06/09/2025 - 11:27 AM
23 بینراو

خواردنی شیری خێزان

ئافرەتان

لەکاتی سەرجێیی کردن لەگەڵ خێزانت ئەگەر پیاو شیری خێزانەکەی خۆی بخوات هیچ کێشەیەکی هەیە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر، هیچ کێشەیەکی شەرعی دروست ناکات، وە یەکێکە لەم موباحە شەرعیانە، وە ئەو حوکمی ئەو ڕەضاعەی نیە، چونکە ئەو “ڕەضاع” و شیرپێدانەی کە ئێمە دەڵێین “تحریم” دروست دەکات، ئەوەیە ئەگەر هاتوو کەسەکە ئەو کەسەی کە شیرەکە دەخوات تەمەنی لە دوو ساڵ کەمتر بێت، شیر بخوا حەرام دروست دەکات، بەڵام ئەگەر پیاوێك بەدڵنیاییەوە تەمەنی لە دوو ساڵان و ئەم تەمەنانەدا نییە، ئەگەر شیری خێزانی خۆی بخوات ئەوە هیچ کێشەیەکی نییە و هیچ حەرامێك دروست ناکات. خوای گەورەش زاناترە

لینک