05/09/2025 - 10:56 PM
18 بینراو

به‌شداری كردن له‌ به‌رنامه‌ی(إكسب دولارات

مامەڵەدارییەکان

بەڕێزێكی تر ئەپپرسێت بەڕێزان ئەڵێ پەیجێك ھەیە بەناوی (اکسب دۆلارات) واتا دۆلار پەیدا بكە لە تیلیگرام خەڵك بەشداری ئەكات بە لایك كردن وە خەڵك بەشداری ئەكات بە ھاوڕێ بانگ كردن وە ئەگەر  ئەتوانی (1000) دۆلار لە ئاسیاسێڵەوە وەرگریتەوە پارەكە ئایا ئەم شێوازە حەڵاڵە یا حەرامە

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: ئەم بەرنامەیەیی تیلیگرام جۆین ئەكەی وە ڕۆژانە ئەبێ چالاك بیت ەو دوو سەنت ئەخاتە سەر حیسابات كۆی حساب بانكیت بۆ ئەكاتەوە دەتوانی ڕۆژانە پێی چالاك بیت، بەڕێزان دیسانەوە یەكێكە لەو شتانەی كە كاتی موسوڵمان زۆر بە ھەدەر دەدات، وە ئەمانە زۆر جار حساباتی وەھمین، وە خەڵكی زۆر جار ئەمانە دەكەنەوە بۆ ئەوەی ئەو پەیجانە زۆرترین بەژداربوویان بۆ دروست بێ، وە دواتر ئەوان دەچن پەیجەكان دەفرۆشنەوە، بە پارەی تری خەیاڵی، ئێمەی موسوڵمانیش ھەڵەخەڵدەتێنن، بە دوو سەنت و بە یەكسەنت كە زۆرجار نایشماندەنێ،وە پارەكەشمان نادەنێ ئەمانە سەیریەكەین بۆنمونە پەیجێكی تیلیگرامە لەپڕ ملوێنێك موتابیعیەبێت ھەمووی خەڵكی موسوڵمانی بەدبەختی وەكو ئێمە، ئەچێت ئەمە دەكات، ئەوان پارەیەكی خەیاڵی قازانج دەكەن، ئێمە دەفەوتێین، ئەگەر پێشمان بدەن، بەپێی پرسیارەكە كە خەڵكی دیكە بانگ دەكەی، بۆ سیستەمەكە ئێ تۆ ماركێتینە، یانی ئەگەر تۆ خەڵكێك بانگكەی ئەو خەڵكەی تر لە داھاتوو داھاتەكەیان دێتەوە بۆ تۆ  ئەمەش بەشێكی تری "حەرامە" لەبەر ئەوە نەخێر بەھیچ شێوازێك ئەمە ڕێەپێدراو نیە وە بەكارھێنانیشی حەرامە خوای گەورەش زاناتره

لینک