05/09/2025 - 10:51 PM
20 بینراو

هه‌ڵواسین و هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی مرۆڤ

گشتی

بەڕێزێكی تر ئەپرسێت  وێنەی چاپكراوی مرۆڤ زیندوو یان مردوو ئەگەر ھەڵبواسرێت یا ھەڵبگیرێ بە مەبەستی یادەوەری و خۆشەویستی ناشەرعی ئەبێت؟

وەڵام

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبانەوە سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری جیهانیان، وە درود و ڕەحمەت بۆ سەر گیانی پاكی پێغەمبەر ﷺ و گشت كەس و یاران و شوێنكەوتوانی بەگشتی. وەڵام: سەبارەت بە پرسیارەكەی بەڕێزتان: وێنەی فۆتۆی مرۆڤ كە دەڵێین چاپكراو واتا فۆتۆی مرۆڤ خۆی بێت، دەستكرد نەبێت، نەكێشرابێت، بەخەت ئەمە ھیچ كێشە و موشكیلەیەكی شەرعی  نیە، لە گرتنیدا یا لە ھەڵگرتنیدا بەڵام بە مەرجێك ئەم وێنە گرتن و وێنە ھەڵگرتنە بەرەو كاری نا شەرعیمان نەبات یانی ئێمە وێنەی كەسێك ھەڵبواسین بۆ ئەوەی كە مردووە و دائیمەن لەبەرچاومان بێت وە دائیمەن ئەم یادەوەریە كۆن نەبێت لە لامان وە برینمان بكولێنێتەوە، وە ئەمە بۆخۆی كارێكی خراپە، یەكێك لەو ئاسارانەی کە زانایان باسی دەكەن ئەڵێن سەرەتای بتپەرستی مرۆڤ لەمەوە دروست بووە، كۆمەڵێك پیاوچاك ھەبوون خوای پەروەردگار لە سوڕەتی نوحدا باسیان ئەكات كە ئەفەرموێت نوح لە سكاڵاكەیدا (وَلَا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْرًا) باسی  يَغُث و يَعُوقَ ونَسْر ئەكات زانایا دەفەرمون: ئەمانە پیاو چاك بوونە، لە سەردەمی خۆیاندا شەیتان بە تێپەڕبوونی كات ھات ئەم میلەتانەی ھەڵخەڵەتان لەم ڕێیەوە ھەڵیخەڵەتان وتی ئەمانە پیاو چاك بوونە كاتی خۆی لەنێو قەومەكەتاندا بۆ ناچن پەیكەریان بۆ دروست بكەن لەنێو خۆیاندا بۆ ئەوەی یادەوەری ئەم پیاو چاكانەتان ھەمیشە لەیاددا بێت وە كە پەیكەری ئەمانەتان بینی شەرم بكەن گوناھ بكەن وە خواناسیتان بیر بكەوێتەوە، چوون پەیكەریان دروست كرد سەرەتا پاش ماوەیەكی زۆر شەیتان ھەر ختوكە یان ھەر فریوی یان وەسوەسەی بۆ دروست كردن، وتی ئەی باشە ئێوە ئەمانە ئەوەندە پیاو چاك بوون ئەمەندە لەخوا ترس و خواناس بوون، وە ناتوانن بگەنە پلەو پایەیەی ئەمانە بۆچی ئێوە لەمانە ناپاڕێنەوە بۆ ئەوەی ئەمانە تكاتان بۆ بكەن لە لای خوا ئێوە ئێستا ئەوەندە خراپ بوون، ئەوەندە چونەتە ناو تاوانەوە، ئەوەندە ڕۆچون لە تاواندا خوا داوای ئێوە قبوڵ ناكا لە ئەمانە بپاڕێنەوە با ئەمانە لەخوا بپاڕێنەوە خوای پەروەردگار ڕەحمتان پێبكات ئینجا ئەچون لە بتەكان ئەپاڕانەوە پاش ماوەیەكی تر ھەمووی ماوەی پێچووە چۆن ئەڵێن شەیتان چل ساڵی پێچووە تا قەناعەتی بە باوكە ئادەم و دایكە حەوا كرد لە دارەكە بخۆن ئەمانەش چەندین ساڵی پێچووە شەیتان زۆر بە ئارام لەگەڵ مرۆڤ دێت بەڕێزان شەیتان بێ تەحەمول و ھەڵەشە نیە، بەڕێزان زۆر بە ھێواشی مرۆڤ ڕام ئەكات لەگەڵ پیلانەكانی خۆی دوای ئەوەی شەیتان چوو گوتی لە ئەمانە بپاڕێنەوە بۆ سوژدە بۆ ئەمانە نابەن؟ ئەمانە دواتر لای خوا ئەپاڕێنەوە ئەگەر ئێوە ئەمانە ڕازیكەن خواش لە ئێوە ڕازی ئەبێت، هەتا بۆیە خوای پەروەردگار لە قورئاندا ئەفەرموێ باسی بتەكان و موشریكەكانی قوڕەیش ئەكات ئەگەر لێت بپرسینایە ئەم بتانە بۆ ئەپەرستن نەیان ئەوت ئەمانە خوان (قال إنَما نعبدهم إلا ليقربونا إلى الله زلفى) یان ئەیان وت ئێمە ئەمانە ئەپەرستین بۆ ئەوەی ئەمانە لە خوامان نزیك بكەنەوە بۆیە ئاگاداربین ھەڵواسینی ئەم جۆرە وێنانە وە چۆنەڵێی بە جۆرێك پیرۆز كردن و بە جۆرێك تەماشا كردن،ئەمانە لەوەیە ختوكەیەكی خراپ بۆ ناخی مرۆڤ دروستكات، وە لەوانەیە شەیتان بیەوێت لەو ڕێگەیەوە ئینسان بەرێتەوە بۆ سەردەمی جاھیلی و نەزانیەت و بت پەرستی، بۆیە ئەگەر تەنھا یادەوەریەكی ئاسایی بێت ئینسان بۆنمونە ئینسان لە شاشەی موبایلەكەی خۆی بۆنمونە لە ماڵ بۆخۆی ھەڵیگرێ لە ئەلبومێكدا لە  شوێنێكدا بەڵام بە شێوازێك نەیكا ھەڵینەواسێت، كە ئەمە كاریگەریەكەی خراپ بێت لەسەر ناخی مرۆڤ . خوای گەورەش زاناتره

لینک