فریشته‌كان غه‌یب ده‌زانن؟
ئەڵقەی 8 پرسیاری 112 پرسیار:به‌رێزێكی تر ده‌پرسێت: ده‌ڵێ: خوای په‌روه‌ردگار له قورئاندا فه‌رمویه‌تی كه باسی دورست كردنی ئاده‌م ده‌كا دەفه‌رموێت:(إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً ۖ قَالُوا أَتَجْعَلُ فِيهَا مَن يُفْسِدُ فِيهَا وَيَسْفِكُ الدِّمَاءَ وَنَحْنُ نُسَبِّحُ بِحَمْدِكَ وَنُقَدِّسُ لَكَ ۖ قَالَ إِنِّي أَعْلَمُ مَا لَا تَعْلَمُونَ (30)_سورة البقره, ده‌ڵێت: ئایه فریشته‌كانی خوا زانستی غه‌یب ده‌زانن؟ خۆ ته‌نها خوا عالمه به‌وه‌ی كه ئه‌م مرۆڤه‌ی دروست ده‌بێ ئه‌م كارانه ده‌كات، چۆن ئه‌وان سیفاته‌كانی مرۆڤیان زانی وه چۆن ئاوا باسی ده‌كه‌ن ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: به‌ڕێزان زانایان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێش مرۆڤ بونه‌وه‌ری تر له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا هه‌بوهوە، وه خوای په‌روه‌ردگار به‌هۆی تاوانه‌كانی ئه‌و بونه‌وه‌رانه‌وه ئه‌مانه‌ی له‌ناو بردون، ئایه ئەوان مرۆڤ بون یا چی بون؟ ئێمه هیچ مه‌علوماتێكمان نیه، ئێمه ئه‌وه‌نده ده‌زانین له باوكه ئاده‌می خۆمانه‌وه، چی گوزه‌راوه، به‌ڵام دڵنیان كه ئه‌م زه‌ویه به‌پێی به‌پێی ئه‌و زانستانه‌ی كه هه‌یه, ته‌مه‌نی زه‌وی بۆ 《5》bilion بلیۆن ساڵ قسه له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كرێت، كه ئه‌وه‌نده ته‌مه‌نی زه‌وی كۆن بێت، ته‌مه‌نی باوكه ئاده‌م به‌پێی هه‌موو ئه‌و داتایانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستمانه‌و ده‌قه شه‌رعیه‌كان له 《22_23》 هه‌زار ساڵ تێپه‌ڕ ناكات، ئه‌ی ئه‌م زه‌ویه پێش ئه‌م 《23》هه‌زار ساڵه كێ له‌سه‌ری ژیاوه كه 《5》bilion بلیۆن ساڵ ته‌مه‌نی زه‌ویه, ئه‌وكات زانایان ده‌فه‌رمون: مه‌خلوقاتی تر هه‌بون٫ له‌م زه‌ویه مرۆڤ بون، وه‌ك ئێمه یا خه‌ڵكانێکی تر به‌س خوا خۆی ده‌زانێت، ئه‌مانه چی بون، گرینگ ئه‌وه‌یه ئه‌وانه‌ش وه‌ك ئێمه موكه‌له‌ف بون .ئه‌مانه به‌رێزان خراپه‌یان كردوه، وه خوا به‌هۆكاری خراپه‌ی خۆیان له‌ناوی بردون، دواتر كه خوای گه‌وره به مه‌لایكه‌ته‌كان ده‌فه‌رموێت: (إِنِّي جَاعِلٌ فِي الْأَرْضِ خَلِيفَةً ۖ )(واتا من جێنشینێك له‌سه‌ر زه‌وی دروست ده‌كه‌م بۆ مه‌علومات ئه‌و جێنشینه‌ی خوای په‌روه‌ردگار باسی ده‌كا زۆر هه‌ڵه‌یه بڵێین مرۆڤ جێنشینی خوایه، مرۆڤ جێنشینی خه‌ڵكانێكی تر كه له‌پێشتر له‌م زه‌ویه‌دا ژیاون، چونكه خوا جێنشینی ناوێت، له‌به‌ر ئه‌وه مه‌لایكه‌ته‌كان ده‌فه‌رمون: ئه‌م مه‌خلوقه‌ی تۆ دروستی ده‌كه‌ی ده‌بێت به جێنشینی ئه‌وان، ئه‌وانه موفسید بون، ئه‌وانه خراپه‌كار بون، بۆیه ئه‌وانه به‌و ده‌رده چون، ئه‌وانه‌ی جێنشینی ئه‌مان ده‌بن، هه‌ر به‌هه‌مان رێكار‌و رێوشوێنی ئه‌وان هه‌ڵده‌گرنه‌وه .كه‌واته قسه‌ی مه‌لایكه‌ته‌كان له عیلمی غه‌یبه‌وه نیه و له ئه‌زمونێكی پێشوتره‌وه هه‌یه، كه ئه‌وان ئه‌زمونی خه‌ڵكانی پێش ئاده‌م و باوكه ئاده‌م ومرۆڤایه‌تیان بینیه‌وه، ده‌ڵێن: ئه‌مانه‌ی ده‌بنه جێنشینی ئه‌وان شوێن پێ هه‌ڵگری ئه‌وانه بن، كه‌واته به‌خێر به‌هیچ شێوازێك خوای په‌روه‌ردگار دەفه‌رموێت:( عَالِمُ الغَيْبِ فَلاَ يُظْهِرُ عَلَى غَيْبِهِ أحَدًا )باشه خوای په‌روه‌ردگار (عالم الغیب) هیچ كه‌سێ غه‌یب نازانێت، غەیری ئه‌و كه په‌روه‌ردگاره، مه‌لایكه‌ته‌كان غه‌یب نازانن ئه‌و قسه‌یه‌ی كه كردویانه له ده‌رئه‌نجامی ئه‌زمون و ته‌جروبه‌ی پێشوتره‌وه بوه خوای گەورەش زاناتره
لینک