌ن ، یه‌كێكی تر له گرفته‌كانی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه ئێمه ده‌ڵێین: حه‌ج به‌رێزان (عیباده‌ته) ئه‌م عیباده‌ته مه‌رجی هه‌یه‌٫ مه‌رجه‌کەی بریتیه له‌وه‌ی كه ئێمه توانا‌مان هه‌بێ بچین حه‌ج بكه‌ین خوا ده‌فه‌رموێت:(حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلً) "حه‌ج له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه فه‌رزه"كه ده‌توانێت بیكات، منێك كه چه‌نساڵ ناوم نوسیبێت، منێك كه ناوم ده‌رناچێت، منێك كه پاره‌م نیه، به تیجاری حه‌ج بكه‌م، قه‌رزاری حه‌ز نیم، به‌رێزان بۆچی ئه‌م موجازه‌فه‌یه، بۆچی ئه‌م قاچاغ و ده‌ست بڕین و درۆكردنه، له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بۆچی بێم خۆم توشی ئه‌م سه‌رئێشه‌و ناره‌حه‌تیه بكه‌م، هیچ پێویست ناكات، ئێستا ئێمه خه‌ڵكێكمان هه‌یه فه‌قیره پاره‌ی زه‌كاتی نیه، بیدا له قیامه‌ت خوا محاسه‌به‌ی دەكات بڵێ بۆ زه‌كاتت نه‌دا ئێ نیه‌تی بیدا له‌چی بیدا خۆ له ئیمان نایدا، تۆش خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت:( مَن استطاع إليه سبيلً)دەفه‌رموێت: كه‌سێك توانی حه‌ج بكات، زانایان ئه‌م مه‌رجه‌یان به ته‌فصیل باس كردوه، به‌وه‌ی كه‌سه‌كه ده‌بێت رێگه ئه‌مین بێت، ده‌بێت پاره‌ی هه‌بێت، دەبێت ئیمكانیاتی هه‌بێت، هه‌تا ده‌بێت ماڵ و منداڵه‌كه‌ی له ئه‌ماندا بن كه ده‌روا ئه‌گه‌ر ماڵ و منداڵه‌كه‌ی به‌جێبێڵێت، له مه‌ترسیدابن، واجبی حه‌ج نیه بیكات، واجب نیه بچێ به‌قه‌رز حه‌ج بكات، ئێمه كه ئه‌مه ده‌زانین بۆچی بچین فتوا بده‌ین بۆ خه‌ڵك ئه‌وه‌ی كه حه‌جی نه‌كردوه، به‌م رێگه قاچاغه حه‌ج ده‌كات، له‌سه‌ری نه‌بوه، حه‌ج بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بۆنمونه واجبی حه‌ج بوه‌و له‌سه‌ری بوه حه‌ج بكات، ئه‌وه حه‌جی كردوه‌و كۆتایی پێ هێناوه، ئیتر ئه‌م بابه‌ته مه‌شروعیه‌تی نیه، وه ئه‌مه لێكه‌وته‌ی خراپی ده‌بێت، به‌رێزان ئه‌و به‌رێزانه‌ی فه‌توا له‌م جۆره بابه‌تانه دەده‌ن ئێمه شتێكمان هه‌یه، له مه‌بده‌ئی فه‌توادا پێی ده‌گوترێت، (مه‌ئالی فه‌توا) واتا ده‌بێت، ئێمه كاتێ فه‌توا بۆ بابه‌تێك ده‌ده‌ین ئه‌وسه‌ری بابه‌ته‌كه بخوێنینه‌وه، ئێوه كه گوتتان "ئه‌م حه‌جه قاچاغه" بەم ڤیزه قاچاغه مه‌شروعه، ئه‌وكاته ده‌بێت بڵێن بۆ هه‌موو كه‌سێك مه‌شروعه كه موشه‌رعیه‌تتان دا به‌م حه‌جه، ئه‌وكاته ته‌حه‌مولی ته‌بیعه‌تی ئه‌وه‌ش بكه‌ن به‌یانی (10)ملیۆن كه‌س به ڤیزه‌ی قاچاغ هاته مه‌كکه‌وه، كاره‌ساتی لێ خولقا ئێوه به‌رپرسیارن له‌م فه‌توایه، به‌رپرسیارن له‌و به‌هه‌ڵه‌دابردنی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه ئێوه فه‌تواتان بۆ داناون، ئێمه ده‌ڵێین حكومه‌تی سعودی به‌پێی خوێندنه‌وه‌ی بۆ واقعی شوێنه‌كه بۆ ئیمكانیاتی خزمه‌ت گوزاریه‌كانی كه له‌و شوێنه‌دا به‌رده‌ست دەبێت، بۆ ئه‌و مه‌وسیمه رێژه‌ی حاجیانی ئه‌وساڵه دیاری ده‌كات، حاجیه‌كانی ئه‌وساڵه كه ده‌چن حه‌ج دەكه‌ن، ئه‌وان ده‌توانن به شێوازێكی رێك و پێك خزمه‌ت گوزاریه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن، وه شوێنه‌كه هه‌ڵی ده‌گرێت، ئه‌گه‌ر لۆده‌كه بو به دووقات و سێ قات ئه‌وكاته ئیحتیماله كاره‌ساتی لێ بكه‌وێته‌وه، كه‌واته ئێمه ده‌ڵێین هیچ واجب نیه وه هیچ پێویست ناكا خه‌ڵك ده‌بێ واز له عاتیفه بێنێت، به عه‌قڵ به شه‌رع بریار بدات، ئێمه دەڵێین: ئه‌و به‌رێزانه‌ی ناویان ده‌رناچێت، حه‌جیان له‌سه‌ر نیه، پاره‌ی بازرگانیان هه‌بوو به بازرگانی بیكه‌ن، نه‌یان بو حه‌جیان له‌سه‌ر نیه، به قاچاخیش حه‌جكردن وارید نیه ئه‌وكه‌سانه‌شی حه‌جی 《تطوع》ده‌كه‌ن حه‌جی دووه‌م و سێیه‌م جاریانه به قاچاغ وشه‌رعیه‌تێكی تێدا نیه‌و زه‌ختێكی زۆر له‌سه‌ر خه‌ڵكێكی تر دروست دەكه‌ن
لینک