یاری پۆبجی PUBG
بەڕێزێكی تر ئەڵێت شە ئەپرسێت دەربارەی یاری پۆبجی كە یاریەك ھەیە دیارەلە فەیسبوكەوە و گروپاتە و (16) تیم بەژداری دەكات و ھەر تیمێک (14) كەسەو تە ئەم بابەتە بەڕێزان یاری (PUBG)پۆبجی و وە سەرجەم ئەم یاریانەی تر كە ڕاستە ئەم دەپرسێت: ئەم یاریە قوماری تێدا نیە چونكە تیمەكان خۆیان پارە نادەن وە ئینەما كۆمپانیا دواتر خۆی پارە ئەدا باشە وە ئەڵێت ھیچ كام لە تیمەكان زەرەر ناكەن لە كاتی دۆڕاندا ئایا ئەم پارە حەڵاڵە یا حەرامە؟
وەڵام
بەڕێزان كاتێك ئێمە ئەم یاری گەیمین و (PUBG) ئەم بابەتانە باوەڕكە ئەمە ھەمووی كاریگەریەكی نەرێنی زۆر زۆری ھەیە لەسەر نەوەكانی داھاتومان لەسەر عەقڵیان, لەسەر بینینیان, لەسەر تەندروستی جەستەیان, لەسەر بەفیڕۆدانی كاتیان, یانی ئەمە جۆرێك لە ئیدمانی بۆ ئەم گەنجان دروست كردووە, ھەر لەبەر ئەوە لیژنەی باڵای فەتوای ھەرێم یانی فەتوایەكی ڕوونی داوە، لەسەر ئەوەی كە یاری (PUBG) "حەرامە" وە ھەموو ئەو لێكەوتانەش یانی نەك ھەر ئەم ئەم یاریە ھەتا لەڕووی بەھەدەردانی پارەیشەوە٫ ھیچ بەرھەمی نیە٫ ھیچ خزمەتێك ناكا یانی تۆ ئەم پارەیە دەدەی بە كۆمپانیایەك كە كۆمپانیاكە نسبەیەكی زۆر لەم پارانە دەگرێت، لەبەرامبەر ئەوەی ئێمە چ ئیستیفادەیەك دەكەین ئەم یاریانە سودیان چیە نە سودێك بە پاشخانی زانستی نەوەكانمان دەگەیەنێ، نە بە دارایی ئابوری میلەتەكەمان دەگەیەنێ، وڵاتەكەمان دەگەیەنێ، نە ئەم كۆمپانیایانە كۆمپانیایەكی وەبەرھێنی ناوەكین، بڵێین (10) كارماندی كوردی تێدایە، بڵێین قەیچیەكات ئەوانە ئیستیفادە دەكەن، ئەوانە بەھەدەردانێكی سامانێكی گشتیە و پارەكانی ئێمە دەڕوات بۆ وڵاتانێك كە ئەم كۆمپانیایەنە دەعمی جولەكەی پێدەكات، دەعمی شەریكەی قوماری پێدەكەن، دەعمی چی پێدەكەن؟ لەبەر ئەوە ئینسان خۆسەرقاڵ كردن بەم بابەتانەوە كارێكی ناشەرعیە، وە كارێكی "حەرامە" و پارەی پێنەدات بە ھیچ شێوازێك، بۆیە ئینسانی موسوڵمان خۆی بەمانەوە خەریك نەكات خوای گەورەش زاناتره
لینک