06/09/2025 - 11:11 AM
16 بینراو

حوكمی شه‌رعی یاسای سزادانی عێراقی

گشتی

بەڕێزێكی دیكە دەپرسێت، ئەگەر بە بەرنامەیەكی تێر و تەسەل باسی یاسای سزادانی عێراقیمان بۆ بكەیت، بەخوا ئێستا نازانم موسوڵمانم یان كافر؟

وەڵام

وەڵام/ بەڕێزان یاسای سزادانی عێراقی ڕاستە،زۆرێك لە بڕگەكانی پێچەوانەی شەرع دەكات، كاتی خۆی ئەمە یاسای سزادانی بەغدادیە، ئەم یاسایە ئینگلیز دایناوە، وە ئەم یاسایە(قانون) دوورن لە شەریعەتی ئیسلامی، بەڵام كەسێك كە ئەمڕۆ دادوەر بێت، پارێزەر بێت، ھەر كەسێك بێت ئێمە گوناھبار نابین بە جێبەجێ کردنی ئەم یاسەیە، چونكە ئێمە داماننەناوە، ئەم یاسایە فەڕزە جێبەجێی بکەیت، ئێمە پێمان ناخۆشە ئەم یاسایە ھەیە، چونكە چاریشمان ناچارە ئەو خەڵكانەی كە دیندار و پابەندن پێیەوە، ئێمە تا دەتوانین ھەوڵ بدەین ئەم یاسایانە جێبەجێ نەكەین و بڕۆین بۆ یاسا جێگرەوەکان بە شەرعیەكان، واتا لەبری ئەوەی لەسەر جێبەجێ كردنی یاساکە بڕۆین بۆ سوڵح بڕۆین بۆ عقوباتی(سزاکان) شەرعی بڕۆین بۆ كۆمەڵێك بابەتی تر بەڵام وەك ئەوەی قوتابییەک لە زانکۆی قانون(یاسا) دەخوێنێت، وەك ئەوەی پارێزەرێك پارێزەرەو بەرگە دەگرێت و بەم یاسایە ئیش دەكات، حاكمێك كە ھیچ دەسەڵاتێكی نیە و دەبێ ئەم یاسایه جێبەجێ بكات، ئەمە نە موجیبی(ئەو کەسەی کە وەڵام دەداتەوە) كوفرە، نە كەسەكە پێی كافر دەبێت، چونكە ئەمە ئەم هەڵبژاردنە نەگۆڕیوە، ئەم حوكمی خۆیان نەگۆڕیوە، وە ئەم حوكم گۆڕینەشیان پێ خۆش نییە، وە ئەگەر سەرپشك بكرێن دڵنیام ئەم حوكمانە جێبەجێ ناكەن، بەڵام ئێستا لە ھەر دۆخێک كە ئێمە ناچارین بەم بارودۆخەی دروست بووە لەگەڵی بڕۆین، لەبەر ئەوە نا دڵنیابە لەوەی بۆ كەسێكی موسوڵمان إن شاء الله كافر(بێباوەڕ) نابیت، وە بە ھەمووشمان پێویستە ھەوڵ بدەین. ئێمە یاسای عقوبات(سزاکان)ی شەرعی بهێنینەوە كایە، وە یاسای سزاکانی شەرعی زیندوو بكەینەوە چونكە ئەم “یاسای سزاکان”ی ئەمڕۆ جێبەجێی دەكەین ئێستا سەلمێندراوە كە “کاریگەری” نییە، ئەوەتا ئێمە ئەم یاسایە جێبەجێ دەكەین، ڕێژەی تاوان بەرەو زیاد بوونە، ڕێژەی خراپە بەرەو زیاد بوونە، ئێمە ئەگەر ھاتوو بۆ ماوەی (20)ساڵ دەرمان بدەین بە نەخۆشێك، نەخۆشیەكەی ھەر زیاد بكات و ھەر گەشە بكات، ھەر بتەنێتەوە، كەواتە ئەم دەرمانە سەقەتە كە ئێمە دەیدەین بەم نەخۆشە، ئەم یاساکانی سزایە جەدوای “چارەسەر” نییە، ئەم یاسای سزاکان سوودی بو ئەم كۆمەڵگایە نییە، وە سوود بە ھیچ كۆمەڵگایەكی دیکەش ناگەیەنێت ، لە دنیادا جگە لەو یاسای سزایانەی كە خوای پەروەردگار دایناوە كە واحیدی زامنە“تاکە ڕێگا چارەیە” بۆ ئەوەی تاوان بنبڕ بكات، یان بە شێوازێكی زۆر بەرچاو كەمی بكات، ھیچ یاسایەك ئەمەی پێناكرێ، ئەمە وڵاتانی بەناو پێشكەوتووی دونیا لە ئەمریكا تا ئێستا سزای “سێدارە” جێبەجێ دەكرێت، زۆرترین ڕێژەی تاوان لە ئەمریكا ئەنجام دەدرێت، كەواتە فەلسەفەی سزای شەریعە زیندوو بكەینەوە بە دڵنیاییەوە باشترە, بەڵام ئێمە وەكو عەرزم كردن بۆ كەسێك كە ئەم یاسایە جێبەجێ دەكات ناچێتە خانەی ئیمان و كوفرەوە، چونكە ئێمە سەرپشک نین، وە ئێمە پێشمان خۆش نیە. خوای گەورەش زاناتره

لینک