عموله‌ی حه‌واڵه‌كردنی پاره له‌رێگه‌ی FIB)
پرسیار:به‌ڕێزێكی كه ئه‌پرسێ سه‌باره‌ت به ناردنی پاره به‌رێگه‌ی FIB ڕونكردنه‌وه‌كه‌ت جێگه‌ی رێز‌و سوپاسه به‌ڵام یه‌ك شت هه‌بوو لام ڕون نه‌بوو ئێمه نوسینگه‌مان هه‌یه خه‌ڵك دێ داوای ناردنی پاره‌مان لێ ده‌كات له رێگه‌یFIBی بۆ حیسابه‌كانی خۆیان وه كه‌سو كاریان ئایه عموله‌ی ناردنه‌كه بۆ ئێمه حه‌ڵاڵ نابێ له‌كاتێكا كرێی دوكان و مه‌ساریف و خه‌ته‌ریاتمان له‌سه‌ره وه ئێستا له بانك بۆ هه‌ر ملیۆنێك هه‌زار دینارمان لێ وه‌رده‌گرن
وەڵام
وه‌ڵام :ته‌بعه‌ن من وتومه پێشتر قسه‌م له‌سه‌ر FIB كردوه وتومانه ئه‌وه‌ی بانكی FIB ئێستا له‌رێی زێن كاش و فاست په‌یه‌وه ئه‌یكا حه‌ڕامه بۆ؟ چونكه ئه‌وان ئه‌چن ڕه‌سید دا ئه‌نێن دواتر ئه‌م ڕه‌سیده ئه‌فرۆشنه‌وه به خه‌ڵك فرۆشتنه‌وه‌ی ڕه‌سید به‌زیاد و كه‌م به هه‌مان دراو ئه‌مه كاره‌كه حه‌ڕام ئه‌كاو وه ئه‌مه ڕیبای فضل دروست ده‌كا له هه‌مان كاتدا دوای ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بۆنمونه ئه‌م كه‌سه خۆی بچێت پاره‌كه ئیداع كا بۆ نمونه من خۆم ئه‌چم له بانكیFIB پاره‌كه ئیداع ئه‌كه‌م بانكیFIB خۆی له موقابیلی ئیداعا پاره‌م لێ وه‌ربگرێ هیچ موشكیله نیه به‌ڵام نه‌ك من بچم ڕه‌سیدی FIB له ڕێگه‌ی كه‌سێكی تره‌وه بكڕم كه ئه‌و خۆی ڕه‌سیدی هه‌یه وه ئه‌و له موقابیلی ئیداعا نا له موقابیلی فرۆشتنه‌وه‌كه‌ی پاره له‌من وه‌ره‌گرێ ئه‌گینا هه‌ركه‌سێ خۆی بچێته بانك بانك خۆی سیسته‌مه‌كه‌ی وابێ بڵێ كاكه من كارمه‌ندم هه‌یه وه من مه‌ساریفم هه‌یه زه‌ریبه‌م هه‌یه ئه‌مه له موقابیلی ئه‌وه‌یا كه من دێم پاره ئیداع ئه‌كه‌م بڵێ بانك راسته‌وخۆ خۆی بڵێ من عموله‌ی ئیداعم ئه‌وێ ئه‌مه هیچ موشكیله‌ی تیا نیه به‌ڵام ئه‌وی ئێستا ئه‌یكا حه‌ڕامه .دواتر ئه‌ڵێ چی ئه‌ڵێ وه ئه‌گه‌ر ئێمه دۆلار وه‌ربگرین و دینار بۆ ئه‌وان داخڵ بكه‌ین ئه‌مكاته حوكمه‌كه‌ی چی ئه‌بێ؟ هیچ گرفتی نیه وتومانه ئه‌م كێشه‌یه‌ی FIB له‌گه‌ڵ فاستپه‌ی و زێن كاش به شێوازێكی تر ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ حه‌لی بكه‌ین ئه‌وان هه‌ر بیانه‌وێ ڕه‌سید بفرۆشنه‌وه ئاساییه به‌ڵام به مه‌رجێك به دراوێكی تر بیفرۆشنه‌وه یانی بۆ نمونه ئه‌وان دۆلاریان هه‌یه ئه‌م دۆلاره به دینار بفرۆشنه‌وه به خه‌لك,واتا من كه ئه‌چم ئه‌ڵێم كاكه ده ملیۆنم ئه‌وێ ئه‌و ئه‌ڵێ كاك دكتۆر ئه‌مرۆ دینار به‌وه‌نده‌یه ئه‌م ده ملیۆن دیناره‌ی كه تۆ ئه‌ته‌وێ بیخه‌ینه سه‌ر حیسابه‌كه‌ت ئه‌وه‌نده دۆلار ئه‌كا من دۆلاره‌كه‌یان ئه‌ده‌مێ و ئه‌وان دیناره‌كه له‌سه‌ر حیسابه‌كه‌ی من دا ئه‌نێن به ڕاسته‌و خۆ به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌خیری تیا دروست بێ به‌م شێوازه‌ش دیسانه‌وه حه‌ڵاڵه بۆیه ئه‌گه‌ر به عومله‌یه‌ك بیفرۆشن ئه‌مه رێگه چاره‌یه‌كی تره بۆ حه‌ڵاڵ بون. وای ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر پاره‌ی ئه‌وان ببه‌ین و له‌بانك دای بنێین و ته‌نها برێك پاره وه‌ر بگرین له به‌رامبه‌ر ماندوبونمان ئه‌مه‌ش ئیشكالی نیه ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه وتومانه فاستپه‌ی یا زێن كاش ئه‌توانن بیكه‌ن واتا ئه‌وان ڕه‌سید دا نه‌نێن له بانكا خۆیان وه ئینما وه‌كیله‌كانیان یا ش....یا كارمه‌نده‌كانیان پاره‌ی كاش له‌خه‌ڵك وه‌ربگرن من ئه‌چم به گریمانه به‌یانی ئه‌چم بۆلای وه‌كیلێكی فاستپه‌ی ئه‌ڵێم كاكه ئه‌مه ده ملیۆن دیناره بۆم ئیداع كه ئه‌و ناڵێ ئه‌وه من ده‌ملیۆنئ خۆم پێ فرۆشتی به‌ڵام هه‌ر ملیۆنێ به ١٥هه‌زار یا ٣هه‌زار نا ئه‌ڵێ به‌سه‌رچاو من ئه‌م پاره‌یه‌ی خۆ‌و دای به‌یانی كارمه‌ندێك ئه‌نێرین ئیداعێكا له بانك دواتر ئه‌و پاره‌یه كه چوه سه‌ر ڕه‌سیدی تۆ به‌ڵام هه‌ر ملیۆنێك ئه‌وه‌نه عموله وه‌ره‌گری ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه ئیشاكلی نیه به‌ڵام صادیقانه به‌م شێوازه بیكه‌ن نه‌ك ئه‌م......هه‌ر ره‌سیده‌كه‌ی خۆیان بێ بیفرۆشنه‌وه كه‌واته FIB ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئێستا ئه‌یكا له‌رێگای زێن كاش و فاستپه‌یه‌وه كه ره‌سید ئه‌فرۆشنه‌وه بیه‌وێ حه‌ڵاڵ بێ ئه‌م مامه‌ڵه‌یه به‌چی حه‌ڵاڵ ئه‌بێ؟یا ئه‌وه‌تا به دراوێكی تر بفرۆشن ره‌سیده‌كان بفرۆشنه‌وه به خه‌ڵك یا ئه‌وه‌تا ره‌سید دا نه‌نێن وانما پاره له خه‌ڵك وه‌ر بگرن ئیداعی كه‌ن عموله وه‌ربگرن به‌م شێوازه حه‌ڵاڵ ئه‌بێ ئه‌ینا ئه‌وه‌ی ئێستا كاری پێ ئه‌كه‌ن حه‌ڕامه‌و وه ڕیبایه‌كی سریحه
لینک