خانووی میرات بهناوی یهكێك له میراتگرهكان كرابێت
بەڕێزێکی کە دەپرسێت دەڵێت : باوکم خانووی بۆ من و براکانم کڕیووە لە پێش مردنی خۆی ، ئەو خانووەی بە ناوی من بووە ، فرۆشتوویەتیەوە و پارەکەی خستۆتە بانك ، دوای ماوەیەك خۆی وەفاتی کردووە، دوای فرۆشتنوو لە بانك دانانی پارەکە ، بە برابچوکەکەم و باوە ژنەکەمی گوتووە : کە ئەوپارەیە پارەی فڵان کەسە ، واتە: باوکی خۆی ئیقراری کردووە کە ئەو پارەی بانكە ، پارەی فڵان کەسە، دەڵێت: ئەم بابەتە لای مامەکانیشم باسکراوە٫ ئێستا براکانم٫ وە باجیەکەم دەڵێن :ئەوە میراتەو بەشمان دەوێت . لەڕووی شەرعەوە دەتوانن بەش بەرن کابرای کە خانووەکەی لە باوکم کڕیووە لە ژیاندایە ئەگەر بە قانوونی من داوای حەقی خۆم بکەم گوناهبار نابم ؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەگەر وابێت بەڕێزان ئەم خانووەی فرۆشرابێت خانووی تۆ بووبێ٫ وە باوکت خۆی ئیقراری کردبێ بەوە ئەوکاتە ئەم خانووە هی تۆیە ، وە ئەو پارەیەش کە لە بانكدایە هی تۆیە٫ ئەو بەڕێزانە گوناهبار دەبن٫ ئەگەر داوای مافی خۆیان بکەنەوە٫ بەڵام تۆ لەبەر ئەوەی لەگەڵ براو کەسەکانی خۆت کێشەت هەیە٫ بچی ئێستا بۆ نمونە کێشە لەگەڵ کابرا درووست کەی کە خانووەکەی پێ فرۆشراوە٫ ئەوتاوانی نیە٫ لەم بابەتەدا ئەو هیچ تاوانێکی نیە، تۆ گوناهبار دەبیت، ئەگەر بەو بکەی یا ئەگەر بتەوێت خانووەکە لەو وەر بگریتەوە، یا نەی کەیت بە ناویەوە، ئەوە تۆ گوناهبار دەبیت. کێشەکەی خۆت لەگەڵ ئەو بەڕێزانەیە کە کەس وکاری خۆتن، لەبەر ئەوە مافی خۆتە مافی شەرعی خۆتە ، ئەگەر باوکت خۆی خانووە کە بە ناوی تۆ بووبێ، وە ئیقراری کردبێ پێش مردنی، کە ئەم پارەیە پارەی خانووەکەی ئەوە، ئەوکات حەقی تۆیە ئەوان بۆیان نیە داوای بەشە میراتی بکەن، بەڵام تۆ حەقت نیە لەسەر ئەو کابرایەی کە خانوەکەی کڕیووە وە بۆت نیە بچی کێشە بۆ ئەو دروست کەیت . خوای گەورەش زاناترە
لینک