زهكات بۆ كهسێك قهرزاربێت و دوو خانووی ههبێت
بەڕێزێکی کە دەپرسێت :کەسێك قەرزدارە، خانووی خۆی هەیە، سەیارەیەکی ئاسایی هەیە لە گوندی خۆیان خانوێکی تری هەیە، پێشتر وەزعی باش بووە، ئێستا لە کارەکەی نەماوەو زۆر قەرزدارە، ئایە دروستە زەکاتی پێ بدرێت، ئەو خانووەی لە گوند هەیەتی لەو کاتەی ئێستا پارەی زۆر ناکا ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم پیاوە بەڕێزە دوو خانووی هەیە، خانووی خۆی هەیە لە شار سەیارەشی هەیە، لە گوندیش خانووێکی هەیە، ئەگەر قەرزارە بۆچی شتە زیادەکانی خۆی نافرۆشێتەوە بیداتەوە، بە قەرزەکاندا تۆ موڵکت هەیە، سەیارەت هەیە، خانووت هەیە، لە جیاتی دانەیەك دووان. زیادەکانت فرۆشت حاڵی تۆ وەك حاڵی هاوڵاتیەکی ئاسایی لێهات، قەرزەکانت هەر زیاتر بوون، وە پێت نەدرایەوە، ئەوکات دەڵێین: جائیزە زەکات وەر بگریت، بەڵام تۆ 《2》خانووت هەبێ و سەیارەت هەبێ و ماڵت هەبێ و ژیان و گوزەرانت هەبێت، نە خێر ناتوانین بڵێین تۆ بۆت هەیە زەکات وەر بگری، تا وەکو ئەو شتە زیادانەی کە هەتە نەفرۆشرێ، دوای زەڕوڕیاتەکانی ژیانی خۆت مەسەلەن ئێمە سەیارەکەشت بزانین بای چەندێکە، ئەگەر سەیارەکەت گران بەهایە، دەتوانی سەیارەکەت بفرۆشی ، سەیارەیەکی مام ناوەند بکڕی، خانووەکەی لە شار هەتە دەکرێ خانووێکی گران بەها بێ ئێستا بفرۆشی خانووێکی مام ناوەند وەکو هەر هاوڵاتیەکی ئاسایی بکڕی بەینی خۆت و خوا تەصحیەی حاڵی خۆت بکە،وەکو هاوڵاتیەکی ئاسایی خانووەکەت، سەیارەکەت، با خانوو سەیارە ئەمانە زەڕوڕیاتن، کە ئەمانەت خانووی گوندت فرۆشت سەیارە و خانوەکەت ئاسایی کردەوە، ئەگەر هەر قەرزار بووی، وە قەرزەکانت قەرزی مەشروعن، ئێمە ئێسا خەڵکێکمان هەیە فێر بووە بەڕێزان دەچێت، بۆ نمونە خانووێك دەکات (20)(30)دەفتەری تێ دەچێت، دوایی دەڵێت قەرزارم زەکاتم پێ دەشێت؟ نەخێر زەکاتت پێناشێت، زەکات بۆ قەرزێك دەشێت کە مەشروعبێ، قەرزەکە یا دەچێت بۆ نمونە پارەی 《دراوی ئەیکترۆنی》 دەکاو 《قومار》 دەکاو موعامەلەی هەوایی دەکاو 《100》 ئیش وکاری ناشەرعی دەکات، دوای پارەکانی دەفەوتێت، دەڵێت قەرزدارم مامۆستا هەیە بەخوا پارەی لە قوماردا دۆڕاندووە، تەلەفۆن بۆ ئێمە دەکا مامۆستا دروستە من زەکات وەر بگرم؟ بابە کەی دروستە تۆ زەکاتی خەڵك وەربگری قوماری پێبکەی، بۆیە بەڕێزان زەکات حەقێکی خەڵکی فەقیرە، لە سەر دەوڵەمەندەکان، ئەمڕۆ ئەو کەسانەی پێیان ناشێت ئەو پارەی وەری بگرن، بە حەرام وەری دەگرن، وامەزانن کە ئێوە فێڵ لە دەوڵەمەندەکان دەکەن، بە خەڵك دەڵێن پارەمان بدێ ئیتر پارەکە کە ئەوداینێ ئیتر ئەمە شەرعیەتی پێدەدا، ناوالله پارەی دەوڵەمەند بۆ خەڵکی دەوڵەمەند نابێت، ئەم زەکاتە خوای پەروەردگار بە دەدابە حەصڕ دەفەرمووێ ((إِنَّمَا الصَّدَقاتُ لِلْفُقَراءِ وَالْمَساكِينِ وَالْعامِلِينَ عَلَيْها ))باشە دواتر 《هەشت صنف》 باس دەکات، کەسێك لەم 《هەشت صنفە》یەکێك لەوانە ڕاستە غاریمینە، بەڵام دەبێت، قەرزەکەی بۆ نمونە کابرا نەخۆشی خراپی هەبووە و پارەی بۆ نەخۆشی، داوە یا بۆ نمونە کابرا خوێنی هاتۆتە سەر، پارەی بۆ خوێن داوە، یان بۆ نمونە کابرا منداڵەکەی خوێندویەتی، پارەی خوێندنی منداڵەکەی پێدابین، نەبووە، ئەمانە مەشروعی قەرزن، دەکرێت، ئینسان لەسەر ئەمانە قەرزار بێت، وە دەکرێت، بۆ دانەوەی ئەمانە زەکات وەر بگرێت، بەڵام بۆ کاری حەرام بیەوێ قەرزار بوبێ و زەکات وەر بگرێ یا بۆ نمونە کابرا بیەوێ زۆر بە ڕەفاهیەت بژی و سەیارەی (2_3)دەفتەری لە ژێردا بێ و خانووی (10_15)دەفتەری هەبێ و ئینجا بشهێ زەکات وەر بگرێ بۆ ئەوەی قەرزی ئەمانەی پێ باتەوە شەرعی نیە زەکات وەر گرتن بۆ ئەمانە . خوای گەورەش زاناترە
لینک