06/09/2025 - 11:14 AM
13 بینراو

هاوکاری باوک و دایک بۆ یەکێک لە منداڵەکانیان)

گشتی

بەڕێزێکی  دەپرسێت، دەڵێت : ئێمە چەن خوشك و برایەكین,  باری دارایمان مام ناوەندە ،خانووی خۆمان هەیە خانووییەکم کڕیووە دایکم بڕێك پارەی پێداوم بەقەرز ئێستا دەڵێ ت :نامەوێتەوە ئایە گوناهبار دەبین ئەگەر پارەکەم لێ وەر نەگرێتەوە ؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: نەخێر گوناهبار نابن ئەگەر دایکت خواپاداشتی بداتەوە، ئەمە بکات بە دیاری بۆ جەنابت، وە  وەکو دیاری تۆ ئێستا پێوویستت پێیەتی  ،لەوانەیە خوشك و براکانت پێویستیان پێ نەبێ، ئەمە ناشبێتە نا دادپەروەری چونکە ئێمە گوتوومانە ئەگەر باوك و دایکێك  دەبینن کۆمەڵێك منداڵیان هەیە،  منداڵەکان، هەندێکیان داهات و داراییان باشە، خانووی خۆیان هەیە ، ئیشیان  هەیە  یەکێك لە منداڵەکان  و پیشەکەی وەك ئەمان نیە ، یا ئەم خانووی نیە، ئەوان خانوویان هەیە ،ئەم لەوانەیە کەم ئەندام بێت، ئەم لەوانەیە ماڵ و منداڵی زۆربێت، فریانەكەوێت ، ئەگەر ئەم دایك و باوکە هاوکاری ئەم منداڵە بکەن بەوەی ئەم منداڵەش وەکو ئەوانی لێبێت،  هیچ گرفتی شەرعی تێدانیە، وە هیچ نادادپەروەریەكیشی  تێدا نیە، کەواتە بەڵێ درووستە دایکت ئەو پارەیە بدا بە تۆ ئەگەر براو خوشکەکانت ڕێگر بن  بەوەی   کە  هیچ بۆ نمونە لە دڵیان گران نەبێت، وە نادادپەروەری  نەبێت، وە تۆشایەنی ئەم هاوکاریەبیت، وە ئەوان پێوویستیان پێ نەبێت ئاساییە ئەمە دەچێتە خانەی دیاری  بەخشینەوە کەستان گوناهبار نابن بەمە . خوای گەورەش زاناترە

لینک