دانانی ڕه‌صید له‌ڕێی ئاسیا په‌یه‌وه)
به‌ڕێزێكی دیكه ده‌پرسێت (ئاسیا په‌ی) بۆحه‌واڵه‌كردن به‌كاردێت، بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆ تێكردنی ره‌سید له ئۆفیسی سه‌ره‌كی ئاسیا بۆ هه‌ر ملیۆنێك (4)هه‌زار دینار عموله وه‌رده‌گرن ئه‌و (4)هه‌زاره كه وه‌رده‌گرن حه‌ڕامه؟
وەڵام
بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: به‌رێزان سه‌باره‌ت به ئاسیا په‌ی من له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رێزانه دانیشتنم كردوه, وه‌رێك كه‌وتوین, له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان به‌هیچ شێوازێك به‌م شێوازه كار نه‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان ئێستا كاری پێ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یه كه هه‌ر به‌رێزێك ده‌چێ ده‌یه‌وێ (ره‌سید) دابنێ له بانكدا٫ ئه‌وان ره‌سیدی حازریان نیه بیفرۆشن به خه‌ڵك واته : ئه‌وان ناچن پێشتر پاره له بانك دابنێن، دواتر كه تۆ دەچیت ، بڵێن وه پاره‌مان هه‌یه‌و پێتدەه‌فرۆشین نا لەدوکانەکانیان له‌لای وه‌كیل له نوسینگه‌كانیان، كه‌سێك كه ده‌چێت ده‌یه‌وێت پاره بكاته سه‌ر ره‌سیدی خۆی، ئه‌و وه‌كیله‌ی ئه‌مان، ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئه‌مان، پاره‌كه له‌خۆی وه‌رده‌گرێت، دواتر ئه‌م پاره‌یه ده‌بات، ئیداعی دەكات، بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌سره‌ف له بانك بۆی ئیداع دەكات، وه بۆ به‌یانی دەڵێت ئه‌وه تۆ ئه‌وه‌نده له‌سه‌ر ره‌سیده‌كه‌ت خۆی پاره‌كه‌ی هی خۆیه‌تی بۆی بردوه، بۆی ئیداع كردوه، به‌م شێوازه كاری ئاسیا په‌ی (Asia Pay)هیچ كێشە‌ی نیه, وه كارێكی مه‌شروعه ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌م ماندوبونه‌ی خۆیان كه ده‌چن، پاره‌كه له‌تۆ وه‌رده‌گرن له بانك، بۆی ئیداع دەكه‌ن، له‌سه‌ر ئه‌مه عموله وه‌رده‌گرن، ئه‌مه هیچ موشكیله‌ی نیه، جیاوازی ئه‌مه له‌گه‌ڵ كاری (فاست په‌ی) ئه‌وه‌یه یا له‌گه‌ڵ كاری《FI》بانك یا له‌گه‌ڵ 《FIB》 یا له‌گه‌ڵ زێن كاش ئه‌وه‌یه ئێمه گوتومانه 《FIB》و زێن كاش٫ دەچن ره‌سید داده‌نێن ، دواتر ئه‌م ره‌سیده ده‌فرۆشنه‌وه به خه‌ڵك، به زیاتر گوتومانه ئه‌مه "حه‌ڕامه" بۆیه به‌رێزان ئه‌وه‌ی 《ئاسیا په‌ی》 ده‌یكا له ئێستادا وه به‌پێی ئه‌وه‌ی كه ئێمه رێك كه‌وتوین له‌سه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان به هیچ شێوازێك ره‌سیدی حازر نه‌فرۆشن به‌خه‌ڵك، وه له‌هه‌ر شوێنێكدا هه‌ر كارمه‌ندێكی ئه‌وانه، یا هه‌ر به‌رێزێك كه په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌یه به‌ناوی ئه‌وانه‌وه ره‌سیدی فرۆشت و عموله‌ی وه‌رگرت، ئێمه ئاگادار بكه‌نه‌وه، ئێمه ئه‌و به‌رێزانه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه متمانه‌مان پێیانه به‌وه‌ی كه ڕاستگۆن له‌گه‌ڵماندا به‌م شێوازه شه‌رعیه كاره‌كانمان جێبەجێكرد، ئه‌گه‌ر به‌م شێوازه شه‌رعیه‌ش كاره‌كانیان رایی كرد و پاره‌ی ره‌سیدی خه‌ڵكیان برد‌و داخڵیان كرد عموله‌ی ماندو بونه‌كه‌ی خۆیان وه‌رگرت پاره‌یان نه‌فرۆشته‌وه ئه‌وكاته هیچ گرفتێك له كاری ئاسیا په‌یدا نیه . خوای گەورەش زاناتره
لینک