كه‌سێك ٢٠ ساڵ نوێژی نه‌كردبێت و ئێسته ته‌وبه‌ی كردبێت)
به‌رێزێكی كه ده‌پرسێت: دەڵێت: نوێژ ناكات، به‌ڵام له ته‌مبه‌ڵی، باوڕیشی پێیه‌تی، ته‌نها له ره‌مه‌زاناندا نوێژ ده‌كات، وه غه‌یری ره‌مه‌زان نوێژ ناكات، بۆ ماوه‌ی (20) ساڵ ده‌بێت، به‌م شێوازه ته‌مه‌نی به‌رێ كردوه، ئایه ئه‌گه‌ر تۆبه بكات، نوێژه ڕۆشتوه‌كانی قه‌زا ده‌كاته‌وه؟ ئایه سزای نوێژه ڕۆشتوه‌كان به‌خێرو سه‌ده‌قه له‌سه‌ری لا ده‌چێت، یانیش به‌چی لاده‌چێت ؟ئایه كه‌سێ نوێژ نه‌كات، کردەوەکانی تری وه‌كو خێر‌و چاكه بۆ ده‌نوسرێت؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وه‌ڵام :به‌رێزان ئێمه ده‌ڵێین: كه‌سێك كه نوێژ نه‌كان، نوێژ نه‌كردن به ته‌مبه‌ڵیش بێت، یه‌كێكه له گوناحه گه‌وره‌كان. یه‌كێكه له‌و گوناحانه‌ی كه خوای په‌روه‌ردگار، زۆری پێ ناخۆشه. چونكه چه‌ن حه‌دیثمان هه‌یه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) باس له گه‌وره‌یی و گرینگی نوێژ ده‌كا٫ وه له هه‌ندێك له حه‌دیثه‌كان به كوفر ناوی ده‌با.بۆیه ئینسان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نیه نه‌ك نه‌یكا٫ ته‌نانه‌ت دوای بخات، هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه كه نه‌ك بیكاو دوای بخات، له جه‌ماعه‌تدا نه‌یكات، "نوێژ یه‌كێكه له كۆڵه‌كه‌كانی دین" پێویسته ئێمه وه‌كو خۆی پێوه‌ی پابه‌ند بین, سه‌باره‌ت به پرسیاره‌كه‌ی ئه‌م به‌رێزه ئێمه ده‌ڵێین زانایان له دوو حاڵه‌تدا ده‌ڵێن نوێژ قه‌زا ده‌كرێت، یه‌كێک له‌وانه له حاڵه‌تی له‌بیر چونه، یه‌كێکی تر له‌وانه له حاڵه‌تی نوستنه، كه پێغه‌مبه‌ری خوا (ﷺ) كه ده‌فه‌رموێت:( من نام عن الصلاة أو نسيها فليصلها إذا ذكرها)ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر كه‌سێك خه‌وی لێكه‌وت٫ یا نوێژێكی بیرچو بیكات نه‌یكردبوو، كه‌ی بیری كه‌وته‌وه یا كه‌ی له‌خه‌و هه‌ڵسا ئه‌وكاته ئه‌و نوێژه بكات، ئه‌مه واجبه، هیچ گرفتی تێدا نیه‌و وه‌هیچ خیلافێكی له‌سه‌ر نیه، ئه‌گه‌ر هاتوو كابرا ئه‌وه‌ی له‌م پرسیاره‌یەدا هاتوه ئه‌م نه بیری چوه، نه خه‌وی لێكه‌وتوه، بەڵکو (20) ساڵ ئه‌م نوێژانه‌ی نه‌كردوه (جمهوری عوله‌ما) واتا زۆرینه‌ی زانایان كه ره‌ئیه‌كه‌یان ره‌ئیه‌كی ده‌قیق و ره‌ئیه‌كی په‌سنده, ئه‌وه‌یه كه باشتر وایه ئه‌م به‌رێزه نوێژه‌كانی قه‌زا بكاته‌وه, بۆ هه‌ر رۆژێك یانی جه‌نابت بۆنمونه كه نوێژێكی نیوه‌ڕۆ ده‌كه‌ی هه‌وڵبده نوێژێكی تری له‌گه‌ڵ قه‌زا بكه‌وه، یان دوو نوێژی تری له‌گه‌ڵ قه‌زا بكه‌وه، به‌پێی ئه‌وه‌ی كه ئه‌توانی له نوێژی مه‌غریبدا نوێژێكی مه‌غه‌ریب ده‌كه‌ی ئه‌و رۆژه خوای گه‌وره قبوڵی كات، دوو نوێژی مه‌غریبی تری له‌گه‌ڵ قه‌زا بكه‌ره‌وه، به‌م شێوازه برۆ بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م قه‌زایانه، ئه‌م نوێژانه پڕ ببێته‌وه، وه تۆبه‌ش بكه‌ی له‌سه‌ر ئه‌مه، وه نوێژی سونه‌تیش زۆر بكه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردگار له‌و نوێژانه‌ی كه ده‌یكه‌ی هه‌م قه‌زاكان، هه‌م سوننه‌ته‌كان خوای گه‌وره پڕی بكاته‌وه، وه تۆبه‌ش بكه، تۆبه‌یه‌كی ڕاستگۆیانە، ئینسان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كه جارێكی كه دوباره‌ی نه‌كاته‌وه، به‌ڵكو خوای په‌روه‌ردگار تۆبه‌كه وه‌ر بگرێت، چونكه چواندنی نوێژ خوا ده‌فه‌رموێت:( إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَّوْقُوتًا (103)سورة النساء.. نوێژ ده‌بێت له كاتی خۆیدا بكرێت، عوزری دواخستنیشی نیه، ته‌نانه‌ت تۆ (20) ساڵ نه‌ت كردوه مادام ئێستا دانی پێدادەنێی، وه ده‌ته‌وێ ته‌وبه بكه‌ی، یه‌كه‌م ته‌وبه‌كه ئه‌گه‌ر صادیقانه بێت، خوای په‌روه‌ردگار له گوناهه‌كان ده‌بورێت، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی نوێژه‌كانیش ده‌توانی به‌م شێوازه‌ی كه عه‌رزم كردی، له‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی كه توانات هه‌یه شتێك مه‌كه كه زۆر له‌سه‌رت قورس بێت، وه شتێك مه‌كه بۆ نمونه دوایی پێت نه‌كرێت، نا نوێژه‌كانت بكه، هه‌ركاتێكیش توانیت له‌و ڕۆژه‌دا مه‌جالت هه‌بوو نوێژێك دوو نوێژ له‌گه‌ڵ نوێژه‌كانی كه دەیكه‌ی قه‌زای بكه‌وه به‌ڵكو ان شا‌ء الله خوای په‌روه‌ردگار پڕی بكاته‌وه. خوای گەورەش زاناترە
لینک