06/09/2025 - 11:33 AM
14 بینراو

به‌خشین و خێر له‌ پاره‌ی منداڵی بێ باوك)

گشتی

بەرێزێك دەپرسێت: ئەگەر ژنێك منداڵی بچوكی ھەبێت، هاوسەری نەمابێت، دەتوانێت چ شتێك ببەخشێت لە ماڵی هاوسەرەكەی كە بەجێ ماوە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: بەڕێزان ئەم بابەتە ئەو ئافرەتانەی كە ھەتیویان ھەیە، وە ھەتیو بەخێو دەكەن، ئەو پارە میراتیەیی كە دەمێنێتەوە ئەوان دەبێت بەشی ھەتیوەكان جیا بكەنەوە، بۆئەوەی توشی حەرام ، گوناھ نەبن بەشی ھەتیوەكان و منداڵە بچوكەكان جیا بكەنەوە ئەگەر دەیانەوێت ببەخشن، خێر بكەن، ھەر سەدەقەو چاكەیەك بكەن بالە داھات و بەشە میراتیەكەی خۆیان ببەخشن ، نەك لە ھی منداڵە ھەتیوەكان ، چونكە ئەوان دەسەڵاتیان نیە لە پارەی ئەو منداڵانە ببەخشن وە بەخشینی پارەی ئەو منداڵانە "حەرامە"  . لەبەر ئەوە ئێوە بۆ ئەوەی خێرەكەتان بە شەڕ نەگەڕێت٫ وە ئێوە كەفیلی ھەتیون٫ وە ئێوە خێرێكی گەورەتان دەگات كەئەو منداڵە ھەتیوانە بەخێو دەكەن  و سەرپەرشتی دەكەن  ، بەڵام بۆ ئەوەی تووشی  گوناھ نەبن لە ئێستاوە پارەكانیان بۆ جیا بكەنەوە ئەو داھاتەی كە ھەیانە ئەو پارانەی كە ھەیانە تەوزیف بكەن بۆ ئەوانە بۆئەوەی زەكات و  ،سەرفترە نەیبات، پارەكان با ئیستیسمار بكرێت لە شتی حەڵاڵدا ، وە ئەو پارانەی كە دەتانەوێت بیبەخشن ھەوڵ بدەن لە بەشە میرات و داھاتی خۆتان بەخشینەكان بكەن. خوای گەورەش زاناترە

لینک