بهكرێدانی بڕوانامهی پزیشكی و دهرمانساز)
دەرچووی کۆلێژی پزیشکیم، دروستە بڕوانامەكەم بە کرێ بدەم بە(تاقیگە) یا ، (سەیدەلی)یا نەخۆشخانە ؟ ،بەڵام خۆم کار ناکەم لەم شوێنە واتە :ئەگەر بڕوانامەکەی من یا کەسانی وەك من نەبێت وەزارەتی تەندروستی ڕێگە بەکردنەوەیان نادات منیش زۆر ماندوو بووم بۆ بەدەست هێنانی ئەم 《بڕوانامەیە》 تاکو چەن ڕێگە پێدراوە ئەو بڕوانامەیە بەکرێ بدەم ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر هاتوو ئەو شوێنانەی ئەو بڕوانامەیەی تۆ کار پێ دەکەن، ئێمە دڵنیا بین جەنابت بڕوا نامەکەیان دەدەیتێ ئەوان لە ژێر ناوی بڕوانامەکەی تۆدا ئەم کارە دەکەن، وا پێویست دەکات کە ئەم بڕوانامەیە بەهیچ شێوازێك لەو شوێنەدا بە هیچ بۆ شتی خراپ بەکار نەیەت، بەپێی پێوەرە تەندرووستیەکان لەم شوێنانە کاربکەن، جەنابت بۆ خۆت ئاگات لێیبێ ڕاستە دەوام ناکەی بەڵام گرنگە متمانەت هەبێ بەم کەسانە لە کە لە ژێر پەردەی ئەم بڕوانامەیەی تۆدا کاری خراپ، کاری قاچاغ، کاری نا پیشەیی کارێك کە دوور بێ لە ئەخلاقیاتی ئەم بڕوانامەیەو ئەم میهنەیەی تۆ ،نایکەن ئەگەر تۆ تەنها بڕوانامەکە بەکرێ بدەی دواتر واز لەوبابەتە بێنیت بەدواداچوون نەکەی خەڵك چی لەژێر ناوی ئەم بڕوانامەیەدا دەکات 《دەرمانی ساختە دەرمانی ساختە ساغ دەکاتەوە》 دەستی خەڵك دەبڕێت٫ کاری نا پیشەیوو نا تەندروست دەکات، تۆ گوناهبار دەبیت بە دڵنیایەوە، بەڵام ئەگەر نا کۆمەڵێك خەڵکن لەوانەیە ئەوانیش وەك تۆ خاوەن پیشە بن، پێویستیان بە بڕوانامەیەك هەیە بۆ فەرعێك لە شوێنێکی تر، خۆیان چاودێری دەکەن وەك ئەوەی کە ئێسا دەگووزەرێ ئەوکاتە هیچ گرفتێکی تێدا نیە، تۆ بڕوانامەکەت بەکرێ بدەیت، بەو شوێنانە جا بڕوانامەی: 《دەرمان ساز بێ》 《بڕوانامەی پزیشك بێ》 《،بڕوانامەی کەسێك بێ کە تاقیگەیی بێت 》، بۆی هەیە تاقیگە بکاتەوە هیچ گرفتێکی نیە گرنگ ئەوەیە ئێمە دڵنیا بین لەو شوێنانە وبە بڕوانامەکەی ئێمە کاری قاچاغ و ساختەی تێدا ناکرێت . خوای گەورەش زاناتره
لینک