ماوه‌ی عیده‌ی پیاو
به‌ڕێزێك ده‌پرسێت: ئایه پیاو فه‌تره‌ی عیدده‌ی هه‌یه بۆ زه‌واج كردن ئه‌گه‌ر هه‌یه له چ كاتێكدایه؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: به‌رێزان ئه‌مه یه‌كێكه له‌و پرسیاره سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌ی كه ماوه‌یه‌ك رێكخراوه‌كانی ژیان ده‌یان وروژاند، به پێوه‌ری ئه‌وه‌ی ئه‌وان له‌سه‌ر پێوه‌ری 《یه‌كسانی ره‌ها》 قسه ده‌كه‌ن، له به‌ینی ژن و پیاودا مێزگه‌ردێكیان هه‌بوو، هه‌ر به‌جددی ئه‌م بابه‌ته‌یان طرح كردبوو٫ به‌وه‌ی یا ده‌بێ پیاویش عدده‌ی هه‌بێت یا ده‌بێت ئافره‌تیش عیدده‌ی نه‌بێت، چونكه یه‌كسانی وا ده‌خوازێت به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته به‌رێزان بابه‌تێكی "نا عه‌قڵی٫ نا لۆژیكی٫ ناشه‌رعی نا یاساییه" بۆ؟ چونكه 《پێكهاته‌ی ژن و پیاو وه‌ك یه‌ك نین》 تا هه‌موو حوكمەکانیشیان وه‌ك یه‌ك بن و یه‌كسان بن، تۆ كاتێك قسه له‌سه‌ر یه‌كسانی ده‌كه‌ی یه‌كسانی له‌نێوان دوو شتی لێك چوودا ده‌كه‌ی، به‌ڵام "دوو شت كه له‌یه‌ك چوو نین" له‌زۆر ڕوه‌وه ناكرێ قسه له‌سه‌ر یه‌كسانی حوكمه‌كانیان بكه‌ین٫ وه مافه‌كانیان بكه‌ین٫ ژن به ئیعتباری ئه‌وه‌ی كه سوڕی مانگانه‌ی هه‌یه‌٫ كه ره‌حمی هه‌یه و كه ئافره‌ت حامیله ده‌بێت، وكه ئامرازێكه بۆ تێكه‌ڵ بونی 《نه‌سه‌ب》 عیدده‌ی هه‌یه، پیاو هیچكام له‌مانه‌ی نیه، پیاو نه حامیله‌ی دەبێت، نه‌سوڕی مانگانه‌ی هه‌یه، نه نه ئامرازێكیشه بۆ ئه‌وه‌ی كه بڵێین: ئه‌م پیاوه ده‌كرێت، به محه‌ل بێ بۆ تێكه‌ڵ بونی نه‌سه‌بی دوو كه‌س له‌گه‌ڵ یه‌كتر، ئافره‌ته‌كه وایه كه‌واته عیدده‌ی ئافره‌ت كۆمه‌ڵێك حوكمی شه‌رعی هه‌یه، وه كۆمه‌ڵێك حیكمه‌ت له پشتی حوكمه شه‌رعیه‌كانه‌وه هه‌یه، كه ئەمانه له پیاودا وجودیان نیه، له كۆتایشدا بابه‌تی عیدده یانی سوڕی مانگانه‌ی ئافره‌ت چ بۆ ته‌ڵاق بێ چ بۆ جیابونه‌وه بێ چ بۆ وه‌فات بێ هه‌موو ئه‌م حوكمانه‌ی عیدده له قورئاندا ئایه‌تی قورئان وه نه‌سی صه‌ریحیان له‌سه‌ره، به‌بێ هیچ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانه بۆنمونه گومانێك یا مه‌عنایه‌كی جیاواز هه‌ڵ بگرن، خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ:(وَالْمُطَلَّقَاتُ يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ ثَلَاثَةَ قُرُوءٍ ۚ)خوای گه‌وره دەفه‌رموێت:(وَأُولَاتُ الْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَن يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ)خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێ:(وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا) ئه‌مانه نه‌صی قورئانن ئێمه ناتوانین لێی لاده‌ین، به‌ڵام ئه‌مه له حه‌قی پیاودا وجودی نیه، كه‌واته نه‌خێر پیاو عیدده‌ی نیه، نه‌بۆ جیابونه‌وه نه‌بۆ وه‌فات عیدده‌ی نیه خوای گەورەش زاناترە
لینک