06/09/2025 - 11:31 AM
17 بینراو

فرۆشتن و به‌كارهێنانی پاشه‌ڕۆی په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵ

گشتی

بەڕێزێکی کە ئەپرسێ فرۆشتنی  پاشەڕۆی پەلەوەر یا ئاژەڵ حەڵاڵە یا  حەرامە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر (ﷺ) و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم ئاژەڵانەی کە باس دەکرێن، لێرە وەکو 《مەڕ》 وەکو 《مانگا》 وەکو 《مریشك》 پاشەڕۆکانی ئەمانە مادام خۆیان گۆشتیان دەخورێت، پاشەڕۆکانیشیان پاکە هیچ گرفتێکی شەرعی نیە، بۆیە پێغەمبەری خوا (ﷺ)ڕێگەی داوە، بەوەی لە پەچەی مەڕدا نوێژ بکرێت،  کەواتە  مادام ئەمانە  ئینجا ئەمانە لە ئێستادا سودێکی زۆریان هەیە لە ئێستادا، پارەی باش دەکەن، یەعنی بۆ نمونە  کابرا بێت، بە گەڵابە یا بە مەکینە، پاشەڕۆی دەواجینەکەی کە هەیەتی یا  پاشەڕۆی ئەو گاوداریانەی کە هەیەتی  بیفرۆشێ  و خەڵك سودی لێ ببینێ  بۆ کشتوکاڵ، وە سودی لێببینێ بۆ شتی تر ئەمانە زانایان دەفەرموون:  هیچ ئیشکالێکی شەرعی نیە٫  وە پێغەمبەری خوا (ﷺ)کاتێك کە حەرەنیەکان هاتنە مەدینە نە خۆش بوون٫ پێغەمبەری خوا (ﷺ)فەرمانی پێ کردن٫ بەوەی کە لە میزی حوشتر بخۆنەوە، وە لە شیری حوشتر بخۆنەوە، وە ئەمە پێی چاك بوونەوە، کەواتە ئەمە بەڵگەیە کە پاشەڕۆی ئەم ئاژەڵانە  پاکە، ئەگینا  پێغەمبەری خوا (ﷺ)نەی دەگووت، وە فەرمانی نە دەکرد، بەوەی کە ئەمانە بیخۆنەوە، مادام بۆ خواردنەوە بەکار هاتبێت، ئەوکات بە ئەولاتر درووستە، بۆ کشتوکاڵ و بۆ هەر شتێکی تر بەکار بێت، لە بەر ئەوە زانایان دەفەرموون: بەتایبەت معاصرین، بۆ وەی کە مادام ئەوانە سودێکیان هەیە، وە لە ئێستادا بەرژەوەندی گشتیان تێداهەیە  دروستە ئەمانە کڕین و فرۆشتن و بازرگانیان پێ وە بکرێت، وە دروستە بدرێن بە حەیوان، بەڵام بەڕێژەیەك نا  کە ڕێژەکە کاریگەری لەسەر گۆشتی حەیوانەکە یا لەسەر شیرەکەی درووستکات،واتە  تامی شیرەکە نەگۆڕێت، وە تامی گۆشتەکەی نەگۆڕێت، بەڕێژەیەکی  زۆر کەم چونکە ئەمانە موادێکی بەهێزن، وە سەمادێکی زۆر بە قوەت و پڕۆتیناتێکی زۆریان تێدایە، دروستە بەڕێژەیەکی کەم بدرێن بە ئاژەڵ تەنانەت بۆ خواردنیش بەڵام وەکو عەڕزم کردن  بەڕێژەیەك کە پزیشکەکانی ڤێتەرنەری ئەوان وەصفی بکەن وە تەئسیر لە گۆشت وە لە شیری ئاژەڵەکان نەکا . خوای گەورەش زاناترە

لینک