06/09/2025 - 12:00 PM
20 بینراو

پێدانی زه‌كات به‌ برایه‌ك كه‌ له‌گه‌ڵ باوك ده‌ژی

زەکات

بەڕێزێك  دەپرسێت ئێمە (3) براین لە یەك ماڵ دەژین, لەگەڵ ماڵی باوكم بەیەكەوەین ، تەنها من ژنم ھێناوە ، براكانی ترم بێ پارەن یەكێكیان قوتابییە باوكم پیشەو كاری نیە دەتوانم زەكات بدەم بە براكانم :

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر ناتوانیت،  بۆ ؟ چونكە ئێوە مادەم لەسەر ماڵی باوكتن ئەم برایانەت خەرجیان لەسەر باوكتە  ، تۆ كە پارەی زەكاتت دەدەیت بەمان وەك ئەوە وایە پارەی زەكاتەكەت بە باوكت, دابێت  ،پارەی زەكاتیش بە باوك ناشێت ، لەبەر ئەوە دروست نیە تۆ ئەم پارانە بدەیت بە براكانت كە خەرجییان لەسەر باوكتەو لە یەك ماڵدا دەژین ، و لەوە دەچێت سفرەو خوانتان وەك یەك بێت ئەسڵ وایە تۆ ھاوكاری براكانت بكەیت وەك كارئاسانی بۆ باوكت ئەگەر ئەم برایانەت ماڵیان جیابوایە  لەسەر خەرجی ماڵی باوكت نەبونایە ئەوكات دروست بوو زەكات بدەیت بە براكانت كە ماڵیان جیایەو خەرجییان لەسەر باوكت نەماوە  ، بەڵام  مادەم لەگەڵ باوكتن نەفەقەیان لەسەر باوكتە ھاوكاری كردنی ئەوان لە پارەی زەكات وەك ئەوە وایە ھاوكاری باوكت كردبێت لە پارەی زەكات ئەركی سەر شانتە نەھێڵی باوكت  موحتاج بێت, بەهۆی  مەسرەفی براكانتەوە وە ھاوكاری باوكت بكەیت بۆ ئەوەی خەرجی براكانت و ماڵەكەی بەڕێوە بەرێت بەڵام پارەی زەكات ناتوانی بیدەیت بە باوكت بە ھیچ شێوەیەك . خوای گەورەش زاناتره

لینک