06/09/2025 - 11:30 AM
19 بینراو

چاندن و مامەڵە کردن بەتوتنەوە

گشتی

بەڕێزێكی تر دەپرسێت: ئێمە پێشتر 《توتنمان》 دەچاند خزمەتمان دەكرد, دەمان فرۆشت, ئایا لە ڕووی شەرعەوە تا چەند دروستە ئەم ئیشەی ئێمە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وەڵام: بە ھیچ شێوازێك 《توتن》 چاندن 《توتن》 فرۆشتن ھێنانی٫ وە چاندنی دروست نیە. لەبەر ئەوە ئەم كارە ‌‌ كە كردوتانە بە ھیچ شێوازێك مەیكەنەوە، چونكە 《توتن》 "ماددەیەكی خراپە" ماددەیەكە بۆ تەندروستی ئینسان٫ بۆ ژینگە بۆ زۆر شت خراپە٫ لەبەر  ئەوە جارێكی كە با دوبارە نەكرێتەوە٫ وە بە ھیچ شێوازێك ئەمە ڕێگە پێدراو و شەرعی نیە. خوای گەورەش زاناترە

لینک