05/09/2025 - 10:53 PM
19 بینراو

به‌كارهێنانی ئه‌و هه‌ویرانه‌ی ڕێژه‌یه‌ك له‌ عاره‌قیان تێدایه‌ بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددان)

گشتی

بەڕێزێكی تر ئەپپرسێت دەربارەی مەعجونی ددان سپی كردنەوە مەعجونەكە دیارە نااوی سمۆكەرسە، ئەڵێ ئەم مەعجونە نسبەیەك لە ماددەی كحولی تێدایە باشە كحولی سۆرپیتەڵ ئەڵێت ئایا ئەم مەعجونە بەكار ھێنانی حەڵاڵە؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: بەڕێزان  ئەو بابەتەی كە ماددەی كحول یا عەڕەقی تێكەڵ ئەكرێت بەكار ھێنانی ئەم ماددانە بۆ خواردن بەھیچ شێوازێك دروست نیە، ئەمێنێتەوە بەكارھێنانی نسبەیەكی زۆر كەمی كحول ڕێژەیەك كە نەكرێت بە ڕێژەی سەرەكی ماددەكە وە كە  ڕێژەیەكی لاوەكی بێت لە پاككەرەوەكاندا لە موعەقیمەکاندا،  وە لە مەوادی عیلاجی وەك دەرمان و ئەمانەدا وە  لە مەعجونی دەم و ددان و ئەمانە ئەگەر نیسبەكە زۆر كەم بێت وە بۆ خواردن نەبێت نیسبەكە ئەمە ئەڵێین دروست و ڕێگە پێدراوە، ھەرچەندە ئەڵێین ھەتا بتوانین بەدیلمان ھەبێ بۆ کحولەكە ئەمانە ڕێگە پێدراو نین یانی ئێمە بەدیلێكی شەرعیمان ھەیە كە ھیچ گرفتی نیە، بەڵام ناچین بەدیلە شەرعیەكە بەكار بێنین، ئەچین ڕێك ئەوە بەكار دێنین كە كحولەكەیە ئێمە مەعجونی دەم و ددانی ترمان ھەیە ھەمان كەفائەی ئەمەی ھەیە كە كحولەكەی تێدایە، بەڵام ناچین ئەم مەعجونانە بەكار بھێنین، ئەوە حەرامە ئەو كاتە ئێمە ئەڵێین بەكارھێنانی ئەم مەوادانەی كحولیان تێدایە، ئەگەر بەدیلیان نەبوو وە ئەمانە  پێویست بوون بۆ مرۆڤ بەكاری بێنێ، ئەو كات ڕێگە پێدراون، لەبەر بەرژەوەندی تەندروستی مرۆڤەكە بەڵام ئەگەر مەعجونەكە بەدیلی كحولەكە ھەبێ بۆ بەكارھێنانی مەعجونەكە ئەوكاتە دەبێ كحولەكە بەكار نەیەت، وە ئەگەر بەدیلی مەعجونەكە دوای بەكارھێنانی كحولەكە ئەگەر بەدیلی مەعجونەكە ھەبوو كە مەعجونێكی تر، ھەیە كحولی تێیدانیە، ھەمان كاریگەری ھەیە بۆ چارەسەر ئەوە ئەوكاتە دروست نیە بەكار ھێنانی، ئەم مەعجونە كحولیە "حەرامە" وە نابێ بەكار بێت، لەبەر ئەوە خۆشەویستیان ئێمە دەڵێین ئەو كرێم و ئەو ڕۆن و چەوری و مەعجون و بۆن و ئەو موحكیماتانەی كە ھەن نیسبەیەك لە كحولیان تێدایە تا ئەتوانین بەكار نەیەت ئەگەر ھاتو بەكار ھات نیسبەكەی زۆر كەم بوو نەئەچوە بابی خواردنەوەوە، ئەوكاتە وە بەدیلیشیان نەبوو ڕێگەپێدراون بەكار بێن بۆیە ھیچ ئیشكالێكی شەرعیان نیە. خوای گەورەش زاناتره

لینک